کە مناڵ بووم وا ھەستم دەکرد..! زه واجی کچێکی خویندەوار لەگەڵ کەسێکی نەخویندەوار مەحاڵە ....!!!🚫 بەڵام بینیم ژنی دکتۆرێک ھەموو گیانی ئاڵتوونە دڵخۆش نیە!! تەنھا چاوەڕێی نازە لە مێردە مشغوڵەکەی ..! ئەندازیارێکم بینی بە سیارە گرانبەھاکەی چاوەڕێی مناڵەکەی دەکرد کەچی ویژدانی ئەوەی نەبوو بێتە دەرەوە و باوەشێک بە مناڵەکەیدا بکا ... !!🙁 بەڵام بەقاڵێكم بینی بەو پەڕی جوانیەوە چاوەڕێیی مناڵەکەی دەکرد و سێوێکی بۆی ھێنا بوو چونکە مناڵەکەی زۆری حەز لە سێو بوو ...🍎 و کرێکارێکم بینی کە ڵەگەڵ دەستکەوتنی بڕێک پارە یەکسەر پەیوەندی بە ژنەکەی دەکرد و بەو پەڕی دڵخۆشی پێ ی دەوت: پارەم دەستکەوت تا کراسێکت بۆ بکرم ..👗 ئینجا زانیم دڵخۆشی پێویستی بە موعجیزە نیە .. پێویستی بە بڕوانامە نیە .. پێویستی بە گرنگی پێدانە ..!!