سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئیعجازی زانستی لە فەرموودەی: شەوان گڵۆپ و ڕۆشنایی بکوژێننەوە جا بخەون.!
گۆڕینی فۆنت


موعجیزەکانی پێغەمبەر ﷺ!

ئیعجازی زانستی لە فەرموودەی: شەوان گڵۆپ و ڕۆشنایی بکوژێننەوە جا بخەون.!

☜ بە پێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە ئەمریکا ئەنجامدراوە،
لێکۆڵەران بۆیان دەرکەوتووە کە نەکوژاندنەوەی گڵۆب ھۆکاری سەرەکییە بۆ لەناوبردنی ھۆرمۆنی "میلاتۆنین"،
بەمەیش ئامێری بەرگری لەش لاواز دەکات و لە ئەگەری تووشبوونمان بە نەخۆشیی شێرپەنجە زۆر زیاد دەکات.

لەمبارەوە پڕۆفیسۆر (جۆشوا جۆڵی) لە کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی ھارڤەرد ڕایگەیاندووە کە بە پێی ئەو توێژینەوەیەی ئەنجامیان داوە، نووستن لە شوێنی ڕووناک یاخود نەکوژاندنەوەی گڵۆپ کاریگەریی بەسەر غوودەکانی مێشکەوە ھەیە کە ھۆرمۆنی (میلاتۆنین) دروست دەکات و بەمەیش ئەو ھۆرمۆنە لە ناو دەبات.
ھەروەھا (جۆشوا) ئەوەیشی ڕاگەیاند کە ئەگەر ھاتوو ڕووناکییەکەی کەمیش بوو، ئەوا بە ڕێژەی ٥٠ لەسەدا کاریگەریی بەسەر ئەو ھۆرمۆنەدا دەبێت.

شایانی باسە ئەم لێکۆڵینەوەیەش موعجیزەیەکی دیکەی
پێغەمبەری ئیسلام (صلى الله عليه وسلم) ئاشکرا دەکات
کە پێش 1444 ساڵ، داوای لە موسڵمانان کردووە
کە شەوان ھەرچی رووناکی و چراو ئاگرە بیکوژێننەوە و پاشان بخەون.

ئەوەتە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمووێت: (أطفئوا المصابيح بالليل إذا رقدتم). رواە البخاري.
واتە: گڵۆپەکان (چراو ڕووناکی و ئاگر و ...ھتد) بکوژێننەوە کە دەچنە ناو جێگە و دەخەون.☞

✮ بەڕاستی ئەمە موعجیزەیەکی گەورەیە و گەورەیی پێغەمبەری ئیسلاممان بۆ دەردەخات.✮

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 1224

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram