سووتاوی له‌قورئانی پیرۆزدا نووسینی: محمود العطیفی پڕۆفیسۆر له‌نه‌شته‌ركاری گشتی وته‌جمیل ـ زانكۆی ئه‌سیوط ـ وه‌رگێڕانی: ئامانج كه‌ریم ـ سوید ـ قورئانی پیرۆز چه‌ندین ئایه‌تی وه‌ك نیشانه‌یه‌ك له‌نیشانه‌كانی رێنمایی وڕاستێتی قورئان له‌باره‌ی سووتاوى له‌خۆگرتووه، ئه‌شكرێ بووترێ ئایه‌ته‌كان هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندییان به‌پله‌كانی سووتاوی هه‌یه وهه‌ندێكی تر به‌هۆكاره‌كانی سووتاوی هه‌روه‌ها هه‌ندێكی تریان نموونه‌ترین رێگای سه‌ره‌تایی فریاكه‌وتنی سووتاوین. پله‌كانی سووتاوی له‌زۆربه‌ی كاتدا قوڵیی برینی سووتاوی پشت به‌پله‌ی گه‌رمی سووتێنه‌ره‌كه وكاتی سووتانی مرۆڤه‌كه ئه‌به‌ستێ. سووتاویش كه‌له‌ئه‌نجامی ئاگر یان شله و‌شته گه‌رمه‌كان په‌یدائه‌بێ له‌سێ شێوه‌دا ده‌رئه‌كه‌وێ، له‌سووتاویی پله‌یه‌كدا پێست ته‌نها سوورئه‌بێته‌وه، له‌سووتاویی پله دوودا پێست دائه‌ماڵرێ وبڵقی پڕ له‌ئاو درووست ئه‌بێ به‌هۆی ته‌قینی ئه‌و بڵقانه‌شه‌وه ئاو له‌پێست به‌فیڕۆئه‌چێ وبه‌رده‌وام ڕووی ده‌ره‌وه‌ی پێست ته‌ڕئه‌بێت، له‌سووتاوی پله‌سێدا برینه‌كه قوڵتره وپێست وشك هه‌ڵئه‌گه‌ڕێ ومێواوی ده‌رئه‌كه‌وێ، هه‌روه‌ها هه‌ست وڕه‌نگی سرووشتی پێست نامێنێ وڕه‌نگێكی سپی بێخوێنی مردوو وه‌رئه‌گرێ، هه‌ندێ جاریش ڕه‌ش هه‌ڵئه‌گه‌ڕێ. سووتاویی پله‌دوو له‌سووتاویی پله‌سێ جیاوازه، یه‌كێك له‌جیاكه‌ره‌وه‌كانیان له‌سووتانی پله‌دوودا موو به‌پێسته‌وه جێگیر ئه‌بێ وهه‌ر هه‌وڵدانێك بۆ لێكردنه‌وه‌ی موو له‌پێست ئازارێكی زۆری ئه‌بێ. به‌ڵام له‌سووتاوی پله‌سێدا به‌ئاسانی وبه‌بێ ئازار موو له‌شوێنی سووتاوییه‌كه لێئه‌بێته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی گه‌یشتنی سووتاوی به‌ناوچه‌ی موڕه‌گ. ئه‌م زانییارییه‌ش له‌ئایه‌تێكی پیرۆزی خوای گه‌وره‌دا هاتووه كه‌ئه‌فه‌رموێ:(كَلاَّ إنَّهَا لَظَى نَزَّاعَةً لِّلشَّوَى)(المعارج: 15، 16) واته: نه‌خێر به‌ویستی تاوانكاران نابێ جه‌هه‌ننه‌م گڕوبڵێسه‌یه‌كه كه‌وڵه‌سه‌ری گوناهباران دائه‌ماڵێ. هۆكاره‌كانی سووتاوی كاتێك سه‌یری ئه‌و په‌ڕتووكانه ئه‌كه‌ین كه‌له‌زانستی پزیشكیدا نووسراوه بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێ هۆكاره‌كانی سووتان ته‌نها بریتین له‌هۆكاری سرووشتی وهۆكاری كیمیایی. هۆكاره سرووشتییه‌كان هه‌تا ئه‌م كاته‌ی ئێستاشمان ته‌نها بریتییه له‌و بارگه كاره‌باییانه‌ی ئه‌كه‌ونه سه‌رشته‌كان هه‌روه‌ها تیشكه جۆراو جۆره‌كانیش له‌خۆئه‌گرن. لێدانی كاره‌بایی ئه‌و سووتانه‌ی لێئه‌كه‌وێته‌وه كه‌پێی ئه‌وترێ سووتانی كاره‌بایی. پاشان هه‌ردوولاى پله‌ی گه‌رمی پله گه‌رمییه‌به‌رزه‌كان ونزمه‌كان ئه‌بنه مایه‌ی په‌یدابوونی سووتاوی. ئه‌و سووتانه‌ش كه‌له‌ئه‌نجامی پله گه‌رمییه‌به‌رزه‌كان په‌یدائه‌بێ ئه‌كرێ به‌سێ به‌شه‌وه: سووتاوی ئاگر كه‌هۆكاری زۆربه‌ى زۆری ئه‌و سووتانانه‌یه كه‌دێنه لامان پاشان سووتاوی كوڵاویی یان داماڵراو كه‌به‌هۆی شله‌ی گه‌رم یان شله‌ی كوڵاوه‌وه په‌یدائه‌بێ رێژه‌ی ئه‌م سووتانه‌ش به‌زۆری له‌نێو مناڵاندا رووئه‌دات پاشان سووتاویی به‌ركه‌وتن به‌نموونه وه‌ك ئوتووكردن. ئه‌مێنێته‌وه هۆكاری كۆتایی كه‌بریتییه له‌و سووتاوییه‌ی له‌مادده كیمییاییه سووتێنه‌ره‌كانی وه‌ك تفت وترشه سووتێنه‌ره‌كان وهه‌ندێك له‌ڕه‌گه‌زه‌كانی وه‌ك فۆسفۆڕ په‌یدائه‌بێت. هه‌ركاتێكیش به‌چاوێكی زانایانه وهۆشێكی بیرمه‌ندانه ودڵێكی باوه‌ڕداره‌وه په‌ڕتووكی خوای گه‌وره ئه‌خوێنینه‌وه ئه‌بینین قورئانی پیرۆز هه‌موو ئه‌م هۆكارانه‌ی باسكردووه. ئێستاش باسووتاوییه‌كان دوابه‌دوای یه‌ك باسبكه‌ین، سووتاوی كاره‌بایی كه‌ڕێژه‌ی روودانی له 2 ـ3 % یه، له‌سووره‌تی(الرعد) به‌وشه‌ی هه‌وره‌گرمه یان برووسكه ئاماژه‌ی بۆكراوه(وَيُسَبِّحُ الرَّعْدُ بِحَمْدِهِ وَالْمَلائِكَةُ مِنْ خِيفَتِهِ وَيُرْسِلُ الصَّوَاعِقَ فَيُصِيبُ بِهَا مَن يَشَاءُ وَهُمْ يُجَادِلُونَ فِي اللَّهِ وَهُوَ شَدِيدُ المِحَالِ).(الرعد: 13) واته: برووسكه له‌ستایش وشه‌وقیدا بۆ خوای گه‌وره وفریشته‌كانیش له‌ترسی خوای گه‌وره پاك وبانی بۆ خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن ـ سبحان الله ـ ئه‌ڵێن، ئه‌و خوا گه‌وره‌یه‌ی له‌هه‌وره‌كانه‌وه ئاگر ئه‌نێرێ وبه‌وكه‌سه‌یدا ئه‌دات كه‌ویستی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ره، كافرانیش مشت‌ومڕ ودوژمنایه‌تی پێغه‌مبه‌ر ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر خوای گه‌وره له‌كاتێكدا خوای گه‌وره به‌و شێوه به‌هێز وبه‌توانایه. سووتاوی قورسترین برینه وخراپترین سووتاویش سووتاوی كاره‌باییه قورئانی پیرۆزیش باسی كردووه.(فَذَرْهُمْ حَتَّى يُلاقُوا يَوْمَهُمُ الَّذِي فِيهِ يُصْعَقُونَ يَوْمَ لا يُغْنِي عَنْهُمْ كَيْدُهُمْ شَيْئًًا وَلا هُمْ يُنصَرُونَ وَإنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا عَذَابًًا دُونَ ذَلِكَ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لا يَعْلَمُون)(الطور: 45 ـ 47) واته: بێگومان خوای گه‌وره به‌پله‌ی جیاواز به‌نده بێگوێكانی هه‌ركه‌س به‌پێی ئه‌و تاوانه‌ی كردوویه‌تی سزا ئه‌دات. هه‌روه‌ها قورئان باسی له‌سووتان به‌پله گه‌رمییه‌نزمه‌كان كردووه، وشه‌ی(صر) له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا به‌مانای سه‌رمایه‌كی سووتێنه‌ری به‌تین هاتووه. (مَثَلُ مَا يُنفِقُونَ فِى هَذِهِ الحَيَاةِ الدُّنْيَا كَمَثَلِ رِيحٍ فِيهَا صِرٌّ أَصَابَتْ حَرْثَ قَوْمٍ ظَلَمُوا أَنفُسَهُمْ فَأَهْلَكَتْهُ وَمَا ظَلَمَهُمُ اللَّهُ وَلَكِنْ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ) (آل عمران: 117) واته: نموونه‌ی ئه‌و سامانه‌ی كافران له‌ژیانی دنیادا بۆ دوژمنایه‌تی كردنی پێغه‌مبه‌ر ئه‌یبه‌خشن وه‌ك بایه‌كی توندوقایم وزۆر سارده له‌كشتوكاڵی قه‌ومێكی كافر وتاوانباری داوه، به‌وه‌ش كشتوكاڵه‌كه‌یانی له‌ناوبرد ونه‌یانتوانی كه‌ڵكی لێوه‌ربگرن، به‌مه‌ش خوای گه‌وره زوڵمی لێنه‌كردوون به‌ڵكو به‌هۆی كوفری خۆیانه‌وه پاره وبه‌خشینیان به‌فیڕۆ چوو. ئه‌و ئایه‌ته‌ش لای هه‌موو كه‌س زانراوه كه‌ئه‌فه‌رموێ: (قُلْنَا يَا نَارُ كُونِي بَرْدًا وَسَلامًا عَلَى إبْرَاهِيمَ) (الأنبياء: 69) واته ئه‌گه‌ر ئاگره‌كه ته‌نها ساردبووایه ئه‌وه زیانی به‌ئیبراهیم ئه‌گه‌یاند ـ سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێبێ ـ . ئه‌وه‌ش كه‌جێگیره پله‌گه‌رمییه زۆر نزمه‌كان ئه‌بنه هۆی سووتانی ئه‌و ئه‌نسیجانه‌ی به‌ری ئه‌كه‌ون، به‌ڵام ئه‌م جۆره سوتاوییه جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌و سوتاوییه‌ی له‌ئه‌نجامی پله‌گه‌رمییه‌به‌رزه جۆراوجۆره‌كان په‌یدا ئه‌بێ، ئه‌و به‌شه‌ی به‌پله گه‌رمییه‌نزمه‌كان ئه‌سووتێ به‌شێوه‌ی سرووشتی خۆی ئه‌مێنێێته‌وه به‌ڵام ئه‌و به‌شه ئه‌مرێ وئه‌رك وتوانای له‌سه‌ر جوڵه وزیاددبوون نامێنێ تایه‌ك له‌دوای یه‌ك ئه‌نسیجه‌كان له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵ ئه‌وه‌شێنێ. ئه‌مه‌ش به‌ڕوونی له‌سووره‌تی( الحاقة) دا هاتووه كاتێك خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ:(وَأَمَّا عَادٌ فَأُهْلِكُوا بِرِيحٍ صَرْصَرٍ عَاتِيَةٍ سَخَّرَهَا عَلَيْهِمْ سَبْعَ لَيَالٍ وَثَمَانِيَةَ أَيَّامٍ حُسُومًا فَتَرَى القَوْمَ فِيهَا صَرْعَى كَأَنَّهُمْ أَعْجَازُ نَخْلٍ خَاوِيَة) (الحاقة: 6، 7). واته: قه‌ومی عاد به‌بایه‌كی توندوقایمی زۆرساردی سووتێنه‌ر تیاچوون، لاشه‌كانی قه‌ومی عاد ئه‌بینی ده‌ركراو وهاوێژراو له‌شێوه‌ی دارخورمای بۆش وبه‌تاڵ به‌ملاولادا كه‌وتوون. سووتاویی ئاگر پاشان پله‌گه‌رمییه‌به‌رزه جۆراوجۆره‌كان 95% ی هۆكاره‌كانی سووتان پێكئه‌هێنن، له‌هه‌موو جۆره‌كانیش بڵاوتر سووتانی ئاگره. چه‌نده‌ها ئایه‌تیش باس له‌م جۆره سووتانه ئه‌كه‌ن به‌ڵام له‌به‌ر زۆری ناتوانین باس له‌هه‌موویان بكه‌ین، بۆیه ته‌نها هه‌ندێك له‌و ئایه‌تانه ئه‌هێنینه‌وه كه‌به‌هۆیانه‌وه قوڵی و ورده‌كاری قورئان روون ئه‌بێته‌وه. (فَإن لَّمْ تَفْعَلُوا وَلَن تَفْعَلُوا فَاتَّقُوا النَّارَ الَّتِي وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ أُعِدَّتْ لِلْكَافِرِين) (البقرة: 24). واته: خۆ ئه‌گه‌ر نه‌تانتوانی وه‌ك سووره‌تێكی قورئان بهێنن كه‌به‌هۆی بێده‌سته‌ڵاتیشتان ناتوانن ئه‌وكاره بكه‌ن، ئه‌وا باوه‌ڕبهێنن وخۆتان له‌و ئاگره بپارێزن كه‌سووته‌مه‌نییه‌كه‌ی خه‌ڵكی كافر وبه‌رده وبۆ كافران ئاماده‌كراوه. پاشان هه‌مان مانا به‌شێوه‌یه‌كی تر له‌سوره‌تی ته‌حریمدا هاتووه: (يَآأَيُّهَا الَّذِينَ ءَامَنُواْ قُوآ أَنفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلآئِكَةٌ غِلاظٌ شِدادٌ لاَّ يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ) (التحريم: 6). پله‌ی توانه‌وه‌ی به‌رده‌كان له‌هه‌زار پله‌ی سه‌دی زیاتره، بوونی مرۆڤیش به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رده‌كاندا ئاماژه بۆ توندی سزای جه‌هه‌ننه‌م ئه‌كات. خوای گه‌وره له‌زۆر ئایه‌تدا سزای سووتان به‌توندترین سزا دائه‌نێت، ئه‌مه‌ش قسه‌ی پێشووترمان ئه‌چه‌سپێنێ كه‌سووتان له‌هه‌ره برینه قورسه‌كانه. هه‌روه‌ك له سووره‌تی( ال عمران) دا هاتووه: (لَقَدْ سَمِعَ اللَّهُ قَوْلَ الَّذِينَ قَالُوا إنَّ اللَّهَ فَقِيرٌ وَنَحْنُ أَغْنِيَاءُ سَنَكْتُبُ مَا قَالُوا وَقَتْلَهُمُ الأَنبِيَاءَ بِغَيْرِ حَقٍّ وَنَقُولُ ذُوقُوا عَذَابَ الحَرِيقِ) (آل عمران: 181). هه‌روه‌ها له سووره‌تی(الانفال) : (وَلَوْ تَرَى إذْ يَتَوَفَّى الَّذِينَ كَفَرُوا المَلائِكَةُ يَضْرِبُونَ وَجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ وَذُوقُوا عَذَابَ الحَرِيقِ) (الأنفال: 50). واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ئه‌گه‌ر ئه‌بینی چۆن فریشته‌كان له‌كاتی مردنی كافراندا له‌ده‌مووچاو وپشتیان ئه‌ده‌ن وله‌ڕۆژی دواییشدا بۆ ئاگر رایان ئه‌كێشن وپێیان ئه‌ڵێن بچێژن ئاگری سووتان.پاشان چه‌ند جارێك زیاتر له‌سووره‌تی حه‌جدا هاتووه: (ثَانِيَ عِطْفِهِ لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ اللَّهِ لَهُ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَنُذِيقُهُ يَوْمَ القِيَامَةِ عَذَابَ الحَرِيق) (الحج: 9) (كُلَّمَا أَرَادُوا أَن يَخْرُجُوا مِنْهَا مِنْ غَمٍّ أُعِيدُوا فِيهَا وَذُوقُوا عَذَابَ الحَرِيق) (الحج: 22) واته: هه‌ركاتێك بیانه‌وێت له‌ئاگر بێنه ده‌ره‌وه دووباره به‌ئاگره‌كه‌دا ئه‌كرێنه‌وه وپێیان ئه‌وترێ بچێژن ئاگری سووتان. زانراویشه ئه‌گه‌ر بته‌وێ پارچه‌یه‌ك ئاسن گه‌رم بكه‌یت ئه‌وه ئه‌بێت له‌به‌شی بنه‌وه‌ی ئاگر‌ه‌كه‌دا دابنرێ نه‌ك له‌به‌شی كڵپه زه‌رده‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌یدا. ئه‌مه‌ش له‌سووره‌تی نیسا‌ئدا به‌ڕوونی هاتووه: (إنَّ المُنَافِقِينَ فِي الدَّرْكِ الأَسْفَلِ مِنَ النَّارِ وَلَن تَجِدَ لَهُمْ نَصِيرًا) (النساء: 145). واته: موناقیقه‌كان له شوێنی بنه‌وه‌ی ئاگردان وكه‌سیش نییه نه‌هێڵێت سزای ئاگر بچێژن. ئه‌مه‌ش جارێكی تر ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێ سزا پله‌پله‌یه‌و نیفاقیش له‌سیفه‌ته خراپه‌كانی تر زیاتر خاوه‌نه‌كه‌ی تووشی پله‌ى به‌رزتر له‌سزا ئه‌كات. ئاشكرایه پێست له‌شی مرۆڤ له‌هه‌موو كاریگه‌رێكی ده‌ره‌كی كه‌له‌وانه‌یه زیان به‌مرۆڤ بگه‌یه‌نێ ئه‌پارێزێ، یه‌كه‌م به‌شێكیش كه‌سووتاوی به‌رئه‌كه‌وێت پێسته وئه‌ویش پڕه له‌ده‌مارى هه‌ستیار، بۆیه مرۆڤ یه‌كسه‌ر له‌وكاریگه‌ره ده‌ره‌كییه دوورئه‌كه‌وێته‌وه هه‌ركاتێك هه‌ستكردن به‌و كاریگه‌ره به‌چه‌قه ده‌ماره‌كان بگات، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌رئه‌وه له‌كاتی شرینقه‌لێداندا هه‌ركاتێك سرنجی ده‌رزییه‌كه چووه پێسته‌وه مرۆڤ هه‌ست به‌ئازار ئه‌كات به‌ڵام هه‌ربه‌وه‌نده‌ی سرنجه‌كه بچێته چینه‌كانی ناوه‌وه‌ی دوای پێست هه‌ستكردن به‌ئازار كه‌مئه‌بێته‌وه یان نامێنێت، لێره‌شه‌وه بۆمان روون ئه‌بێته‌وه سزای سووتاندن له‌هه‌موو سزایه‌كی تر توندتره، بۆیه خوای گه‌وره به‌نده كافر وبێباوه‌ڕه‌كانی پێ سزائه‌دات. هه‌روه‌ك خوای گه‌وره له‌سوره‌تی نیسا‌ئدا ئه‌فه‌رموێ:(إنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِنَا سَوْفَ نُصْلِيهِمْ نَارًا كُلَّمَا نَضِجَتْ جُلُودُهُمْ بَدَّلْنَاهُمْ جُلُودًا غَيْرَهَا لِيَذُوقُوا العَذَابَ إنَّ اللَّهَ كَانَ عَزِيزًا حَكِيمًا). ئه‌م ئایه‌ته‌ش دووباره خراپی وقوڵی برینی سووتان به‌ئاگری جه‌هه‌ننه‌م ئه‌چه‌سپێنێ، هه‌روه‌ها ئاشكراشه بۆچی خوای گه‌وره به‌توانای خۆی پێسته‌كانیان بۆ تازه‌ئه‌كاته‌وه تاسزا بچێژن. ئه‌مه‌ش له‌ڕاستیدا وێنه‌كێشانێكی ورده بۆ پله‌كانی سووتان. چونكه ئه‌و پله سووتاوییه‌ی كار له‌به‌شی ده‌ره‌وه‌ی رووی پێست ئه‌كات ئه‌بێته هۆى ده‌رخستنی ده‌مار وبه‌شه هه‌ستداره‌كان به‌وه‌ش هه‌ستكردن به‌ئازار زیادئه‌كات به‌ڵام كاتێك ئاگر هه‌موو چینه‌كانی پێست ئه‌گرێته‌وه( كه ئه‌مه‌ش ئایه‌ته‌كه‌ی پێشه‌وه به النضوج ناوی بردووه) ئه‌و كاته هه‌موو به‌شه هه‌ستداره‌كان ئه‌مرن وهه‌ستكردن به‌ئازار كه‌م ئه‌بێته‌وه. مانای ئایه‌ته‌كه‌ش هه‌رئه‌مه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی سووتان پێسته سووتاوه‌كه‌یان تازه ئه‌بێته‌وه وئه‌گۆڕێت به‌پێستێك كه‌هه‌ستكردنی به‌به‌رده‌وامی تێدابێت تاكو كافران سزا وهه‌ستكردن به‌ئازاریان به‌رده‌وام بێت. سووتاوی كوڵاویی یان داماڵراو خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ((وَقُلِ الحَقُّ مِن رَّبِّكُمْ فَمَن شَاءَ فَلْيُؤْمِن وَمَن شَاءَ فَلْيَكْفُرْ إنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا وَإن يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاءٍ كَالْمُهْلِ يَشْوِي الوُجُوهَ بِئْسَ الشَّرَابُ وَسَاءَتْ مُرْتَفَقًا) (الكهف: 29) ((هَذَانِ خَصْمَانِ اخْتَصَمُوا فِى رَبِّهِمْ فَالَّذِينَ كَفَرُوا قُطِّعَتْ لَهُمْ ثِيَابٌ مِّن نَّارٍ يُصَبُّ مِن فَوْقِ رُءُوسِهِمُ الحَمِيمُ) (الحج: 19) مانای ئه‌م ئایه‌ته به‌كورتی ئه‌وه‌یه هه‌ردوو كۆمه‌ڵی باوه‌ڕدارو كافر له‌سه‌ر په‌روه‌ردگاریان تووشی مشتومڕو دوژمنایه‌تی ئه‌بن، گرۆهی كافر له‌ئاگر پۆشاكیان بۆ ئه‌بڕدرێت وله‌به‌ریان ئه‌كرێت له‌سه‌رووشیانه‌وه ئاوێكی به‌كوڵ وزۆرگه‌رم به‌سه‌ریاندا ئه‌ڕژێنرێ. سووتانی كوڵان یان داماڵین زیاتر تووشی مناڵان ئه‌بێ له‌ناوچه‌كانی(ده‌موچاو ومل وشان)، ئه‌وه‌ش كاتێك غه‌ریزه‌ی شت زانینیان وایان لێئه‌كات هه‌وڵبده‌ن تابزانن چی له‌ناو ئه‌و ده‌فر وقاپانه‌دا هه‌یه كه‌له‌سه‌ر ئاگردانه داگیرساوه‌كان دانراون، ئه‌وه‌ی ناو ده‌فره‌كه‌ش ئه‌ڕژێ به‌ده‌موچاوو شان ومل وئه‌و ده‌ستانه‌یاندا كه‌بۆ ده‌فره‌كه‌ی درێژئه‌كه‌ن. سووتاوی به‌ركه‌وتن ئه‌م جۆره‌ی سووتانیش له‌سووره‌تی ته‌وبه‌دا هاتووه كه‌ئه‌فه‌رموێ((يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إنَّ كَثِيرًا مِّنَ الأَحْبَارِ وَالرُّهْبَانِ لَيَأْكُلُونَ أَمْوَالَ النَّاسِ بِالْبَاطِلِ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ اللَّهِ وَالَّذِينَ يَكْنِزُونَ الذَّهَبَ وَالْفِضَّةَ وَلا يُنفِقُونَهَا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ يَوْمَ يُحْمَى عَلَيْهَا في نَارِ جَهَنَّمَ فَتُكْوَى بِهَا جِبَاهُهُمْ وَجُنُوبُهُمْ وَظُهُورُهُمْ هَذَا مَا كَنَزْتُمْ لأَنفُسِكُمْ فَذُوقُوا مَا كُنتُمْ تَكْنِزُونَ) (التوبة: 34، 35) ئه‌مه‌ش به‌كورتی واته ناوچه‌وانیان به‌ئاگری جه‌هه‌ننه‌م ئوتوو ئه‌كرێ، هه‌رچۆن له‌دنیادا به‌ڕووی فه‌قیراندا گرژیان ئه‌كرد به‌هه‌مان شێوه له‌ڕۆژی دواییدا ناوچه‌وانی تێكچو وشێوێنراویان بۆخه‌ڵكی ده‌رئه‌كه‌وێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی شعووریان به‌پێویستی هه‌ژاران نه‌ئه‌كرد خواروویان به‌ئاگر داخ ئه‌كرێ چونكه خوارووی مرۆڤ له‌هه‌موو به‌شه‌كانی تری لاشه‌ی مرۆڤ زیاتر هه‌ست به‌ئازار ئه‌كات، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی پێویستی هه‌ژار ونه‌داره‌كانیان نه‌ئه‌دا هه‌ربۆیه پشتیان ئوتوو ئه‌كرێ وهه‌ستكردن به‌ئازاریش له‌پشتدا ئاماژه‌یه‌كه بۆ قوورسی به‌رگری له‌خۆكردن له‌و ناوچا‌نه‌ى له‌شدا خوای گه‌وره‌ش باشتر ئه‌زانێت. سووتاویی كیمیای دواترین هۆكار سووتاوی كیمیاییه. خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ:(سَرَابِيلُهُم مِّن قَطِرَانٍ وَتَغْشَى وَجُوهَهُمُ النَّارُ) (إبراهيم: 50) واته: كراسیان له‌قه‌ترانه‌و ئاگریش ده‌موچاویان دائه‌گرێ وداخیان ئه‌كات وئه‌یان سووتێنێ. لێره‌دا جارێكی تر وردیی وڕه‌وانی قورئان له‌لێكدانه‌وه ومانادا ده‌رئه‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر بزانین كه‌قه‌تران مادده‌یه‌كی كیمییاییه له‌كاتی گه‌رمبوونیدا به‌جۆرێك به‌له‌شدا ئه‌لكێ لێكردنه‌وه‌ی زه‌حمه‌ت ئه‌بێ، ئه‌گه‌ر په‌له‌ش له‌لێكردنه‌وه‌ی بكرێ له‌وانه‌یه ئه‌و كاره له‌قه‌ترانه گه‌رمه‌كه زیاتر زه‌ره‌ر له‌مرۆڤ بدات. وشه‌ی(سرابیل) یش مانای پۆشاكێكی ته‌سك ئه‌به‌خشێ به‌له‌شه‌وه لكابێت. پاشان ئێستا هه‌ندێك له‌و ئایه‌تانه ئه‌هێنینه‌وه كه‌هه‌ندێ له‌جۆره‌كانی سووتاوی به‌وردی وه‌سف ئه‌كات: (وَلَوْ تَرَى إذْ وَقِفُوا عَلَى النَّارِ فَقَالُوا يَا لَيْتَنَا نُرَدُّ وَلا نُكَذِّبَ بِآيَاتِ رَبِّنَا وَنَكُونَ مِنَ المُؤْمِنِينَ) (الأنعام: 27) ئه‌م ئایه‌ته لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورده بۆنه‌فسی مرۆڤایه‌تی كه‌مه‌سه‌له‌ی پاداشت وسزا به‌چاكی ئه‌زانێت به‌ڵام شه‌یتان فریوی ئه‌دا وهه‌ڵه‌ی بۆ جوان ئه‌كات وئه‌ویش رۆئه‌چێ وته‌نها له‌پاش كات به‌سه‌رچوون به‌ئاگادێته‌وه. هه‌مان نموونه‌ش له‌دنیادا رووئه‌دات كاتێك مرۆڤێكی ئیمان لاواز بڕیارێكی تووند وه‌رئه‌گرێ وخۆی ئه‌سووتێنێ(كه‌حه‌رامه له‌شه‌رعدا)، پاشان كاتێك هه‌ست به‌ئازاری سووتان ئه‌كات به‌خێرای به‌ره ونزیكترین جێگا رائه‌كات به‌ڵكو یه‌كێك بدۆزێته‌وه ئاگره كڵپه‌گرتووه‌كه‌ی بۆ بكوژێنێته‌وه وڕزگاری بكات، هه‌رچه‌نده ئه‌وڕاكردنه ئاگره‌كه زیاتر خۆشئه‌كا ومه‌ترسی زیاترئه‌بێ وچاره‌سه‌ركردنیشی قورسترئه‌بێ. سووتانی سییه‌كان وكۆئه‌ندامی هه‌ناسه (فَأَمَّا الَّذِينَ شَقُوا فَفِي النَّارِ لَهُمْ فِيهَا زَفِيرٌ وَشَهِيقٌ) (هود: 106) زفیر: واته هه‌ناسه‌دانه‌وه، شهیق: واته هه‌ناسه وه‌رگرتن. زانستی تازه ته‌نها نزیكه‌ی بیست ساڵه مه‌ترسی سووتانی سییه‌كانی بۆ ده‌ركه‌وتووه كه‌له‌ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه له‌شوێنه داخراوه‌كاندا رووئه‌دات ئه‌و كاته‌ی مرۆڤ هه‌ڵم ودووكه‌ڵه‌گه‌رمه‌كان هه‌ڵ ئه‌مژێ وسییه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی خراپ ئه‌سووتێ له‌وانه‌شه ببێته هۆی مردن هه‌رچه‌ند ئاگره‌كه‌ى ده‌و‌ر‌وبه‌ر زۆر گه‌وره ومه‌ترسیداریش نه‌بێت. چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م جۆره سووتانه پێویستی به‌چاودێرییه‌كی مه‌ركه‌زی وئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد هه‌یه هه‌تا حاڵه‌ته‌كه چاك ده‌بێته‌وه. له‌ئایه‌ته‌كه‌ی پێشه‌وه‌شدا باسی هه‌ناسه‌دانه‌وه وهه‌ناسه‌وه‌رگرتن هاتووه كه ئاماژه‌یه بۆ سزا وده‌ربازنه‌بوون له‌سزا ئه‌چه‌سپێنێ، چونكه هه‌ر كات مرۆڤ هه‌ناسه‌یه‌كی توند بدات له‌به‌رپێویستی زۆری به‌هه‌وا چاره‌ی نابێ هه‌ر هه‌وایه‌ك له ده‌وروبه‌ری هه‌بێ وه‌ری ئه‌گرێته‌وه ، جائه‌گه‌ر ده‌وروبه‌ری مرۆڤ كه‌مه‌ره‌یه‌ك ئاگربێ ئه‌وكاته ناچار ئه‌بێ ئه‌و هه‌ڵم ودوكه‌ڵه گه‌رمانه‌ی ده‌ورى هه‌ڵبمژێ، ئه‌م هه‌ناسه وه‌رگرتنه‌وه به‌زۆره‌ش كه‌له‌پاش هه‌ناسه‌دانه‌وه دێت ئه‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی سییه‌كانی زۆر به‌خراپی بسووتێ. سووڕی سرووشتی هه‌ناسه‌دان به‌هه‌ناسه‌وه‌رگرتن ده‌ست پێئه‌كات وبه‌هه‌ناسه‌دانه‌وه‌ش كۆتایی دێت، به‌ڵام له‌حاڵه‌تی پاڵه‌په‌ستۆی زۆردا ئه‌و سوڕه پێچه‌وانه ئه‌بێته‌وه بێگومان سووتانیش له‌گرنگترین ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆیانه‌یه. ده‌رئه‌نجامه‌كانی سووتاوی (وَالَّذِينَ كَفَرُوا لَهُمْ نَارُ جَهَنَّمَ لا يُقْضَى عَلَيْهِمْ فَيَمُوتُوا وَلا يُخَفَّفُ عَنْهُم مِّنْ عَذَابِهَا كَذَلِكَ نَجْزِي كُلَّ كَفُورٍ) (فاطر: 36) واته: كافران ئاگری دۆزه‌خیان هه‌یه وخوای گه‌وره‌ش فه‌رمان به‌مردنیان ناكات تاگیان بسپێرن وله‌ده‌ست ئاگر بحه‌وێنه‌وه به‌ڵكو بۆ چاوترووكانێكیش سزایان له‌سه‌ر سووك ناكرێ به‌وشێوه‌یه پاداشتی هه‌موو كافرێك ئه‌ده‌ینه‌وه. سووتانی خراپ به‌شێوه‌یه‌كه له‌وانه‌یه ببێته مایه‌ی مردن ئازاره‌كه‌شی ئه‌وه‌نده توونده له‌وانه‌یه ببێته مایه‌ی مێشكه خورپه(صدمه عصبیه) وئه‌و كه‌سه بكوژێت. مردنیش به سووتان رێژه‌ییه‌كی به‌رزی هه‌یه، ئه‌و سووتاوییه‌ی زیاتر له 40% ى رووی ده‌روه‌ی له‌ش ئه‌گرێته‌وه، ئه‌م ئایه‌ته‌ی پێشووش له‌سووره‌تی فاطردا گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌مه. پاشان خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ:(وَمَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ فَأُوْلَئِكَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنفُسَهُمْ فِي جَهَنَّمَ خَالِدُونَ تَلْفَحُ وَجُوهَهُمُ النَّارُ وَهُمْ فِيهَا كَالِحُون) (المؤمنون: 103، 104). هه‌ركه‌سێكیش سووتاوی خراپ وكاریگه‌رییه‌كانی به‌ده‌موچاوه‌وه ببینێ له‌مانای وشه‌ی(كالحون) تێئه‌گات (لێوه‌كان ئه‌شێوێن وئه‌لكێن به‌چه‌ناگه‌وه) ئه‌مه‌ش زۆرجار ئه‌بینین كاتێك به‌ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رى پینه‌كردن چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌تانه ئه‌كه‌ین، بۆ زانیاریش ئه‌م حاڵه‌ته روونادات ته‌نها به‌هۆى سووتانه‌وه‌نه‌بێ. فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تایی: له‌كۆنه‌وه واباوه خه‌ڵكی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار هه‌ندێك شت به‌كارئه‌هێنن وله‌سه‌ر سووتان دای ئه‌نێن له‌وانه زه‌یت وهێلكه وده‌رمانی دان وكیرۆسین هه‌مووشیان هه‌ڵه‌ن وله‌وانه‌یه زیانیان لێبكه‌وێته‌وه. زانایانیش تازه هه‌وڵئه‌ده‌ن كه‌نه‌هێڵن خه‌ڵكی ئه‌و مادده زیانبه‌خشانه به‌كاربهێنن یان به‌لای كه‌مه‌وه ئه‌و ماددانه‌ى هیچ كه‌ڵكێكیان نییه. زانستی تازه‌ش ئامۆژگاری ئه‌كات بۆ سووككردنی توندی ئازار باشترین شت له‌سه‌ر سووتاوی دابنرێ بریتییه له‌ئاوی له‌به‌رڕۆیشتوو. ئه‌مه‌ش خوای گه‌وره زۆر به‌ڕوونی باسی كردووه: (وَنَادَى أَصْحَابُ النَّارِ أَصْحَابَ الجَنَّةِ أَنْ أَفِيضُوا عَلَيْنَا مِنَ المَاءِ أَوْ مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّهُ قَالُوا إنَّ اللَّهَ حَرَّمَهُمَا عَلَى الكَافِرِين) (الأعراف: 50). بۆیه كاتێك له‌ئه‌ركی پێست راده‌مێنین ئه‌بینین گرنگترین ئه‌ركی پێست پاراستنه، بۆنموونه ئاو وشله‌كانی لاشه له‌به‌فیڕۆچوون ئه‌پارێزێ، یه‌كه‌م شتێكیش كه‌كه‌سی سووتاو سكاڵای له‌ده‌ست ئه‌كات ئه‌و ئازاره‌یه كه‌به‌ئاو به‌سه‌ردا رۆیشتن وشك ئه‌كات پاشان سكاڵا له‌دیارده‌ی تینوویه‌تی ئه‌كات مه‌به‌ستیش له‌وشه‌ی(مما رزقكم الله) له ئایه‌ته‌كه‌دا خواردن وخواردنه‌وه‌یه چونكه كه‌سی سووتاو زیاتر له‌كه‌سێكی له‌ش ساغ پێویستی به‌خواردن وشله‌مه‌نی هه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له‌ئاو وشله له‌ئه‌نجامی سووتانی پێسته‌وه به‌فیڕۆ ئه‌ڕوات. پێش ئه‌وه‌ى كۆتایش به‌قسه‌كانم بهێنم حه‌ز ئه‌كه‌م خوێنه‌ری باوه‌ڕدارى له‌خواترس به‌ئایه‌تێك له‌سوره‌تی(ال عمران) دڵنیابكه‌م: (كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ المَوْتِ وَإنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ القِيَامَةِ فَمَن زُحْزِحَ عَنِ النَّارِ وَأُدْخِلَ الجَنَّةَ فَقَدْ فَازَ وَمَا الحَيَاةُ الدُّنْيَا إلاَّ مَتَاعُ الغُرُور)| (آل عمران: 185) واته: هه‌موو كه‌س وگیانێك مردن ئه‌چێژێ وپاداشتی كاره‌كانیشتان له‌ڕۆژی دوایی ئه‌درێته‌وه، هه‌ر كه‌سێكیش له‌ئاگر دوورخرایه‌وه وكرایه به‌هه‌شته‌وه ئه‌وه بردوویه‌تیه‌وه، ژیانیش له‌دنیادا به‌تاڵه وخۆشییه‌كی كه‌مه‌و ته‌واو ئه‌بێ.ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كیتره كه‌ئاگر له‌ڕۆژی دواییدا یه‌كه‌مین وگرنگترین هۆكانی سزادانی كافرانه، گه‌وره‌ترین پاداشتی باوه‌ڕداریش چوونه به‌هه‌شت ودووركه‌وتنه‌وه‌یه له‌ئاگر. له‌كۆتاییدا ئه‌مه زانیارییه‌كی گشتی بوو ده‌ر‌باره‌ی سووتاوی، خوای گه‌وره له‌كتێبه پیرۆزه‌كه‌یدا هێناویه‌تی به‌ڵام به‌داخێكی زۆره‌وه ئێمه له‌په‌ڕتوكه دنیاییه تازه‌كانه‌وه فێری بووین ونه‌مان توانی له‌و په‌ڕتووك وده‌ستووره‌ی كه زیاتر له 14 سه‌ده‌یه له‌به‌رده‌ستماندایه بیاندۆزینه‌وه، كه‌ئه‌بوو ئێمه ده‌ست پێشكه‌ر بووینایه، له‌كۆتایشدا حه‌زئه‌كه‌م قسه‌كانم به‌م ئایه‌ته‌ی خوای گه‌وره كۆتایی پێبهێنم كه‌ئه‌فه‌رموێ: (لا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إلاَّ وَسْعَهَا لَهَا مَا كَسَبَتْ وَعَلَيْهَا مَا اكْتَسَبَتْ رَبَّنَا لا تُؤَاخِذْنَا إن نَّسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا رَبَّنَا وَلا تَحْمِلْ عَلَيْنَا إصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِنَا رَبَّنَا وَلا تُحَمِّلْنَا مَا لا طَاقَةَ لَنَا بِهِ وَاعْفُ عَنَّا وَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا أَنتَ مَوْلانَا فَانصُرْنَا عَلَى القَوْمِ الكَافِرِين) (البقرة: 286). سه‌رچاوه: الهيئة العالمية للاعجاز العلمي في القرا‌ن و السنة ـ مكة المكرمة ـ