سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا زانیوتە دزترین کەس کێیە ؟!!!
گۆڕینی فۆنت



#زۆر_زۆر_گرنگە_تکایە_ئاگاداربن

#ئایە_زانیوتە_دزترین_کەس_کێیە ؟!!! 
#لەوەچێ_خۆمان_بین_وئاگامان_لە_خۆمان
#بزانە_تۆ_ئەو_سیفەتەت_تیا_نییە!!!؟

پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی : دزترین کەس ئەو کەسەیە کە لە نوێژەکەیدا دزی ئەکات ، وتیان ئەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) : چۆن دزی لە نوێژەکەی ئەکات ؟! ئەویش فەرمووی
رکوع و سوجدەکانی بە جوانی ناکات و ئەنجامی نادات ①

هەر وامان زانیوە دز ئەوە ئیتر پارە و سامان بدزێت نا چاوەکەم هەڵە تێگەیشتویت 
بزانە کەهەڵە ئەستیتەوە لە رکوع لە کوێدا ئەڵێی (ربنا و لك الحمد) ؟؟؟؟ هێشتا بەرزنەبویتەتەوە لە رکوع خێرا چویتەتە سوجدە !!! ئا ئەمەیە نوێژەکەت سەر و لوتت بەر زەوی نەکەوتووە خێرا پەلە پەل هەستاویتەتەووە بۆ رکعاتێکی تر !!!!!!!

لەبەر خاتری فلیمەکەت ، دووگۆڵیەکەت ، دراماکەت کە چەندین سەعاتە بەدیاریەوە دانیشتووی ناگاتە 10 چرکە نوێژەکەت تەواو کردووە !!!!!! بە هەموو تەمەنت هەر وا نوێژت کردووە

کامەمان ئەندامەکانی لە جووڵە ئەکەوێت ئینجا هەڵئەستێتەوە ؟؟ کەسمان 
یان کامەمان پشتی بە ڕێکی ڕا ئەگرێت لە رکوع و سوجددا ؟؟ کەسمان مەگەر کەسێك فەقەرات و عوزری هەبێت و نەتوانێت ، بەڵام ئەی تۆ ئەونە خوار و خێچ ئەوەستی لە نوێژەکەتدا ئەڵێی بە زۆر هێناویانیت نوێژت پێ ئەکەن ئەگەر ڕاهێنەری وەرزشەکەت پێت بڵێ ئا پشتت ڕێک ڕاگرە وا جوان ڕای ئەگری ئامادەی پشتت بشکێنیت ئەی بۆ بۆ نوێژەکەت وا نیت ؟؟؟؟؟!!

خوشك و برا ئەزیزەکانم با پێداچوونەوەیەك بکەین بە خۆماندا لێپرسینەوە لەخۆمان بکەین هەڵەمان زۆر زۆرە . خوای پەروەردگار بە میهرەبانی خۆی بمانبورێت و لێمان خۆش بێت.

①:#صحيح
(📚 سنن الدارمی : 1367) (📚مسند احمد ‌: 11532 ، 22642) (📚 صحيح ابن خزيمة : 663) (📚 المستدرك علی الصحيحين : 1/229)
(📚سنن الکبری : 2/3850) (📚 مجمع الزوائد : 2/120)

 1167

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram