سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  دێرمینگەم ..!
گۆڕینی فۆنت



دێرمینگەم..!

"ئێمیل دێرمینگەم" Emile Dermenghem خۆرهەڵاتناسێكی فەڕەنسییە. بەڕێوەبەری كتێبخانەی جەزائیر بووە. ئەمانەش هەندێكن لە بەرهەمەكانی: "حیاە محمد" پاریس 1929ز، كە یەكێكە لە وردترینی دانراوەكان كە خۆرهەڵاتناسێك لەبارەی پێغەمبەرەوە (درودی خوای لەسەربێت) داینابێت. هەروەها "محمد و السنە الإسلامیە" پاریس 1955ز. هەروەها گەلـێ‌ توێژینەوەی لە گۆڤارە بەناوبانگەكاندا بڵاو كردووەتەوە، چەشنی "المجلە اڵافریقیە" و "حولیات معهد الدراسات الشرقیە" و "نشرە الدراسات العربیە" و... هتد.
هەندێ‌ لە وتەكانی:

1
"مەسیح - دروودی لەسەر بێت - لە قورئاندا پلەیەكی باڵای هەیە، چونكە لەدایكبوونی وەك هی خەڵكی تر نییە. هەروەها ئەو پێغەمبەرەی خوایە كە بە ئاشكرا لەبارەی مەبەستەكانی خۆیەوە لەگەڵا خوادا دواوە و، ئەوەشی بۆ یەكەم كەس گێڕاوەتەوە كە قسەی لەگەڵا كردووە. مەسیح لە قورئاندا وشەی گۆیای خوای گەورەیە، جگە لە "وەحی". قورئان مەبەستی لە "نەسرانییەتی ڕاستەقینە"یە كاتێ‌ دەڵێ‌: "عیسا وشەی خوایە، یان ڕۆحی خوایە ئاراستەی مەریەمی كردووە و، یەكێكە لە مرۆڤەكان". هەروەها زەمی ڕێچكەی ئەوانە دەكات كە دەڵێن عیسا - دروودی لەسەر بێت - خوایە. هەروەها زەمی ئەو ڕێچكەیەش دەكات كە "نان" پێشكەشی "مەریەم" دەكەن و بە پەرستشی دەزانن و پاشان دەیخۆن. ئەمانە و شتەكانی تری ڕێچكە ئیلحادییەكانی نەسرانی، نەك نەسرانیەتی ڕاستەقینە.
نەسرانیی (ڕاستەقینە) بوارێكی تری نییە جگە لەوەی كە بەو هێرشەی قورئان ڕازی بێت كە دەیكاتە سەر سێ‌ كوچكەی پێكهاتوو لە خوا و عیسا و مەریەم".

2
"محەممەد(درودی خوای لەسەربێت) خۆی بە هۆكاری گەیاندنی "سرووش" دادەنێت و، ئەوپەڕی سوور بووە لەسەر ئەوەی كە گوێ‌ بیستێكی ئەمین یاخود تۆمارێكی ڕاستگۆ، یان گێڕەوەیەكی پارێزراو بێت بۆ گوفتاری سێبەرە درەخشانەكە و، دەنگە بێ‌ ورتەكەی گوفتاری ئەزەلی، لە شێوەیەكی دنیایی گوفتاری خوادا كە "أم الكتاب"ە.. بۆ ئەو گوفتارەی كە چەندین مەلائیكەتی بەڕێز لە ئاسمانی حەوتەمدا لەبەریان كردووە.
هەموو پێغەمبەرێك دەبێ‌ بەڵگەیەكی هەبێت لەسەر پێغەمبەرێتییەكەی و، موعجیزەیەكیش كە تەحەددیی پێ‌ بكات. قورئانیش تاقانە موعجیزەی محەممەدە(درودی خوای لەسەربێت) . چونكە شێوازی دەستەوسانكاری قورئان و بەهێزیی باسەكانی، هەتا ئێستاش لایەنی نەجووڵاوی ئەو كەسانە دەورووژێنن كە دەیخوێننەوە، هەرچەندە لە خواپەرستە خاوەن تەقواكانیش نەبن.
محەممەد(درودی خوای لەسەربێت) تەحەددیی جیننی و ئادەمیزادی دەكرد كە هاوشێوەی قورئان بهێنن. ئەم تەحەددییەش ڕاست و دروست ترین بەڵگەی محەممەدە(درودی خوای لەسەربێت) لەسەر ڕاستیی پەیامەكەی.
بێ‌ گومان هەموو ئایەتێكی قورئان - تەنانەت گەر ئاماژەشی بۆ وردترین ڕووداوی ژیانی تایبەتیی ئەو كردبێت - بە جۆرێك بۆی دێت (بۆی وەحی دەكرێت) كە سەرانسەری گیانی مرۆڤ لەو موعجیزە عەقڵییە دەلەرێنێتەوە. گومانیش لەوەدا نییە كە دەبێ‌ توێژینەوە لە نهێنیی كاریگەری و مەزنیی سەركەوتنەكەیدا بكرێت".

3
"محەممەد(درودی خوای لەسەربێت) كە دوورە لە داڕشتن و دانانی قورئان، هەندێ‌ جار بە بێ‌ سوود چاوەڕێی هـاتنی "وەحی"ی دەكـرد، خـەفـەتی بەوە دەخـوارد و حـەزی دەكـرد پەیتا پەیتا "وەحی"ی بۆ بێت".

وەرگێڕانی: فارووق ڕەسوول یەحیا

سەرچاوە:
حياة محمد: 131-132
هەمان سەرچاوە: 279-280.
هەمان سەرچاوە: 285

 1030

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram