سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  "١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان.! (10)
گۆڕینی فۆنت



"١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان.!

- باوەڕدەکەیت دژە خۆر و فڵچەی ددان و کرێمی دەست و چەندانی تر، بەر لە ١٠ سەدە موسوڵمانان پێگەیشتوون!

- کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی بابەت | 00:03:23

- بەشی یەکەم: ناوماڵ - ژمارە 10
""""""""""""""""""""""""""""
سابونی ڕەق کاتێک گەیشتە ئەوروپا کە خاچپەرستان گەڕانەوە بۆ وڵاتەکانیان،بەڵام بڵاوەی نەکرد و زۆر بەکار نەهێنرا. لە هەژدەهەمی زاینییدا سابون بو بە یەکێک لە پیشەسازییە گرنگەکان و بە تایبەتیش لە سوریا کە یەکێک بو لەو وڵاتانەی لەناو دەسەڵاتی عوسمانیدا بوو. لەو سەردمەدا لە پاڵ دەرمانی و پزیشکیەکاندا، سابونی ڕەنگاو ڕەنگ و بۆن خۆشی تایبەت بە حەمام و دەست شۆرین بەرهەم دەهێنرا. موسوڵمانانی سەدەی ناوەڕاست نەک هەر تەنها گرنگیان دەدا بە شۆردنی جەستەیان، بەڵک و بە ڕێژەیەکی زۆریش گرنگیان بە ڕوکاری دەرەوەیان دەدا. تەنانەت هەندێک لە پزیشکە موسوڵمانەکان چەند پەرتوکێکی تایبەتیان لەبارەی ئارایشت و خۆڕازاندنەوەوە نوسیبوو. یەکێک لەو کەسە بەناوبانگانە ناوی (زەهراوی) بوو کە پزیشکی شکاوی بوو و خەڵکی شاری قورتوبەی باشوری ئیسپانیا بوو(لە بارەی زەهراوییەوە لەم پەرتوکەدا لە بەشی نەخۆشخانەدا زیاتر دەخوێنیتەوە). زەهراوی سودی وەرگرتبوو لەو فەرمودانەی پێغەمبەر(د.خ) کە پەیوەندی بە پاکو خاوێنی و ڕێک و پێکی پۆشاک و گرینگیدان بە قژداهێنان و جەستەوە هەبوو وە بەشێکی سەربەخۆی لە پەرتوکە پزیشکیەکەیدا کە ناوی (التصریف) بوو لە بەرگی نۆزدەیەمدا تایبەت کردبوو بە ئارایشت و خۆڕازاندنەوەوە، ئەوە یەکەمین پەرتوکی ئیسلامی بوو کە بەر لە هەزار ساڵ باسی زانستی ئارایشتی کردووە، هەروەها زەهراوی خوێندن و لێکۆڵینەوەی بابەتەکانی خۆڕازاندنەوە و ئارایشتی بە بەشێک لە بەشەکانی زانستی پزیشکی دانابوو و ناوی نابوو (پزیشکی ئارایشت). وە زەهراوی گرینگیدان بە قژ و پێست و دەم و بەشەکانی تری جەستە و لێکۆڵینەوە کردن لەسەر چۆنیەتی ڕازاندنەوەیانی بە بەشێک لە شەریعەتی ئیسلامی داناوە. هەروەها تیایدا باسی ڕێگاکانی بەهێز کردنی پوک و سپی کردنەوەی ددانی کردوە، بۆ سەردەمێک ئەگەر خەڵکی ڕەچاوی ئامۆژگارییە پزیشکییەکانی دەم و ددان بکەن. زەهراوی تیایدا باسی چەند پێداویستیەکی تر دەکات وەک سپڕای لوت و فڵچەی دەم و ددان و کرێمی دەست، وە هەر ئەو پێشنیاری ئەوەی کردوە کە جل و بەرگ لە شوێنێک هەڵبگیرێت کە پڕ بێت لە بۆنی خۆش بۆ ئەوەی بۆنێکی خۆشی هەبێت لە کاتی لەبەر کردندا. وە زەهراوە بە فراوانی باسی عەتری کردوە، وە هەروەها باسی ئەو شوشە عەترییە بچوکانە دەکات کە عەتریان تێدا پەستێوراوە و هەڵگیراوە، کە هاوشێوەی ئەو شوشە عەتریانەی ئەم سەردەمەیە. هەروەها ناوی چەند دروستکەرێکی جوانکاری و ئارایشت دەبات، وەک لەزگەی لابردنی موو و ئەو ڕەنگانەی کە قژی زەرد دەگۆڕن بۆ ڕەش و هەروەها گیراوەی خاوکردنەوە و سافکردنی قژی لول و زبر. هەروەها بە ڕێک و پێکی و بە وردی باسی پێکهاتەکانی کرێمی پاراستنی ڕوخساری کردووە لە دژی تیشکی خۆر، وە سەرسوڕهێنەرییەکە لەوە دایە کە هەم و ئەو شتانەی هەزار ساڵ بەر لە ئێستا باس کراوە.
.....
لە ١٧٧٩ و ١٧٨٠ی زایینیدا،شاری لە کەناراوەکانی باشوری بەریتانیا بە سەیرانگایەکی کەنارئاوی پڕ جوانی دادەنرا و ئەمەش بە هۆی ئەم گەرماوەوە بوو کە (شێخ دین محمد) داینابوو، ئەم پیاوە لە بنەماڵەیەکی موسڵمانی (پاتنا)ی (هیندستان) بوو، لە ساڵی ١٧٥٩ی زایینیدا گەرماوی هەڵمی هەندی لەسەر ڕووی دەریایی برایتۆندا کردەوە کە ئێستاکە توتێلی شاژن لە جێگاکەیدا و بەناوبانگ بوو بە گەرماوی مندی موحەممەدی ، ئەم گەرماوە هاوشێوەی گەرماوە تورکیەکان بوو لەگەڵ ئەو جیاوازییەدا کە تیاییدا سەردانیکەرەکان لە خاولیەکی ناسک دەپێچا و شامپۆیەکی هیندی کە ناوی (چامپی) بوو قژیان دەشۆرین و بەم ماددەیە دەیانشێلان و چارەسەریان بۆیان دەکردن ئەم پیاوە بەهۆی ئەم خزمەتە شیاو و باشەیەوە کە لەم گەرماوەدا پێشکەشی دەکرد، بە قژ شۆری تایبەتی هەردوو پاشا جۆرجی چوارەم و ویلیامی چوارەم دامەزرا.
.....
لەهەر ژمارەیەکی نوێدا ژمارەی پێشوو دادەنێین بۆ ئەوەی تۆی خوێنەر بە ئاسانی هەموو زنجیرەکە بەدوای یەکدا دەست بخەیت
ڕێکخستن و نەخشاندن: #YassinArt
.....
ژمارەی پێشوو
https://www.facebook.com/ahmadkakmahmood/photos/a.304749659616541.69624.303702429721264/1666827230075437/?type=3&theater

 1551

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram