سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا پێغەمبەری خوا کەسێکی شەهوانی بووە کە ئەو چەند خێزانەی هەبووە..؟!
گۆڕینی فۆنت



ئایا پێغەمبەری خوا کەسێکی شەهوانی بووە کە ئەو چەند خێزانەی هەبووە..؟!


ئەم بابەتە پێویستە هەموو ئەوانەی خۆیان بە شوێنکەوتەی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) ئەزانن بیخوێننەوە تا زیاتر تێبگەن و وەڵام وەربگرن تابتوانن لە شوێن و کاتی خۆی وەڵامی ملحدان و ڕەخنەگرانی دینی پێ بدەنەوە، هەرچەندە کەمێک زۆرە بەڵام بابەتەکە زۆر گرنگە لەوە زیاتریشی ئەهێنا بەڵام کورتمان کردەوە..

وەڵامەکە بە چەند خاڵێک ئەدەینەوە
یەکەم: لەماوەى هەرزەکارى و گەنجى وپێش ژنهێنانیدا شتێکى واى لێدەگێردرایەوە کە بەڵگە بێت لەسەر شەهوانى بوونى, لەوەستان لەڕێ ى کچان یان چاوبڕکێ کردن لەگەڵ کچاندا یان چونە سەر کانى ژنان و هتد..
دووەم: لەو سەردەمەى کە کوران پێش پانزە ساڵ ژنیان دەهێنا ئەو تا (25) ساڵى نەدەوەستاو ژنهێنانى بەو شێوەیە دوا نەدەخست , وەنەبێ ئەوەشى لەبەر بێ دەسەڵاتى یان بێتوانایی بوبێت یا کەس ئامادە نەبوبێ ژنى بداتێ بەڵکو ئەو کەسایەتیەک بوو هەموو کەسێک حەزى ئەکرد ژنى بداتێ و هەموو کچێک ئاواتى ئەخواست شووى پێ بکات, بەڵام ئەو خۆى لەخولیاى ژنهێناندا نەبووەو زۆر مەتڵەبى نەبووە چونکە ئەگەر وا نەبوایە دەچووە خوازبێنى هەندێک کەس, بەڵام ئەوەى کە گومانى تێدا نیە ئەوەیە کە تا خەدیجە خوازبێنى نەکرد ئەو نەچوبوە خوازبێنى هیچ کچێک و باسى ژنهێنانى لاى هیچ کام لەمامەکانى یا تەنانەت رەفیقەکانیشى نەکردبوو.

سێیەم: ژنێکى (15) ساڵى لەخۆى گەورەترى نەئەهێنا یان ئەگەر لەبەر سەروەت و سامانەکەى و پلەو پایەکەى بیهێنابایە لەژێرەوە پەیوەندى لەگەڵ ژنى تردا ئەکردو بۆ ماوەى بیست وپێنج ساڵ ئیکتیفاى بەوتەنها ژنە نەئەکرد.!

چوارەم: دەیتوانى سود لەپارەکەى خەدیجە وەربگرێت و خۆى پێبگەیەنێ و لەوجیا بێتەوەو ژنى تر بەدڵى خۆى بهێنێت.

پێنجەم: کاتێ قوڕەیشیەکان پێشنیارى جوانترین ژن و بەرزترین دەسەڵات و زۆرترین سامانیان بۆ کرد قبوڵى دەکرد..

شەشەم: لەپاش مردنى خەدیجە ژنێکى جوانى ئەهێنا نەک بچێت خاتوو سەودە بخوازێت کە بێوەژنێکى بەتەمەن بوو وە چوار ساڵى رەبەق لەگەڵ ئەویشدا بباتە سەر..

حەوتەم: ئەوهەموو بێوەژنەى لە خۆى کۆنەدەکردەوەو لەجێ ى ئەوان کچى جوانى ئەخواست بەتایبەت لەمەدینەدا کە دەسەڵاتى پەیدا کردبوو و لە رووى تواناى لاشەییەوە هێشتا بەتوانابوو و وەلە رووى دیمەنیشەوە هەر گەنج دیاربوو , وەنیشانەى پیرى لێ دەرنەکەوتبوو , وەپیاوێکى جوان و هەڵکەوتوو بوو, هەموو کەسێکیش ئامادەبوو ژنى بداتێ و هەموو کچێکیش ئامادەبوو شووى پێ بکات.

هەشتەم: تەڵاقدانى ئەو ژنانەى کەهەیبوو وە گۆرینەوەیانى بە ژنى تر لەسەر خۆى حەرام نەئەکرد , بەڵکو دەرگاى لەسەر خۆى دەخستە سەر پشت و بەئارەزووى خۆى تەڵاقى دەدان و ژنى جوانترى دەهێنا.

نۆیەم:هەموو ئەوانەى خۆیانیان پێشکەشکرد قبوڵى دەکردن و دەیخواستن.

دەیەم: جوانترین کچى عەرەب کە کچى ژنێک بوو بەناوى (شيطان العرب) کە لەشەڕى بەنى فەزارەدا بەدیل گیرابوو نەدەگۆڕیوە بەچەند دیلێکى موسوڵمان, بەڵکو بۆخۆى دەهێشتەوە.

یانزەیەم:ئەو ژیانە سادەو هەژاریەو کەمخواردنەى بۆخۆى هەڵنەئەبژارد , بەڵکو جوانترین کۆشکى بۆخۆى دروست دەکردو خۆشترین خواردنى ئەخوارد.

دوانزەیەم: شەوان ئەوهەموو شەونوێژو عیبادەتەى نەئەکردو خەوى لەخۆى حەرام نەئەکردو لەسەر حەسیر نەئەخەوت , بەڵکو جێگەى نەرم وخۆشى رائەخست و شەوانى لەجیاتى عیبادەت بە رابواردن دەبردە سەر.

سیانزەیەم: ئەوهەموو رۆژووەى نەئەگرت و لە رۆژوودا (وصال)ى نەدەگرد, چونکە وەکو ئاشکرایە ئەنجامدانى کارى سێکسى لەسەر ڕۆژوەوان حەرامە با پێغەمبەریش بێت, نەک وەکو ئەوەى هەندێک نەفام بۆى هەڵدەبەستن کە گوایە پێغەمبەر لەکاتى رۆژوودا کارى سێکسى ئەنجامداوە.

چواردەیەم: ئەگەر پێغەمبەر (صلى الله علیەوسلم) کەسێکى شەهوەتباز بوایە ئەبوایە ئەوشتە لەناوخەڵکیدا دەنگى بدایەتەوەو نەیارانى بیانکردایەتە ڕەخنەیەک لەسەرى و قاویان لێ بکردایەو تانەوتەشەریان لێ بکردایە, بەڵام ئەوەى کە بۆ هەموو کەسێک ئاشکرایە ئەوەیە کە هیچ کەسێک لەهاوسەردەمانى خۆى ئاوها تۆمەتێکیان ئاڕاستە نەکردووە.

پانزدەهەم: داواکارى خێزانەکانى بۆ چاککردنى بژێوى رەت نەدەکردەوەو لەبەر ئاوها داواکارییەک سەرپشکى نەدەکردن لەنێوان جیابونەوە یان قبوڵکردنى نەبونى و سادەیی و هەژارى, بەڵکو هیچ نەبوایە هەندێک لەداخوازیەکانى بۆ جێبەجێ دەکردن بەتایبەت گەر ئەوەش بزانین کە خێزانەکانى دەیانزانى لەتوانایدا هەیە ژیانیان لە رووى گوزەران و خواردن و پۆشاک و خانوەوە باشتر بکات و هەموو شتێکیان بۆ دەستەبەر بکات و داواى شتێکى مەحاڵیان لێ نەکردبوو.

شانزەهەم: فەرمانى نەدەدا بە ئافرەت خۆیان داپۆشن بەڵکو بەناوى فێرکردن و تەمێ کردنەوە مافى بەخۆى دەدا تەماشاى ئافرەت بکات.

حەڤدەیەم: کاتى بەیعەت وەرگرتن لەئافرەت تەوقەى لەگەڵ دەکردن یان گەر کەسێکیش بیویستایە دەستى بدات بە دەستیەوە دەستى خۆى دانەدەپۆشى.

هەژدەیەم: هەموو کەسێک کورى رۆژى خۆیەتى ئەگەر پێغەمبەر (صلى الله علیەوسلم) کەسێکى هەوەسباز بوایە هەلى دەسەڵاتى خۆى و ئەوخۆشەویستیەى هەیبوو لە دڵى خەڵکیدا و بێسنورى فرەژنى دەقواستەوەو دەیان ئەوەندەى تر ژنى جوانى دەهێناو سنورى بۆ فرە ژنى دانەدەناو تەڵاقدانى ئەو ژنانەى لەسەر خۆى حەرام نەدەکردو سەدان کەنیزەکى لە دەورى خۆى کۆ دەکردەوەو کەمترین رەخنەشى ئاراستە نەدەکراو لەرەخنەى دوا رۆژیش نەدەترسا, چونکە هیچ کەسێک نەبوو پێش بینى ئەوە بکات کە رۆژێک دێت فرە ژنى دەبێتەعەیبەو رەخنەى لێ دەگیرێت.

 1886

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram