چه‌ند وێنه‌یه‌ك بۆ په‌ندوه‌رگرتن..!! ده‌نگی ئیسلام خوای (متعال) له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت: تُسَبِّحُ لَهُ السَّمَوَاتُ السَّبْعُ وَالأَرْضُ وَمَن فِيهِنَّ وَإِن مِّن شَيْءٍ إِلاَّ يُسَبِّحُ بِحَمْدَهِ وَلَـكِن لاَّ تَفْقَهُونَ تَسْبِيحَهُمْ إِنَّهُ كَانَ حَلِيمًا غَفُورًا [سورة الإسرا‌ء]. { حه‌وت ئاسمانه‌كان و زه‌وی و هه‌رچییه‌كیش كه تیایاندایه خوا به پاك و دوور ده‌گرن و هیچ شتێكیش نییه له‌م بوونه‌دا مه‌گه‌ر به حه‌مد و سوپاسگوزارییه‌وه ته‌سبیحاتی خوا ده‌كات، به‌ڵام ئێوه له ته‌سبیحاتی ئه‌وانه ناگه‌ن، به‌ڕاستی خوا بهنهرمونیان و لێبورده‌یه. } به‌ڵگه‌نه‌ویسته كه هه‌رچی وا له ئاسمانه‌كان و زه‌وی به مرۆڤ و هه‌موو دروستكراوه‌كانی دیكه‌شه‌وه به‌نده‌ی خوان و ملكه‌چی خاوهنهكهیانن، ته‌نها مرۆڤه كه به‌شی ئیختیباری و هه‌ڵبژاردنی پێ درابێت و سه‌رپشك كرابێت له‌نێوان باوه‌ڕ و بێباوه‌ڕیدا. ئه‌گینا هه‌موو دروستكراوه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م بوونه‌وه‌ره به‌نده‌یه‌كی بێئیختیاری په‌روه‌ردگارن: و ان كل من السموات و الأَرْضُ الا اتی الرحمن عبدا. ته‌نها مرۆڤه ئه‌وه‌نده دڵڕه‌ق و بێباوه‌ڕه ته‌نانه‌ت له ئایات و به‌ڵگه و نیشانه‌كانی خواش په‌ند و ئامۆژگاری وه‌رناگرێت و ناگه‌ڕێته‌وه و له سه‌ركه‌شی و بێباوه‌ڕیی خۆی په‌شیمان نابێته‌وه: و كاین من ایه فی السموات و الاڕض یمرون علیها و هم عنها معرضون. أبو العتاهية شاعیری گه‌وره‌ی سه‌رده‌می عه‌بباسی له هۆنراوه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: وفي كل شي‌ء له آية تدل على أنه الواحد له هه‌موو شتێك‌دا نیشانه‌یه‌ك هه‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و زاته تاك و ته‌نها و بێهاوهڵه. خوای گه‌وره جار جار هه‌ندێك له‌و به‌ڵگانه‌ی خۆی به شێوه‌ی به‌رجه‌سته ده‌خاته ڕوو، تا مرۆڤه‌كان ورد بیر بكه‌نه‌وه و چاره‌نووس و داهاتووی خۆیان له‌یاد بێت. ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه گه‌وره‌ترین و ڕۆشن‌ترین به‌ڵگه‌ی ئه‌م بوونه‌وه‌ره هاتنی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلى الله عليه وسلم) و هاتنه‌خواره‌وه‌ی قورئانی پیرۆزه كه تا ڕۆژی دوایی پرشنگ ده‌داته‌وه و به‌ڵگه‌ی ڕۆشن و بههانهبڕ له‌سه‌ر بێباوه‌ڕان ده‌چه‌سپێنێت. لێره‌دا چه‌ند وێنه‌یه‌ك ده‌خه‌ینه ڕوو بۆ په‌ند و ئامۆژگاری وه‌رگرتن و بینینی حیكمه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگار. - ماسییه‌ك له‌م ماوه‌ی ڕابوردووا گۆڤاری گاردیانی به‌ریتانی له‌سه‌ر سایتی خۆی له ئینته‌رنێت و له ڕۆژنامهكهشیدا بڵاوی كرده‌وه كه ناوی خوا و پێغه‌مبه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵكه‌نراوه! - فیرعه‌ونه‌كه‌ی ح. مووسا -سه‌لامی خوای لێ بێت- خوای (متعال) پێی ده‌فه‌رموێت: الیوم ننجیك ببدنك لتكون لمن خلفك ایه ( ئه‌مڕۆ ئێمه لاشه‌كه‌ت ڕزگار ده‌كه‌ین و دهتهێڵینهوه تاكوو ببیته په‌ند و عیبره‌ت و ئامۆژگاری بۆ ئه‌وانه‌ی دوای خۆت.) - پهڵهههورێكه ناوی خوای گه‌وره (الله)ی له‌سه‌ر نووسراوه. - شانه‌یه‌كی هه‌نگ به مۆمی شانه‌كه ناوی (الله)یان له‌سه‌ر هه‌ڵكه‌ندووه. - شه‌پۆلی بوومه‌له‌رزه و گێژاوه‌كه‌ی تسۆنامی كه عه‌زه‌مه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگار ده‌خاته ڕوو. - به‌ردێك له دوورگه‌یه‌كدا له وێنه‌ی كڕنوش بۆ خوای گه‌وره. - مناڵێك له‌دایك بووه و له‌سه‌ری نووسراوه (لا اله الا الله). - وێنه‌ی مزگه‌وتێك له ئه‌ندونیسیا له هه‌رێمی ئاچێ كه بوومه‌له‌رزه شهپۆلاوییهكهی تسۆنامی لێی دا و نزیكه‌ی (١٠٠٠٠٠) كه‌سی له‌ناو برد. به‌ڵام چاودێریی خوایی ئه‌م مزگه‌وته‌ی پاراست و ئه‌وانه‌ش په‌نایان برده ئه‌م مزگه‌وته به نزیكه‌ی ١٠٠٠ كه‌س مه‌زنده ده‌كران، هه‌موویان ڕزگاریان بوو له خنكان. - وێنه‌ی مزگه‌وتێك له توركیا له پاش بوومه‌له‌رزه گه‌وره‌كه‌ی توركیا، كه زیاتر له ٣٠ هه‌زار كه‌سی كوشت. له‌و گه‌ڕه‌كه ئه‌و مزگه‌وته به سه‌لامه‌تی مایه‌وه و نه‌ڕووخا. - وێنه‌ی میوه‌یه‌ك له‌سه‌ری نووسراوه (آمنوا بالله). - وێنه‌ی ڕووه‌كێكی بیابانی كه وشه‌ی (لا اله الا الله)ی له‌سه‌ره. چه‌ند به‌ردێكی سروشتی وێنه‌ی كه‌عبه‌ی پیرۆزیان له‌سه‌ر هه‌ڵكه‌ندراوه، ئه‌م به‌ردانه پیشان زانای جیولۆجی (د. زغلول النجار) دراون و ڕاستێتی ئه‌مانه‌ی دووپات كردۆته‌وه. سه‌یری ئه‌م ماڵپه‌ڕه بكه بۆ بینینی به‌رده‌كان و شێواز و چۆنێتییان: http://55a.net/firas/arabic/index.php?page=show_det&id=677&select_page=13 ئه‌مانه نموونه‌یه‌كی زۆر كه‌من له‌وانه‌ی خوا (سبحانه وتعالی) له‌م بقونهوهره و له ده‌روونی مرۆڤ خۆشی‌دا پیشانی كافر و بێباوه‌ڕانی ده‌دات، تاكوو بیر بكه‌نه‌وه و بزانن كه خوا هه‌ق و ڕاسته و ده‌بێت بهتاكوتهنها بپه‌رسترێت. سنریهم آیاتنا فی الآفاق و في أنفسمهم حتی یتبین له‌م أنه الحق ............ والسلام علیكم ورحمة الله