سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ✅چۆن باوکێک توانی خۆشەویستی نوێژ لە دڵی کورەکەی بچێنێ!!!
گۆڕینی فۆنت




✅چۆن باوکێک توانی خۆشەویستی نوێژ لە دڵی کورەکەی بچێنێ!!!

پیاوێک کەلە فەرەنسا موسڵمان ببو کوڕێکی ٦ساڵی هەبوو، کاتێک ڕۆژی لەدایکبوونی نزیکبوویەوە کە دەبوو بە ۷ساڵ، باوکی منداڵەکە هەموو هاوڕێکانی کورەکەی بانگێشت کرد بۆ ماڵەوە بێ ئەوەی بە کورەکەی بڵێت، کاتێک هەموو هاتن هەریەکە و دیاریەکی بۆ هێنا, کاتێک کورەکە ئەم شتانەی بینی سەری سورما نەیدەزانی ئەمڕۆ ڕۆژی لەدایکبوونیەتی.

لەباوکی پرسی: باوکە بۆچی هاوڕێکانم هەموو هاتوونە ماڵمان و دیاریان بۆ هێناوم؟؟
باوکەکە وەڵامی دایەوە گوتی:
کوری خۆم تۆ ئەمڕۆ دەبیتە ۷ساڵ، ئەمەش ئەو تەمەنەیە کە نوێژکردن بۆ خوای پەروەردگار دەست پێ دەکات ، جا ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژتە کە نوێژی تێدا ئەنجام دەدەی ، بۆیە هاوڕێکانت هاتوون بەبۆنەی ئەم خێرەوە پیڕۆزبایت لێ بکەن. 
کورەکە زۆر کاریگەر بوو پێی زۆر دڵخۆش بوو لەوکاتەوە خۆشەویستی نوێژ لە دڵی جێگربوو.
ئێستاش ئەم کورە بوە بە ۱۳ ساڵ یەک نوێژی فەرزی لێ نەڕۆیوە لە تەمەنی ۷ساڵیەوە بە ئیزنی خوای تعالی....

سبحان اللە جەندە جوان توانی خۆشەویستی نوێژ لە دڵی منداڵەکی بچێنێ هەر لە منداڵیەوە.
جا موسڵمانینە هەوڵدەن منداڵەکان بە حکمەت و ئسلوبی جوان و چاک پەروەردە بکەن.

 1042

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram