دوو خووى جوان...! دكتور مصطفى السباعي ھەرکەسێ دوو خووی تێدا بێت خوا خۆشی دەوێت تەقوا و خووڕەوشتی جوان ھەرکەسێ دوو خووی تێدا بێت خەڵکی خۆشیان دەوێت سەخاوەت بەخشینی چاکە ھەرکەسێ دوو خووی تێدا بێت دراوسێکان خۆشیان دەوێت روو خۆش و بەڕێزەوە مامەڵەکردن ھەرکەسێ دوو خوو ھەبێت برایانی خۆشیان دەوێت باسکردنی چاکەکانیان و لە بیرکردنەوەی خراپەکانیان بەرامبەری ھەرکەسێ دوو خووی تێدا بێت قوتابیانی خۆشیان دەوێت خۆماندوو کردن لە پێناو تێگەیشتنیاندا دڵنەرمی لەگەڵیاندا ھەرکەسێ دوو تێدا بێت مامۆستایانی خۆشیان دەوێت زوو لێیان تێ بگات و رێزیان لێ بگرێت ھەرکەسێ دوو خووی تێدا بێت خاو خێزانی خۆشیان دەوێت نەرم و نیان بێت لە مامەڵەیدا لەگەڵیان و تێبگات لە گیرو گرفتەکانیان ھەرکەسێ دوو خوودی تێدا بێت سەرکردەکان خۆشیان دەوێت بە جوانی گوێرایەڵییان بکات و کارو ئەرکەکانی بە جوانی لەلایان جێبەجێ بکات ھەر کەسێ دوو خووی تێدا بێت خوا و ھەموو خەڵکی خۆشیان دەوێت کاری چاك و دوور کەوتنەوە لە ئازاردان ديندار تۆبەکار