سوودەكانی هاوسەرگیری خوای كاربەجێ دەفەرموێت: )وَمِنْ آَيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً) واتە: لە نیشانەكانی پەروەردگار ئەوەیە كە لە ڕەگەزی خۆتان هاوسەرانێكی بۆ دروستكردوون بۆ ئەوەی ئارام بگرن لە لایان و خۆشەویستی و بەزەیی خستۆتە نێوانتان. * هاوسەرگیری سوننەتێكی گەورەی پێغەمبەرە (صلی الله علیه وسلم) * هاوسەرگیری ئارامی دەروونی و دڵنیایی دەبەخشێت. * هاوسەرگیری دەبێتە هۆی زیاد بوونی بەرهەم و داهێنانی زانستی. *هاوسەرگیری هاوبەشی لە توندو تۆڵ كردن و یەكگرتنی كۆمەڵگا دەكات. * هاوسەرگیری خواستی دەروونی تێر دەكات. * هاوسەرگیری پارێزەرە لە نەخۆشی شێرپەنجە. * هاوسەرگیری باری ئابوری باش دەكات. * هاوسەرگیری تەواوكردنی نیوەی ئاینە. *هاوسەرگیری منداڵ دەبەخشێت. *هاوسەرگیری تەندروستی و لەش ساغیە. *هاوسەرگیری بەزەيی و خۆشەویستیە.