كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵێكی ئاسمانی بۆ ئیعجازی زانستیی قورئانی پیرۆز ده‌نگی ئیسلام ده‌سته‌ی ئیعجازی زانستی بۆ قورئان و سوننه‌ت ڕایگه‌یاند كه به‌نیازن كه‌ناڵێكی ئاسمانی به مه‌به‌ستی ڕوونكردنه‌وه‌ی لایه‌نی ئیعجازی زانستیی قورئان و سوننه‌ت بكه‌نه‌وه. له لای خۆشیه‌وه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی كووهیتی ئاشكرای كرد كه ته‌واوی پێداویستیی و خه‌رجی كه‌ناڵه‌كه له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت. ئه‌مه‌ش له میانه‌ی كۆڕی كۆتاییپێهێنانی كۆنگره‌ی هه‌شته‌می جیهانی كه بۆ ئیعجازی زانستیی قورئان و سوننه‌ت كه له شاری كووه‌یت له‌نێوان ٢٦ بۆ ٢٩ ی تشرینی دووه‌می ٢٠٠٦ به‌سترا. كۆڕه‌كه كۆمه‌ڵێك ڕاسپێری و پڕۆژه‌ی له‌خۆ گرتبوو كه ده‌سته ده‌یه‌وێت له ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوودا جێبه‌جێیان بكات و یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ریه‌ك له ده‌سته‌ی ئیعجازی زانستی به نوێنه‌رایه‌تیی دوكتۆر (عبدالله المصلح) و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به نوێنه‌رایه‌تیی بریكاری وه‌زاره‌ت دوكتۆر (عادل الفلاح) به‌سترا.