سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  "١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان.! (11)
گۆڕینی فۆنت



"١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان.

- زانا "کیندی" و داهێنانە سەرسوڕهێنەرەکانی،عەتر و مەڵهەمی پاراستنی دەم و چاو.

- کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی بابەت | 00:03:21

- بەشی یەکەم: ناوماڵ - ژمارە 11
""""""""""""""""""""""""""""

وە هەروەها (کیندی) کە لەسەدەی نۆیەمی زاینییدا لە شاری کوفە لە عێراقدا لە دایک بوە پەرتوکێکی لە بارەی عەترەوە داناوە بە ناونیشانی (پەرتوکی کیمیای بۆن و دڵۆپێنراوەکان: کتاب کیمیاء العطر والتصعيدات). کیندی زیاتر بە فەلسەفە بەناوبانگ بوو، لەگەڵ ئەوەشدا پزیشک و دەرمانساز و پزیشکی چاو و فیزیازان و کیمیازان وجوگرافیازان و بیرکاری بوو، هەروەها گرینگی دەدا بە نوسراوە نهێنیەکان و ئاشکراکردنی ڕازیەکانیان ، وە گرنگیەکی زۆری دەدا بە مۆسیقا و دروستکردنی شمشێر، وە تەنانەت لە هوناری چێشت لێنانیشدا کارامە بووە. پەرتوکەکەی کیندی باسی زیاتر لە سەد جۆر ڕۆنی عه تری و مەڵهەم و ئاوی بۆن خۆشی لە خۆگرتوە، وە سەرەتا کڕین و دەستکەوتنی ئەم ماددانە گران بوون. لە سەرەتادا زۆرینەی ئەو کەسانەی کە دەیانکڕی لە کۆمەڵگەدا دەوڵەمەندەکان بوون، بەڵام دواتر وای لێهات کە هەمووان توانیان سودیان لەوەربگرن. هەروەها لە پەرتوکەکەیدا کە لە سەدەی نۆیەمی زاینیدا نوسیویەتی و باسی (کیمیای عه تری) کردووە و تیایدا باسی ١٠٧ ڕێگەی دروستکردنی عه تری کردووە. هەروەها باسی ئەو ئامێرە پێویستییانەی کردوە کە لە بواری عه تر سازیدا پێویستن بۆ ئامادەکردنی عه تر، وەک ئەلێمبیک (الامبیق) کە تا ئێستاش هەر بە ناوە عه ره بيه کەوە ناو دەبرێت. لە ڕاستیدا پیشەسازی عەتر کە تا ئێستا تەمەنی چەند سەدەیەکەو بە چەندین ناوی جۆراو جۆری بەناوبانگەوە بەربڵاوە، کیمیازانە موسوڵمانەکان ڕێگایان بۆ خۆشکرد و ئاسانکارییان تێداکرد لە شوێزای دروستکردن و دڵۆپاندنیاندا. ئەوان ئاوی ڕووەک و گوڵەکانیان دەگرت و دەدڵۆپاند بۆ دروستکردنی عەتر و دەرمانی چارەسەر کردن. بەرنامە وبیرۆکەکانی موسوڵمانان بە چەندین ڕێگای جیاواز گەیشتە ئەوروپا، لەوانە لە ڕێگای بازرگانان و گەشتیاران و پێدانی دیاری و هەروەها لە ڕێگەی خاچپەرستانەوە. ئەو بەرنامە بەڵگەنامەییەی کەناڵی ( بی بی سی) کە لە ژێر ناونیشانی (چییان پێشکەش کردین پێشینەکان:جیهانی ئیسلامی) باسی ئەوەی کرد کە: بیرۆکەی عەترسازی موسوڵمانان لە کۆتاییدا گەیشتە هەرێمی (هاورت پڕۆڤایێنس) لە باشوری فەڕەنسا، کە ئەو شارە ئاو و هەوایەکی بێ وێنە و خاكێکی گونجاوی هەبوو و ئێستاش لە پاش نزیکەی ‌حەوت سەد ساڵ پیشەسازی عەتر لەو شارەدا بایەخ و گرنگی تایبەتی هەیە.
((...تێکەڵەی ڕووەکی نەیل و ڕۆنی کونجی مرۆڤ دەپارێزێت لە پلەی گەرمای زۆر بەرز، ڕێگریکەرە لە مێروەکان و ڕەنگەکەی نە تێرە و نە ئاوی، بەڵکو شێوەی ئەرخەوانی تێر وەردەگرێت))، ئەمە (فرێیا ستارک) لە پەرتوکەکەیدا بە ناوی (دەرگای باشووری دورگەی عەرەبی) باسی دەکات لە بەشی باسکردنی مەڵهەمە دژەخۆرەکاندا، نەیلی هیندی لای میسڕیی و یۆنانیە دێرینەکان ناسراو بوو، وە ئەندازیاریە کشتوکاڵیە ئیسلامیەکان یەکەمین کەسانێک بوون ئەم ڕووەکەیان چاند و پاشان بەناو هەموو وڵاتەکانیاندا بڵاویان کردەوە وە بەتایبەتی لە ئەفریقیا کە لەگەڵ پەمۆدا بەیەکەوە دەچێندران، (ئیبن بەیتار) ـی ڕووەک ناس کە لە سەدەی ١٣ەمدا ژیاوە ئەم ڕووەکەی ناونا (نەیل) ڕۆنی زەیتوون نە لە هیندستان و نە لە چین و نە لە وڵاتی نێوان دوو ڕووبارەکە ناسراو نەبوو لەبەر ئەوە تاکە شوێنگرەوەی ڕۆنی زەیتوون بریتیبوو لە ڕۆنی کونجی بۆ دژە خۆر لەکاتێکدا کە هەر لەو سەردەمەدا دەوارنشینەکانی ئەفریقا و یەمەنیەکان پێستی خۆیان بە نەیل دە پاراست لە تیشکی خۆر و دەباغەکانیش بەکاریان دەهێنا.
.....
لەهەر ژمارەیەکی نوێدا ژمارەی پێشوو دادەنێین بۆ ئەوەی تۆی خوێنەر بە ئاسانی هەموو زنجیرەکە بەدوای یەکدا دەست بخەیت
ڕێکخستن و نەخشاندن: #YassinArt
.....
ژمارەی پێشوو
https://www.facebook.com/ahmadkakmahmood/photos/a.304749659616541.69624.303702429721264/1667912746633552/?type=3&theater

 1245

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram