"١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان. - ئارایشتگای موسڵمانان و فڵچەی ددان پاککردنەوە، موسڵمانان چیان بەکارهێناوە لەبری سیواک بۆ لابردنی بۆنی ناخۆشی دەم. - کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی بابەت | 00:03:13 - بەشی یەکەم: ناوماڵ - ژمارە 12 """""""""""""""""""""""""""" یەکێک لە هۆکارەکانی ئارایشت و جوانکاری لەلای موسوڵمانان بریتیە لە (خەنە)، کە دەتوانێت نەخش و وێنەی جوانی لەسەر دەست پێ دروست بکرێت و دەستەکان جوانتر بکات . بە بلاوبونەوەی ئایینی ئیسلام بە سەرانسەری جیهاندا، خەنە گەیشتە چەندین وڵاتی جیاوازی تر و ئەم ماددەیە بو بە یەکێک لە بنچینەیی ترین و سەرەکیترین ماددەی ئارایشت و جوانکاری. پێغەمبەر(د.خ) و هاوەڵەکانی ڕیشیان بە خەنە ڕەنگ دەکرد، لە هەمان کاتدا لەو سەردەمەدا ژنانیش دەستەکانیان و پێیەکانیان پێ جوان و ڕازاوە دەکرد، وە هەروەها قژیشیان لە خەنە دەگرت، هەروەک چۆن ژنانی ئەو سەردەمە وەک ئەوان دەکەن. لە ناو گەل و هۆزە دێرینەکاندا چەندین نەریت پەیوەست کرابوو بە خەنەوە وەک نەریتی (خەنەبەندان)، بۆ نمونە لە ناو هۆزە دەوار نشینەکانی جەزائیر و مەغریبدا تازە بووک داوای لێدەکرا کە حه وت شەو بەر لە ئاهەنگی گواستنەوە خەنە بگرنە دەست و پێیەکانیان. ئێستا زانایان ئەوەیان دۆزیوەتەوە کە خەنە بکوژی بەکتریا و کەڕوە زیانبەخشەکانە و دژی خوێن بەربونە. وە هەروەها سودی لێوەردەگیرێت لە چارەسەر کردنی نەخۆشی پێی وەرزشکاران کە بەهۆی بەکتریا و کەڕوەکانەوە دروست دەبێت و هەروەها لە چارەسەر کردنی ئەو نەخۆشییە پێستییانەی کە بە هۆی کەڕووەوە دروست دەبن کاریگەرە و چارەسەری هەڵئاوسانە ناوچەییەکانیش دەکات. وە خەنە بەکاردەهێنرێت بۆ ساردکردنەوەی تای سەر و جەستە، هەروەها پێکهاتەی سروشتی تایبەتی تێدایە کە لە بەهێزکردن و بوژاندنەوەی قژدا کاریگەرە،وە ئەم ڕووەکە و گەڵاکانی چەندین تایبەتمەندی سروشتی تری هەیە. تا ئێستاش موسوڵمانانی ئەم سەردەمە هەروەک ڕابردوو گرنگیەکی زۆر دەدەن بە خەنە ، ئەمەش لە پێناو گرنگیدان بە پاکوخاوێنییان و جوانی ڕوخسارییان. زۆر ئاساییە ئەگەر کەسێک ئەمڕۆ لە ڕێستۆرانتە ڕاقی و مۆدیرنەکاندا لە ناو شارەکاندا لە هەر وڵاتێکدا لەم سەدەی بیست و یەکەدا سوود وەربگرێت لە شێوازی خۆڕازاندنەوە و بەرهەمە ئارایشتییەکانی موسوڵمانان کە بە لایەنی کەمەوە هی هەزار ساڵ بەر لە ئێستان. .... بۆنی ناخۆش و دەم و مانەوەی خۆراک لەنێوان ددانەکاندا نەک تەنها خەجاڵەتکەرە، بەڵکو نا تەندروستیشە، لەبەر ئەوە پێغەمبەر (د.خ) ددانەکانی بە سیواک پاک دەکردەوە بەتایبەت بەر لە هەموو نوێژێک، لێکەڵەرانی کۆمپانیایەکی سویسڕی بەناوی (فاربا بیسێڵ) لە لێکؤڵینەوەیەکیاندا کە لەسەر ڕووەکی سیواک ئەنجامیاندا، بۆیان دەرکەوت کە ئەم ڕووەکە ماددەی دژە بەکتریای تێدایە کە ئەو میکڕۆبە زیانبەخشانە لەناو دەبات کە دەبنە هۆی هەڵئاوسانی پووک و ڕزینی ددانەکان، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی تری پەیوەندیدار بە ڕووەکی سیواکەوە لە زانکۆکانی ڕیازی عەرەبستانی سعودیە و زانکۆی ئیندیانای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کاریگەریەکانی دژە هەڵئاوسانی و ئەنتی بایۆتیکی ناو ڕووەکی سیواک پشتڕاست دەکەنەوە، لەکاتێکدا ئەگەر سیواک بەردەست نەبوایە ، موسڵمانان بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم لەپاش خواردنی سیر و پیاز، گوێزی هیندی و دارچینی و حێل یان گەڵای ڕووەکی گژنیژیان دەجووی، هەروەها لەو سەردەمەدا دەرمانێکی تری کەریگەری لابردنی بۆنی ناخۆشی دەم، خواردنی پەنیری سورەوەکراو لەناو ڕۆنی زەیتوون و کوتراوەی مێخەک بوو. ..... لەهەر ژمارەیەکی نوێدا ژمارەی پێشوو دادەنێین بۆ ئەوەی تۆی خوێنەر بە ئاسانی هەموو زنجیرەکە بەدوای یەکدا دەست بخەیت ڕێکخستن و نەخشاندن: #YassinArt ..... ژمارەی پێشوو https://www.facebook.com/ahmadkakmahmood/photos/a.304749659616541.69624.303702429721264/1670050823086411/?type=3&theater