سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  "١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان.! (14)
گۆڕینی فۆنت


"١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان.

- ئامێرە ناوازەکانی کوڕانی موسا

- کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی بابەت | 00:02:39

- بەشی یەکەم: ناوماڵ - ژمارە 14
""""""""""""""""""""""""""""
لە سەرەتادا ئاو لە ژورێکی بچوکی داخراوەوە دەچیتە ناو بەشی (ب)وە و دواتر دەبڕێت . ئێستا دەفرەکە پڕ لە ئاوە. سەرئاو کەوتەی (م) بە هاوتای لەگەڵ ئاستی ئاوەکەدا بەرز دەبێتەوەو دەرگای دەرچەکە دادەخات . ئاو لە بەشی (آ) ەوە دەچێتە دەرەوە و دەچێتە ناو بەشی (ب) ەوە. سەرئاوکەوتەی (ب) بەهۆی ئاوەوە دەچێتە سەرەوە، دەرگای دەرچەی (ب) دەگرێت و ڕێگە بە ئاوەکە دەدات کە لە نێوان دوو بەشەکەدا هاتو چۆ بکات. کاتێک هەوای باشی (ب) بە تەواوەتی بەتال دەبیتەوە ، لە ناوەوەییدا بۆشایی پەیدا دەبێت. بە پەیدابونی بۆشایی ، هیچ هەوایەک لە ڕێگای هاتو چۆ کردن لەناو بەشی (ب) پەیدا ناکات. ئاو لە دەفرەکەوە دەڕوات و سەرەتا لە بۆڕیەکەوە دەڕوات و پاشان دەچێتە ناو بەشی(ب)ەوە. کاتێک کە هەموو ئاوەکە لە دەفرەکە دەچێتە دەرەوە هەوا بۆ ناوەوە هەڵدەمژرێت و لەبەر ئەوە وا دێتە پێش چاو کە مانگاکە ئاسودە و قایل بوە! لەوێدا کە هیچ ئاوێک لە دەفرەکەدا بونی نییە کە دەرگای دەرچەکە بە سەرئاوکەوتایی بهێڵێتەوە، ئەو دەرگایە دادەخرێت، بەمەش تەنها دەرگای بەشی (ب) کراوەیە تا بەشی (آ) بەتاڵ ببێتەوە. ئێستا هەوا دەتوانێت لە کەلێنی (ج)ەوە بە سەربەستی هاتو چۆ بکات. ئایە ئێستا ئێوەدەتوانن وەک ئەم ئامێرەدروست بکەن؟ ئامێرێکی لەم شێوەیە بەم هەمو ئاڵۆزییەیەوە مایەی سەرسوڕمانە بەڕاستی لە سەردەمی خۆیدا دەبێت بۆ چەندین کاتژمێر خەلکی سەرسام کردبێت. وە یەکێکی تر لەم ئامێرانە هۆشمەندانەی کە کوڕەکانی موسای کوڕی شاکر دایانهێنا بریتی بوو لە کوپەڵەیەکی دوو لولە. شلە ڕەنگاو ڕەنگیان دەکردە ناو لولەکانەوە، بەڵام کاتیک شلەکان بە لولەکاندا تێدەپەڕین و دەهاتنە دەرەوە لە هەر لولەیەکەوە ئە و شلەیە دەهاتە دەرەوە ڕەنگێکی تری هەبوو. ئەوەی کە ئەوان لەم کوپەڵەیەدا ئانژامیاندابوو دابەسکردنی شاوڵییانەی کوپەڵەکە بو بۆ دوو بەسی سەربەخۆ و ژیا لە یەکتری بە تەواوی.شلەکە دەچووە ناو بەشی ڕەتەوە لە لولەی ڕاستەوە، وە دەچووە ناو بەشی چەپەوە لە لولەی چەپەوە و ئیتر لەم بەشە نەدەچووە دەرەوە. سەرەڕای ئەمەش ، لولەیەکی تریان زیادکردبوو بۆ هێنانە دەرەوەی ئاوەکە. وە تەماشاکەران بە هیج شیوەیەک هیچ یەکێک لەم کردارانەیان نەدەبینی کە کاریگەری لەسەر دروست دەکردن و سەرسامی دەکردن سەرەڕای ساکارییەکەیان. هێزی بەرکردنەوەی ئەم برایانە بۆ داهێنانی هۆکارەکان و ئامێرەکانی گاڵتەوگەپ و سەرگەرمی، ئەوانی کێش کرد بۆ داهێنانی فوارە. لە بەشی (شار)دا سەیرێکی ( فوارە سەرسووڕهێنەرەکان)بکە.
.....
"گاڵتە و گەپ شتێک نیە بەڵکو جوڵەیەکی کردارییە وە فێڵێکە دەیکەیت لە مێشکی گوێگر، ئەینێری بەرەو ئامانجێک پاشان بە جوڵەیەکی لە پڕ دەیخەیتە بارێکەوە کە نازانیت چۆن لێی دەرچیت" -ماکس ئیستمان Max Eastman-
.....
لەهەر ژمارەیەکی نوێدا ژمارەی پێشوو دادەنێین بۆ ئەوەی تۆی خوێنەر بە ئاسانی هەموو زنجیرەکە بەدوای یەکدا دەست بخەیت
ڕێکخستن و نەخشاندن: #YassinArt
.....
ژمارەی پێشوو
https://www.facebook.com/ahmadkakmahmood/photos/a.304749659616541.69624.303702429721264/1673337832757710/?type=3&theater



 1000

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram