سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا مردنت لە بیرە..!؟
گۆڕینی فۆنت



ئایا مردنت لە بیرە!؟

الحمد لله والصلاة والسلام على خاتم الانبیاء وعلى اله وسلم اما بعد :
بە ڕاستی ناوێکی سەختە مردن کێ هەیە بتوانی نەمرێ ؟ کێ هەیە پاسەوان و پلەو پایەکەی بیپارێزێ لێی !؟ بەڕاستی سەختە ئەگەر بیری لێ بکەینەوە چەند دەوڵەمەندو پارە دارمان بینی مردن ! چەند ستەم کارو زۆردارمان بینی مردن ! چەند پادشاو گەدامان بینی مردن ! هەر وەک فەقیرو هەژاران و لاوازو ستەم لێکراوەکان ئەمرن ! باشە کێ لە ئێمە نەیبینیوە یان هیچ نەبێ نەیبیستووە کە چەندین کەس لە باوو باپیرەمان وە لە خۆشەویستان و ڕەفیقەکانمان مردن ! کە سەردانی گۆڕستانێ بکەی نابینی کە تیای بووە زۆر لە ئێمە بەهێز تر وە زۆر دەوڵەمەند تر وە زۆر دەسەڵاتدار تر ! بەڵام ئێستا وون بووە لە ژێر خاکاو وا لە دونیایەکی تر ، ئایا کەسمان بینی تا ئێستا توانیبێتی نەمرێ !؟ دەبا بزانین ئێمەش ئاوا ئەمرین دەرباز نابین لە نۆش کردنی مردن و ڕزگارمان نابێ لێی .

کەوایە با بزانین هەر مردنیش نیەو کۆتایی بێ نەخێر لە مردنەوە ژیانێکی تر دەست پێ ئەکاو لەوێوە بەختەوەری ڕاستەقینە یان بەد بەختی دەست پێ ئەکا ئەگەر وانەبوا ئەوە مردن ڕاحەتی ستەم کاران بوو! 

ئەگەر هەر مردن بوا وە پرسیار نەبوا ئاوا بوا مردن ڕاحەتە بۆ هەموو کەسێک بەڵام گەر مردین لە پاشان زیندوو ئەبینەوە وە پرسیارمان لێ ئەکرێ لە هەموو شتێک

خوشک و برایانی بەڕێزم ئەو نوسینە موتەوازیعە بۆ بیرخستنەوەیە پێشکەشە بە هەموو موسڵمانێ کە بیر ئەکاتەوەو تێ ئەگات بۆ چی دروست بووەو بۆ کوێ ئەڕوات !.

مردن ئەوشتەیە کەکەس لێی ڕزگاری نەبووەو نابێ 

هەموو کەس ئەمرێ تەنها الله نەبێ کە زیندووە و نامرێ خوای بەرز ئەفەرموێ : [كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ] العنكبوت 57 واتە : ( هەموو نەفسێک مردن ئەچێژێ و ئەمرێ پاشان ئەگەڕێنەوە لای ئێمە -لە سەر کردەوەکانتان پاداشت وسزا وەر ئەگرنەوە-) . 

مردن کەس ناتوانێ لێی ڕابکات خوای بەرز ئەفەرموێ : [قُلْ إِنَّ الْمَوْتَ الَّذِي تَفِرُّونَ مِنْهُ فَإِنَّهُ مُلَاقِيكُمْ ثُمَّ تُرَدُّونَ إِلَى عَالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ] الجمعة 8 واتە : ( پێیان بڵێ ئەو مردنەی کە ئێوە لێی ڕا ئەکەن ئەو بە تەئکید پێتان ئەگات -ناتوانن لێی دەرباز بن- پاشان ئەگەڕێنەوە لای -خوای- زانا بە بەنادیارو شاراوەو دیارو ئاشکراکان جا هەواڵتان پێ ئەداتەوە بەوەی کە کردووتانە لە دونیا ) .

وە خوای بەرز ئەفەرموێ : [أَيْنَمَا تَكُونُوا يُدْرِكُكُمُ الْمَوْتُ وَلَوْ كُنْتُمْ فِي بُرُوجٍ مُشَيَّدَةٍ] النساء 78 واتە : ( لە هەر شوێنێک بن -خۆتان حەشار بدەن- مردن ئەتانگاتێ ئەگەر لە ناو قەڵای بەرز و پتەوو دەرگە داخراویش -دەرگایبە سەب کراو - بن ) .

وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( أتاني جبريل فقال : يا محمد ! عش ما شئت فإنك ميت و أحبب من شئت فإنك مفارقه و اعمل ما شئت فإنك مجزي به و اعلم أن شرف المؤمن قيامه بالليل و عزه استغناؤه عن الناس ) صحيح الجامع 73 واتە : ( جوبریل هات بۆ لام جا ووتی : ئەی محمد!-صلى الله علیه وعلى اله وسلم- ئەوەنەی ئەتەوێ بژی بە تەئکید تۆ ئەمری وە هەر کەسێکت خۆش بوێ کە ئەتەوێ بە تەئکید لێی جیا ئەبیتەوە وە هەرچی ئەتەوێ بیکە بەتەئکید پاداشتی لە سەر وەر ئەگریتەوە وە بزانە کە پلە بەرزی -شەڕەفی- بڕوادار هەڵسانی شەویتی -بۆ شەو نوێژ- وە عیززەتی -دەسەڵات و هێزو تواناو سەر بەرزی- ئەوەیە کە پێویستی بە خەڵک نەبێ -چاو نەبڕێتە دەستیان- ) .

کاتی مردن کە هات پێش و پاش ناخرێ چرکەیەکیش !

خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَلِكُلِّ أُمَّةٍ أَجَلٌ فَإِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ لَا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةً وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ] الاعراف 34 واتە : ( وە هەموو ئوممەتێک -کەسێک- کاتێکی دیاری کراوی هەیە -بۆ دەست پێ کردن و نەمانی- کە کاتی دیاری کراوی ئەجەلی -نەمانی- هات ئەوە ساتێک دوا ناخرێن و ساتێک پێش ناخرێن ) .

تا زووە تەوبە بکە پێش ئەوەی مردن بێت و مەجالی پەشیمانیت نەمێنێ 

خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَلَيْسَتِ التَّوْبَةُ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ السَّيِّئَاتِ حَتَّى إِذَا حَضَرَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ إِنِّي تُبْتُ الْآَنَ وَلَا الَّذِينَ يَمُوتُونَ وَهُمْ كُفَّارٌ أُولَئِكَ أَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا ] النساء 18 واتە : ( وە تەوبە بۆ ئەو کەسانە نیە کە کردەوەی خراپ -تاوان- ئەکەن هەتا یەکێک لەوانە مردن ئەیگاتێ -ڕۆحی ئەچێتە گەرووی- ئینجا ئەڵێ من ئێستا تۆبە ئەکەم وە تەوبە بۆ ئەو کەسانەش نیە کە ئەمرن وە ئەوان کافرن ئەوانە بۆمان ئامادە کردوون سزایەکی بە ئێش ) .

وە خوای بەرز ئەفەرموێ : [حَتَّى إِذَا جَاءَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ . لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ كَلَّا إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا وَمِنْ وَرَائِهِمْ بَرْزَخٌ إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ] المؤمنون 99-100 واتە : ( هەتا کە یەکێکیان مردن ئەیگاتێ ئەڵ ئەی پەروەردگارم بمگەڕێنەوە بەڵکو کردەوەی چاک بکەم لەوەی کە لە دەستم چوو نەخێر ئەوە قسەیەکە بۆ خۆی ئەیکا -بۆی نیە بگەڕێتەوە دونیا دووبارە- لە دوای مردنیان پەردەیەک -بەرزەخ- هەیە تا ڕۆژی کە زیندوو ئەکرێنەوە ) .

وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (إن الله تعالى يقبل توبة العبد ما لم يغرغر) صحيح الجامع 1903واتە : ( بە تەئکید خوای بەرز تەوبە وەر ئەگرێ لە بەندە تا ڕۆحی نەچۆبێتە گەرووی -غەر غەرەی نەکا- ) .
ئیتر با تا زووە تەوبە بکەین خوای گەورەش تەوبە وەر ئەگرێ لە هەموو کەس .

مردن یەکەم مەنزڵی قیامەتە نەک دوا ژیان بێ 

( وعن هانىء مولى عثمان بن عفان قال كان عثمان رضي الله عنه إذا وقف على قبر يبكي حتى يبل لحيته فقيل له تذكر الجنة والنار فلا تبكي وتذكر القبر فتبكي فقال إني سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول القبر أول منزل من منازل الآخرة فإن نجا منه فما بعده أيسر وإن لم ينج منه فما بعده أشد قال وسمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول ما رأيت منظرا قط إلا والقبر أفظع منه ) صحيح الترغيب والترهيب 3550 واتە : ( لە هانىء مولى عثمان بن عفان ئەفەرموێ : ئاوابوو عثمان بن عفان خوا لێی ڕازی بێ ئەگەر لە سەر گۆڕێک وەستابا ئەگریا هەتا ریشی تەرش ئەبوو جا پێیان ووت : باسی بە هەشت و ئاگر ئەکەیت ناگری وە باسی گۆڕ ئەکەیت -بیرت ئەکەوێتەوە- ئەگری جا -عثمان بن عفان خوا لێی ڕازی بێ- فەرمووی : من بیستم لە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەیفەرموو : گۆڕ یەکەم مەنزڵ لە مەنزڵەکانی -میوانگەی- ڕۆژی دواییە -ئاخیرەتە- ئەگەر کەسێ لەوە رزگاری بێ ئەوە ئەوەی لەدوای دێ ئاسان ترە وە ئەگەر لیَی دەرباز نەبێ ئەوە ئەوەی لە دوای دێ توند ترە -عثمان بن عفان خوا لێی ڕازی بێ- فەرمووی : وە من بیستم لە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەیفەرموو : هیچ مەنزەرێکم نەبینیە قەت ئیللا گۆڕ لەو ترسناکترە ) .

چیمان بە سەر دێ لە کاتی مردن و لە پاشی مردن 

خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَلَوْ تَرَى إِذِ الظَّالِمُونَ فِي غَمَرَاتِ الْمَوْتِ وَالْمَلَائِكَةُ بَاسِطُو أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُوا أَنْفُسَكُمُ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنْتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ غَيْرَ الْحَقِّ وَكُنْتُمْ عَنْ آَيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُونَ] الانعام 93 واتە : ( وە ئەگەر ئەبینی کە ستەمکاران لەسەر ئێش و ئازاری مردنن -لەسەر ڕۆح کێشان- وە فریشتەکان دەستیان ئەکەنەوە سزایان ئەدەن پێیان ئەڵێن ئەو نەفسەتان دەر بکەن ئەمڕۆ پاداشتان ئەدرێتەوە بە سزایەکی ڕیسوا کەر لە بەر ئەوەی کە غەیری حەقتان بەرامبەری خوا ئەوت -هاوبەشتان بۆ دا ئەناو دینەکەیتان بەدرۆ دەخستەوەو بانگەشەی ئەوەتان ئەکرد کە ئێوە لە سەر حەقن- وە بەرامبەری ئایەتەکانی خوا خۆتان بە گەورە ئەزانی مل کەچی نە ئەبوون ) . 

وە خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَلَوْ تَرَى إِذْ يَتَوَفَّى الَّذِينَ كَفَرُوا الْمَلَائِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ وَذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ . ذَلِكَ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيكُمْ وَأَنَّ اللَّهَ لَيْسَ بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ] الأنفال 50-51 واتە : ( وە ئەگەر ئەبینی -ئەی پێغەمبەری خوا- حاڵی کافرەکان چۆنە لەو کاتەی کە لە سەر مردنن-چیان بە سەر دێت- فریشتەکان لێیان ئەدەن لە ڕوویان و لە دواوەیان وە پێیان ئەڵێن بچێژن سزای ئاگر و سوتان ئەوە لەبەر ئەو کردەوە خراپانەی خۆتانە کە کردووتانە وە بزانن خوا هیچ ستەم لە بەندەکان ناکا -بەوەی بێ تاوان سزایان بدا یان پاداشتی چاکەیان وون بکا- ) .

وە خوای بەرز ئەفەرموێ : [إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا تَتَنَزَّلُ عَلَيْهِمُ الْمَلَائِكَةُ أَلَّا تَخَافُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِي كُنْتُمْ تُوعَدُونَ . نَحْنُ أَوْلِيَاؤُكُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآَخِرَةِ وَلَكُمْ فِيهَا مَا تَشْتَهِي أَنْفُسُكُمْ وَلَكُمْ فِيهَا مَا تَدَّعُونَ . نُزُلًا مِنْ غَفُورٍ رَحِيمٍ] فصلت 30-32 واتە : ( بە تەئکید ئەوانەی ئەڵێن پەروەردگارمان -تەنها- الله یە -وە هیچ هاوبەشی بۆ بڕیار نادەن- پاشان لە سەر ئەوە بەردەوام ئەبن -تا مردن پاشگەز نابنەوە- ئەوانە فریشتەکان دێنە خۆارەوە بۆیان مژدەیان پێیان ئەڵێن کە مەترسن لەوەی توشی ناخۆشی بن وە خەفەت مەخۆن لەوەی لە دونیا جێتان هێشت وە مژدەتان بێ بەو بەهەشتەی کە پەیمانتان -وەعدتان- پێ ئەدرا ئێمە لەگەڵ ئێوە بوین-بەفەرمانی خوا یارمەتی ئێوەمان ئەدا- لە ژیانی دونیا وە لە گەڵتانین -یارمەتیتان ئەدەین بە فەرمانی خوا- لە ژیانی ئاخیرەت -بۆ ئەوەی ناڕەحەت نەبن -تا ئەگەنە بەهەشت- وە لەو بەهەشتە بۆتان هەیە هەرچی ئارەزووی ئەکەن وە بۆتان هەیە هەرچی داوای ئەکەن ئەوە هەمووی ئامادە کراوە میوانداری ئەکرێن لە لایەن -پەروەردگارتان- کە لە تاوان خۆش ئەبێو بە ڕەحمە بۆ بەندەکانی ) .

جا پێش ئەوەی بمری و مردن بێتە سەرت تۆ بزانە لە سەر ڕێبازی کام بەشەی ئەوانەی لە سەرە مەرگدا مژدەیان پێ ئەدرێ یان ئەوانەی بە سزا پێشوازیان لێ دەکرێ!

براتان : باوكى حارث



 1007

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram