☑️ هاوەڵە بەڕێزەكان چۆن ژیاون ❕ _____ 🌤 كەسێ ڕوو دەكاتە ماڵی هاوەڵی بەڕێز (أبو ذَر) ی غیفاری "رضي الله عنه" ، بەسەر سوڕمانەوە چاو بەماڵەكەی دەگێڕێت و دەڵێت : ئەی (ئەبا زەر) هیچ لەماڵەكەتدا نابینم ، نە ناوماڵ نە زەخیرە یەك . ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت : ماڵێكی ترمان هەیە هەموو پێداویستیەكانی تەیدایە جا بڕیارم داوە لەوێ بژیم ، پرسیاركارەكەیش دەڵێت : مادام ئێستا تۆ لێرە ئەژیت بێگومان هەندێ لە پێداویستی ماڵت پێ دەوێت .! دەڵێت : بەڵام خاوەنی خانوەكە داكۆكی ئەكات ئێرە جێ بێڵم !!. ____ 🌤 بەڕاستی (تورية - لێگۆڕینێك) ی جوانە ، مەبەستی لە خاوەن ماڵ خوای پەروەردگارە "سبحانه وتعالى" ؛ كە بانگەوازی بەندەكانی ئەكات بۆ بەهەشت و ڕێنوماییان ئەكات تا دونیا بەكۆڵیانەوە هەڵنەگرن ، بەڵكو لەپاڵ ژیانێكی سادەوە كار بۆ ئاخیرەتیان بكەن !. ▪️مختصر منهاج القاصدين/ص٤١٦ •🌤•🌤•🌤•