موعجیزه‌كانی قورئان باوکی میرۆ موعجیزه زانستییه‌كانی قورئان ١- هاتنه‌ئارای گه‌ردوون تا ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌م، دیدی باو له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ئاوا بوو كه گه‌ردوون بێكۆتایییه، بۆ هه‌میشه هه‌بووه و هه‌ر ئاواش بۆ هه‌میشه به‌رده‌وام ده‌بێت. به‌پێی ئه‌م دیده، كه به «نموونه‌ی گه‌ردوونی بێجووڵه» ناسراوه، گه‌ردوون نه كۆتایی یان سه‌ره‌تایه‌كی هه‌بوو. ئه‌گه‌ر وا باوه‌ڕ بكرێت كه گه‌ردوون كۆكراوه‌ی كه‌ره‌سته‌گه‌لی جێگیر، بێجووڵه و نه‌گۆڕه، ئه‌م دیده بنكه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی مادده‌گه‌رایی (ماتریالیسم) پێك دێنێت و له‌ئه‌نجامدا له بوونی دروستكه‌رێك نكوولی ده‌كات. به‌هه‌رحاڵ، له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زانست و ته‌كنه‌لۆژیادا له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، «نموونه‌ی گه‌ردوونی بێجووڵه» له ڕه‌گه‌وه هه‌ڵكێشرا. ئێستا چووینه‌ته سه‌ده‌ی بیستویه‌كه‌م و به‌یانێكی نوێ له به‌رده‌مماندایه. له میانه‌ی چه‌ند تاقیكاری، تێبینی و ژمێركاریدا ئه‌نجامدراو له‌لایه‌ن به‌ناوبانگترین بیریاره‌كانی جیهانه‌وه، فیزیای نوێ سه‌لماندوویه‌تی كه گه‌ردوون له‌ڕاستیدا سه‌ره‌تایه‌كی هه‌یه و له هیچه‌وه به ته‌قینه‌وه‌یه‌كی مه‌زن له ته‌نیا تاوێكدا هاتۆته ئاراوه. سه‌رباری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ش سه‌لمێنرا كه گه‌ردوون نه جێگیر و نه بێجووڵه‌یشه، وه‌كچۆن مادده‌گه‌راكان نه‌شكاوانه پێ داده‌گرن. به‌پێچه‌وانه‌وه، گه‌ردوون به‌رده‌وام له كرداری بزووتن، ئاڵوگۆڕ و فراوانبوونه‌وه‌دایه. ئه‌م ڕاستییه سه‌لمێنراوانه‌ی دوایی وه‌ك له‌قاوێك وایه بۆ بیرۆكه‌ی گه‌ردوونێكی بێجووڵه. ئه‌مڕۆ، هه‌موو ئه‌م ڕاستییانه له سه‌رتاپای جیهاندا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای زانستییه‌وه په‌سند كراون. به‌دیهێنه‌ر‌ی گه‌ردوون له‌م سووره‌ته‌ی قورئاندا ڕاڤه كراوه: بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ ... (الأنعام: ١٠١). ئه‌م زانیارییانه به‌ته‌واوی له‌ته‌ك دۆزینه‌وه‌کانی زاناکانی سه‌رده‌مدا دێنه‌وه. وه‌كچۆن پێشتر وترا، ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی که ئه‌مڕۆ بۆشاییزانی پێیگه‌شتووه ئه‌وه‌یه که هه‌ر هه‌موو گه‌ردوون، پێکه‌وه له‌گه‌ڵ ڕه‌هه‌نده‌کانی مادده و کاتدا، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی مه‌زندا هاتۆته ئاراوه، که ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ به‌ر له ئێستا ڕووی داوه. ئه‌م ڕووداوه که به «ته‌قینه‌وه‌ی مه‌زن» "The Big Bang" ناسراوه، هۆكاری دروستبوونی گه‌ردوونه له نه‌بوونه‌وه. هه‌موو لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵگای زانستی له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له تاكه خاڵێكه‌وه به‌ر له (١٥) ملیارد ساڵێك هاتۆته ئاراوه. (سه‌یری هاروون یه‌حیا، دروستبوونی گه‌ردوون، All-Attique Publishers Inc. Canada, 2000 بكه!). به‌ر له «ته‌قینه‌وه‌ی مه‌زن»، هیچ شتێك وه‌ك مادده له‌گۆڕێدا نه‌بوو. له بارودۆخی نه‌بوونه‌وه كه نه مادده، نه وزه، ته‌نانه‌ت نه كات بوونیان هه‌بوو كه ته‌نیا ده‌توانرێت ئاوا ڕاڤه بكرێت مادده، وزه و كاتی میتافیزیایی گشتیان له تاوێكدا دروست كران. ئه‌م ڕاستییه هه‌ر له‌م دوایییانه‌دا فیزیای نوێ دۆزیویه‌تییه‌وه، به‌ر له (١٤٠٠) ساڵ له قورئاندا بۆمان ئاشكرا كراوه. هه‌ستۆكه هه‌ستیاره‌كانی سه‌ر مانگی ده‌ستكردی "كۆب COBE" كه ساڵی ١٩٩٢ له‌لایه‌ن (نـاسـا NASA)وه به‌ڕێ كرا، شوێنه‌واره‌كانی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌زنی وێنه گرت. ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك به‌كار هات بۆ ته‌قینه‌وه‌ی مه‌زن كه شرۆڤه‌ی زانستییانه‌ی ئه‌و ڕاستییه‌یه كه گه‌ردوون له هیچه‌وه دروست كراوه. ٢- فراوانبوونه‌وه‌ی گه‌ردوون له قورئاندا كه چوارده سه‌ده پێش سروش كرا، له‌كاتێكدا كه زانستی گه‌ردوونزانی هێشتا سه‌ره‌تایی بوو، فراوانبوونه‌وه‌ی گه‌ردوون به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ڕاڤه كراوه: وَالسَّمَاء بَنَيْنَاهَا بِأَيْدٍ وَإِنَّا لَمُوسِعُونَ. (الذاریات ٤٧). وشه‌ی (السما‌ء)، که له ئایه‌تی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، له زۆر جێگای جیاوازی قورئاندا به‌کار هێنراوه. ئه‌م وشه‌یه ئاماژه ده‌کات بۆ بۆشاییی ئاسمان و گه‌ردوونی فراوان. دیسان لێره‌دا وشه‌که به‌م واتایه به‌کار ده‌هێنرێت که گه‌ردوون «فراوانتر ده‌بێته‌وه». وشه‌ی عه‌ره‌بیی «موسعون» له ده‌سته‌واژه‌ی «إِنَّا لَمُوسِعُونَ»دا وه‌رگێڕراو بۆ كوردی "ئه‌وه ئێمه‌ین كه به‌رده‌وام فراوانتری ده‌كه‌ین"، له فرمانی «أوسع»وه دێت به واتای "فراوان كردن". پێشگری "لـ" جه‌خ ده‌كاته سه‌ر ناو یان نیشانەی داهاتوو و "ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر" ده‌رده‌خات. بۆیه ئه‌م ده‌ربڕینه واتای «ئێمه ئاسمان یان گه‌ردوون به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر فراوان ده‌كه‌ینه‌وه.» ئه‌مه دوائه‌نجامه كه زانست ئه‌مڕۆ پێیگه‌یشتووه. ١ ---------------------------------------------------------------- ١- س. وقار أحمد حسیني، قورئان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی گه‌ردوونزانی و زه‌وی له بۆشاییی ئاسمانه‌وه، چاپی سێیه‌م (نیوده‌لهی: چاپخانه‌ی Goodword: ١٩٩٩)، ١٠٣-١٠٨. *سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی هاروون یه‌حیا - بانگهێشتنێك بۆ ڕاستی ماوێتی...