سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  "١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان.! (15)
گۆڕینی فۆنت


 
"١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان.

- چۆنیەتی سەرهەڵدانی بیرۆکەی کامێڕا

- کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی بابەت | 00:02:16

- بەشی یەکەم: ناوماڵ - ژمارە 15
""""""""""""""""""""""""""""
ئایە لە مناڵیتدا پرسیارت کردوە کە چۆن دەبینم؟ ئایە وا بیرت کردوەتەوە کاتێک چاوەکانت دادەخەیت هیچ کەسێک نابینیت و کەسیش ناتبینێت؟ فەیلەسوفانی یۆنانی دێرین چەندین بیرۆکەیان هەبو لەبارەی بینینەوە کە زۆر لەمە ساکار تر بوو، وە یەکەمین تێگەیشتن بۆ زانستی بینایی لەسەر دوو بیرۆکەی سەرەکی دانرابوو.
..... 
بەپێی یەکەمین بیردۆز تیشکەکان وەک تیشکەکانی لەیزەری ئەم سەردەمە لە چاوەوە دەردەچن و کاتێک دەکەونە سەر تەنەکان دەیانبینین، لەبەر ئەمە یۆنانییانی دێرین پێیان وابوو کە دەرچونی تیشکەکان لە چاوەوە و بەرکەوتنیان لەگەڵ تەنەکاندا دەبێتە هۆی بینایی. بەڵام بیردۆزی دوەم دەڵێت: هۆکاری بینین چونەناوەوەی شتێکە لەلایەن تەنەکەوە بۆناو چاوی ئێمە. ئەرستۆ و گالینۆس و پەیڕەوەکانیان بە تەواوەتی باوەڕیان بەمەیان هابوو، بەڵام بیردۆزەکەیان زەینی بوو و بە تاقیکردنەوە نەسەلمێنرابوو. یەکەمین کەسیک کە بناغەی زانستی بینایی نوێی دامەزراند بریتی بوو لە (کیندی) لە سەدەی نۆیەمی زایینیدا، کە زانایەکی پڕ زانیاری بوو و بیردۆزەکانی بینینی یۆنانییەکانی خستە ژێر پرسیارەوە. (کیندی) دەڵێت: گلینەی چاوی ئیمە بەو جۆرەی کە (ئیقلیدیس) وتوویەتی، لە ڕوناکی تاک و سەربەخۆ پێک نەهاتووە بەڵکو قەبارەیەکی سێ ڕەهەندییە لە تیشکی بەردەوام. وە لە سەدەی شانزەیەمی زاینیدا زانای فیزییای بیرکاری ئیتاڵی (جێڕۆنیمۆ کاردانۆ ) وتی: بەڕاستی (کیندی) یەکێکە لە دوانزە مێشکە گەورەکەی جیهان، چونکە باسی چۆنیەتی جوڵەی ڕوناکی کردوە بە هێڵی ڕاست، وە باسی بینینی بە ئاوینە و بێ ئاوێنەی کردووە، هەروەها باسی کاریگەری دووری و گۆشەی لەسەر بینین و هەڵخەڵەتێنەرەکانی بینینی کردووە. (کیندی) دوو دانراوی لەبارەی زانستی بینینی ئەندازەیی و بینینی فیزیایی نوسی، لە سەدەی سیانزەی زانستی زانای ئینگلیزی (ڕۆجەر بەیکۆن) ئەم دوو دانراوەی دەستکەوت و کاری لەسەر کردن، هەروەها زانای ئاڵمانی (وایتێلۆ)یش ئەم دوو دانراوەی دەستکەوت و کاری لەسەر کردن. لە نوسینێکی زانای دانیمارکی ( سیباستیان ڤۆگڵ)دا هاتووە لە سەدەی بیستەمدا: (ڕۆجەر بەیکۆن) هەر ئەوە نییە کە (کیندی) بە یەکێك لە پێشەوایانی دیمەن (perspective) دابنێت و بەس،بەڵکو (بەیکۆن ) خۆیشی و هاوشێوەکانیشی لە پەرتوکی (perspective)دا بەردەوام دەگەڕانەوە بۆ (کیندی) و لە زانستەکەی ئەویان وەردەگرت لە بواری بینیندا و سودیان لێ وەردەگرت.
.....
بەشی کامێڕا چوار بەشە و سێ بەشی تری باوە لە شەوانی داهاتوودا بۆتان دادەبەزێنین ان شاءالله
.....
لەهەر ژمارەیەکی نوێدا ژمارەی پێشوو دادەنێین بۆ ئەوەی تۆی خوێنەر بە ئاسانی هەموو زنجیرەکە بەدوای یەکدا دەست بخەیت
ڕێکخستن و نەخشاندن: #YassinArt
.....
ژمارەی پێشوو
https://www.facebook.com/ahmadkakmahmood/photos/a.304749659616541.69624.303702429721264/1674489125975914/?type=3&theater



 1220

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram