"١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان. - شکانەوەی ڕووناکی لە بیرۆکەی کامێڕادا و ئیبن هەیسەم - کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی بابەت | 00:01:32 - بەشی یەکەم: ناوماڵ - ژمارە 16 """""""""""""""""""""""""""" حەسەنی کوڕی هەیسەم لە سەدەی دەییەمی زاینیدا ئەو پرسیارەی کە پێشتر (کیندی) کردبووی، دووبارە بەرباسی هێنایەوە و بەدوایدا چوو و لە ئەنجامدا ئەوەی ڕونکردەوە کە بینین بە هۆی شکانەوەی تیشکەکانی ڕوناکییەوە دەبێت. (جۆرج سارتن) لێکۆڵەری بەناوبانگی مێژوی زانست لە سەدەی بیستەمدا دەڵیت: ئەو بەرەوپێشچونەی کە ڕویداوە لە زانستی بینیندا قەرزاری کارەکانی ئیبن هەیسەمە ئەم پیاوە ڕاڤەی زانستی کردووە بۆ زۆریک لەو شتانەی کە دەیانناسیین ئەمڕۆ لە زانستی بینیندا. لە ڕاستیدا (ئیبن سەهل ئەلبەغدادی) زانای فیزییای لەسەدەی دەیەمدا بەر لە ئیبن ئەلهەیسەم کاریکردووە لە بواری شکانەوەی روناکی بە هۆی هاوێنۆکۆوە، بەڵام نازانین کا (ئیبن هەیسەم) ئاگاداری کارەکانی (ئیبن سەهل) بووە یان نا. ئەو (ئیبن ئەلهەیسەم)ەی کە لەلای ڕۆژئاواییەکان بەناوی(ئەلهازن) بەناوبانگە.چەندین تاقیکردنەوەی ڕێک و وردی ئەنجام داوە بەر لە هەزار ساڵ و لەسەر بنچینەی ئەو تاقیکردنەوانە توانی هۆکاری بینین ڕون بکاتەوە، کە شکانەوەی ڕوناکییە لە تەنەکاناوە و چونیەتی بۆ ناو چاو. ئەوە یەکەمین کەسێک بوو کە بیردۆزی ڕوناکی یۆنانییەکانی لەم بارەیەوە بەر پەرج دایەوە بە تەواوەتی. ..... "ئیبن هەیسەم گەورەترین فیزییازانی موسوڵمان و لێکۆڵەری زانستی بینین بوو لەسەردەمی خۆیدا. ئەو فیزیازانەی کە لە ئینگڵتەرا و وڵاتی دوری وەک ئێران کار و لێکۆڵینەوەیان دەکرد. هەموویان لە سەرچاوەی ئیبن هەیسەمییان دەخواردەوە. باڕاستی ئیبن هەیسەم کاریگەرییەکی گەورەی هەبوو لەسەر بیرکردنەوەی ئەوروپیەکان هەر لە (بەیکۆن)ەوە تا (کیپلەر).-جۆرج سارتن لە پەرتوکەکەیەوە بەناوی "مێژووی زانستەکان"-" ..... بەشی کامێڕا چوار بەشە و بەشێکی ڕؤیشتووە و دوو بەشی تری باوە لە شەوانی داهاتوودا بۆتان دادەبەزێنین ان شاءالله ..... لەهەر ژمارەیەکی نوێدا ژمارەی پێشوو دادەنێین بۆ ئەوەی تۆی خوێنەر بە ئاسانی هەموو زنجیرەکە بەدوای یەکدا دەست بخەیت ڕێکخستن و نەخشاندن: #YassinArt ..... ژمارەی پێشوو https://www.facebook.com/Deedat.staff/photos/a.857891890926400.1073741828.857872347595021/1563120580403524/?type=3&theater