سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  "١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان. (17)
گۆڕینی فۆنت



"١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان.

- ئیبن هەیسەم باوکی زانستی ئەزموونی

- کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی بابەت | 00:02:34

- بەشی یەکەم: ناوماڵ - ژمارە 17
""""""""""""""""""""""""""""
ئیبن هەیسەم لە (بەسرە) لەدایک بوە و بە بانگهێشتی فەرمانداری میسڕ بۆ کەم کردنەوەی لێشاووی ڕووباری نیل کۆچیکرد بۆ ئەوێ. ئەو یەکەمین کەسێک بوو بیرکاری ئیقلیدیسی و بەتلیمۆسی لەگەڵ بناماکانی ئەو ئەو فیزیایەی کە مایەی پەسەندی فەیلەسوفانی زانستی سروشتی بوو پێکەوە گریدا. ئیبن هەیسەم وتویەتی: (( زانستی ڕوناکی پێویستی بە تێکەڵەی فیزیا و زانییاریە بیرکارییەکانە)). ئەو کە بیرکارییزان و پزیشک و کیمییازان و گەردونناس بوو، بە پەرتووکی (المناظر) پایە و کۆڵەکەی بۆ زانستی ڕوناکیناسی دامەزراند. وە کتێبەکەی بە (پەرتوکی گەورەMagnum Opus) بەناوبانگ بوو. ئیبن هەیسەم لەم زانستەدا کە بە شاکاری ئەو دادەنرێت باسی چییەتی ڕووناکی و هاوێنکۆکانی کردوە. ئیبن هەیسەم لێکۆڵینەوەی لە هاوێنکۆکان دەکرد و تاقیکردنەوەکانی بە ئاوینەی جۆراوجۆری وەک ئاوێنەی تەخت و گۆیی و قۆقز و لولەیی و ڕووچاڵ و هێلکەیی ئەنجام دەدا. وە تێبینی دەکرد کە چاو پشت دەبەستێت بە سیستمی شکانەوەی ڕووناکی، وە ئەندازەی شکانەوەی بەسەردا جێبەجێ کرد. ئەو دیاردەی شکانەوەی بەرگەهەوای بە بلیمەتی و زیرەکی خۆی لێکدایەوە و بەرزی بەرگە هەوای بە نزیکەی ١٦ کیلۆماتر دانابوو. ئەو ژمارەیەش نزیکە لەو ئەندازەگیرییانەوە کە بەم تازەییانە ئەنجام دراوەو نزمترین چینی بەرگە هەوا کە ترۆپۆسفیرە بە نزیکەی ١٢ کیلۆمەتر دانراوە. هەروەها ئەو چاوی بە ئەندامیکی هاوێنکۆدار دەزانی کە وێنەکان ڕێکدەخات. ئیبن هەیسەم بۆ پشتیوانیکردن لە بیرۆکەکانی خۆی سودی لە بەڵگەی تاقیکاری وەردەگرت. لەو سەردەمەدا تاقیکردنەوە و ئەزمون کردن باو نەبوو، فیزییا زیاتر لێکچونی لەگەڵ فەلسەفەدا هەبوو و تیایدا تاقیکردنەوە ئامجام نەدەدرا. ئیبن ئەلهەیسەم یەکەمین کەسێک بوو کە بەڵگەی تاقیکاری بە هۆکاری سەرەکی وەرگرتنی بەڵگە هێنانەوە دەزانی بۆ وەرگرتنی بیرۆکەکان. لە ڕاستیدا ئەو پەرتوکی (المناظر)ی لە ڕەخنە گرتن بەرامبەر پەرتووکی ( مەجێستی)ەکەی ( بەتلیمۆس) دانا. هەزار سال لەدوای دانانی ئەم پەرتوکە واتە لە سەردەمی ئێمەدا هێشتا لێکۆڵەران بەڵگە بە پەرتوکەکەی ئەو دەهێننەوە بۆ ئەوەی خوێندکارەکانیان لەسەر پەیڕەو و بەرنامەیەکی زانستی فێر بکەن بۆ ئەوەی دووریان بخەنەوە لە بیرۆکە سستەکان. ئیبن هەیسەم بەبێ زیادەڕەوی بە باوکی زانستی ئەزموونی دادەنرێت و کاریگەرییەکەی لە زانستی بینیندا یەکسانە بە کاریگەری نیوتن لە زانستدا لەو سەدانەی دوای خۆیدا. بەڵام هەندێک لە مێژوونووسانی زانست لەسەر ئەو باوەڕەن کە (یاساکانی سنێڵ) لە زانستی بینیندا پشتی بەستووە بە کارەکانی ئیبن ئەلهەیسام. 
.....
بەشی کامێڕا چوار بەشە و دوو بەشی ڕۆیشتووە و بەشێکی تریشی ماوە لە شەوانی داهاتوودا بۆتان دادەبەزێنین ان شاءالله
.....
لەهەر ژمارەیەکی نوێدا ژمارەی پێشوو دادەنێین بۆ ئەوەی تۆی خوێنەر بە ئاسانی هەموو زنجیرەکە بەدوای یەکدا دەست بخەیت
ڕێکخستن و نەخشاندن: #YassinArt
.....
ژمارەی پێشوو
https://www.facebook.com/ahmadkakmahmood/photos/a.304749659616541.69624.303702429721264/1676654552426038/?type=3&theater



 1377

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram