سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
   مافه‌كانى ڕێگاوبان..!
گۆڕینی فۆنت



 مافه‌كانى ڕێگاوبان..!!

عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ (ڕه‌زای خوای لێبێت) عَنِ النَّبِيِّ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) قَالَ : ((إِيَّاكُمْ وَالْجُلُوسَ فِي الطُّرُقَاتِ ، قَالُوا : يَا رَسُولَ اللَّهِ مَا لَنَا بُدٌّ مِنْ مَجَالِسِنَا نَتَحَدَّثُ فِيهَا ؟ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) : فَإِذَا أَبَيْتُمْ إِلاَّ الْمَجْلِسَ فَأَعْطُوا الطَّرِيقَ حَقَّهُ ، قَالُوا : وَمَا حَقُّهُ ؟ قَالَ : غَضُّ الْبَصَرِ ، وَكَفُّ الأَذَى ، وَرَدُّ السَّلاَمِ ، [وَإِرْشَادُ الضَّالِّ] ، وَالأَمْرُ بِالْمَعْرُوفِ ، وَالنَّهْيُ عَنِ الْمُنْكَرِ)) صحيح البخاري رقم : (2465) وصحيح مسلم رقم : (5613) وسلسلة الأحاديث الصحيحة رقم : (2501) .

واته‌ : پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى : له‌سه‌ر ڕێگا دامه‌نيشن . ئه‌وانيش وتيان : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئێمه‌ ناتوانين له‌سه‌ر ڕێگادا دانه‌نيشين و قسه‌ى تيادا نه‌كه‌ين . پێغه‌مبه‌ريش (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى : ئه‌گه‌ر هه‌ر دانيشتن ئه‌وا حه‌قى ڕێگا بده‌ن .ئه‌وانيش وتيان : حه‌قى ڕێگا چىيه ؟پێغه‌مبه‌ريش (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى :
ـ چاوگرتنه‌وه‌ و نه‌زه‌ر نه‌كردن .
ـ خۆگرتنه‌وه‌ له‌ ئازاردانى خه‌ڵـك .
ـ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى سه‌لام .
ـ رێنمايى كردنى سه‌رلێ شێواو و ڕێپيشاندانى .
ـ فه‌رمان كردن به‌ چاكه‌ .
ـ قه‌ده‌غه‌ كردنى خراپه‌ .

 1508

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram