سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  "١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان. (18)
گۆڕینی فۆنت



"١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان.!

- ئیبن هەیسەم و دۆزینەوەی بیرۆکەی کامێڕا ژووری تاریک و وەرگیرانی وشەی کامێڕا لەوشەی “قمرة”ـی عەرەبی کە بە مانای ژوورێکی تایبەت یا تاریک دێت.

- کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی بابەت | 00:03:58

- بەشی یەکەم: ناوماڵ - ژمارە 18
""""""""""""""""""""""""""""
ئیبن ئەلهەیسەم هەروەک زۆرێک لە فەیلەسوفان و بیرکاریزانە بەناوبانگەکان تێبینیکەر و سەرنجدەرێکی تیژبین بوو. ڕۆژێک ئەو لە ژورێکدا وەستابوو و سەرنجیدا کە ڕوناکی لە کونێکی بچوکی پەنجەرەکەوە دێتە ژورەوە و دەکەوێتە سەر دیواری بەرامبەر و شێوەیەکی وەک وێنەی مانگگیرانی لەسەر دیواری ژورەکە دروستکردووە. لەسەر ئەم بنەمایە پێی وابوو (( وێنەی خۆر لە کاتی مانگگیراندا بە مەرجێک مانگگیرانەکە تەواوەتی نەبێت، ئەوە ڕون دەکاتەوە کاتێک ڕوناکی بە کونێکی تەسکی بازنەییدا تێپەڕ دەبێت و دەکەوێتە سەر ڕوی بەرامبەری کونە تەسکەکە لەو کاتەدا شێوەیەکی خڕی وەک هیلالی مانگ وەردەگیرێت)). بەهۆی ئەو تاقیکردنەوانەوە ئیبن هەیسەم ئەوەی ڕونکردەوە کە ڕووناکی بە هێڵی ڕاست دەڕوات، کاتێک تیشکەکان لە ڕوی تەنێکی تیشکدەرەوە دەدرێنەوە و بو کونێکی تەسکدا تێپەڕ دەبن ئەوا شیتەڵ نابن بەڵکو هەڵدەگەڕێنەوە و وێنەیەکی هەڵگەڕاوە لەسەر ڕوویەکی تەخت و سپی و تەریب بە کونە تەسکەکە دروست دەکەن . ئەوە دواتر بۆی دەرکەوت هەتا ئەو کونە تەسکتر بێت وێنەکە ڕونتر دەبێت ئەنجامی ئەو تاقیکردنەوانە ئەوە بوو کە کاتێک ڕوناکی خۆر دەگات بە کونێکی تەسک و پیایدا تێپەڕ دەبێت وێنەیەکی شێوە خڕی قوچەکی لە شوێنی کونەکەدا دروست دەکات. پاشان قوچەکێکی تر بەشێوەیەکی هەڵگەڕاوە دروست دەبێت و تا دیواری بەرامبەری کونە تەسکەکە بەردەوام دەبێت. ئەم دۆزینەوانە لە دواتردا بوونە هۆی داهێنانی ژووری تاریک کە کونێکی تەسکی تێدابوو یارمەتی ئیبن هەیسەمیان دا کە یەکەمین کامێرای وێنەگرتن دروست بکات کە کامیرایەکی بێ هاوێنکۆ بوو، ئەمەس یارمەتیدەر بوو بۆی تا لێکۆڵینەوە بکات لە ڕێڕەوەکانی ڕوناکی بە هێڵی ڕاست، وە توانی هۆکاری ئەمە ڕون بکاتەوە کە ئێمە وەک کامێرا وێنەکان بە هەڵەوگێڕاوی نابینین، بەڵکو بە ڕێکی دەیانبینین کە جۆری پەیوەندی دەماری بینینە بە مێشکەوە کە شیکاری بۆ وێنەکە دەکات و ڕوونی دەکاتەوە. ئیبن هەیسەم لە کاتی تاقیکردنەوە زانستییەکانیدا زاراوەی ( ژووری تاریک)ی بەکار دەهێنا کا وەرگێردرا بۆ لاتینی زاراوەی (کامێرا ئۆبسکوێرا)یان بۆ بەکار هێنا، وە تا ئێستاس وشەی (کامێرا)کە لەمڕۆدا بەکاردێ هەمان ئەو وشەی (قمرة)ی عەرەبییە کە بە واتای ژوورێکی تایبەت یان ژوورێکی تاریک دێت. جێرارد کریمۆنا کە زانایەکی سەدەی ناوەڕاست بوو ، زۆرێک لە دانراوەکانی ئیبن هەیسەمی وەرگێڕا بۆ زمانی ئیسپانی بە تایبەتی پەرتووکی ( المناظر) کە ئەم پارتووکە کاریگەرییەکی قوڵی هەبوو لەسەر بیرمەندە گەورەکانی سەدەی سیانزە لە ئەوروپا وەک : (رۆجەر بەیکۆن و وایتلۆ) و تەنانەت کاریگەری هەبوو لەسەر کارەکانی (لیۆناردۆ داڤینچی) لە سەدەی پانزەیەمدا. لەم سەردەمەدا کامێرە لەو شێوازە ساکارەی ژوورە تاریکەکەی ئیبن ئەلهەیسەمەوە کە (قمرة) بوو، گەلێک گەسەی پێدراوە بۆ کرداری دیجیتاڵی ئالۆز. ئێستا زانستی ڕووناکی ناسی وەک درەختێکی گەورە و پێگەشتووی لێهاتووە کە لقەکانی ئەم درەختە هەر لە لێکۆڵینەوەکانی تابەت بە لەیزار و دابەشکاری تۆڕی چاوەوە تا لێکۆڵینەوە لە تیشکدانی سوور لە ماسی جەلیدا.
.....
بەشی کامێڕا چوار بەشە و سێ بەشی ڕۆیشتووە وئەوە کۆتا بەش بوو.
.....
لەهەر ژمارەیەکی نوێدا ژمارەی پێشوو دادەنێین بۆ ئەوەی تۆی خوێنەر بە ئاسانی هەموو زنجیرەکە بەدوای یەکدا دەست بخەیت
ڕێکخستن و نەخشاندن: #YassinArt
.....
ژمارەی پێشوو
https://www.facebook.com/ahmadkakmahmood/photos/a.304749659616541.69624.303702429721264/1677870038971156/?type=3&theater

 1418

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram