ئاماژه‌كانی قورئان بۆ زانستی زه‌وی نوسینی: پروفیسۆری دكتۆر : زغلول راغب محمد النجار وهرگیَرانی: هه‌ردی-ئه‌ڵمانیا ــــــــــــــــــــــــــــــــ قورئانی پیرۆز له ژماره‌یه‌ك ئایه‌تدا ئاماژه بو گه‌ردوون وزۆرێك له پێكهاته‌كانی گه‌ردوون ده‌كات وه‌ك (زه‌وی و ئاسمانه‌كان، بێ گیان و زینده‌وه‌ران، دیارده گه‌ردونیه جیاجیاكان) ئاماژه‌كانیش بۆ رِێ به دیكردنی توانای بێ سنوری خوای گه‌وره دێت، وه بۆ ئه‌و زانست و داناییهش له جوانكاری گه‌ردوندا هه‌یه، ئه‌ویش له میانه‌ی نه‌هێشتنی بیانوی كافرو موشریك و به‌د گومانه‌كان، وه بۆ سه‌لماندنی رِاستی خوایه‌تی په‌روه‌ردگاری جیهانیان. ئایه‌ته‌كانی گه‌ردونیش له قورئانی پیرۆزدا رِاستهوخۆ له شێوه‌ی هه‌واڵپێدانی زانستیدا نه‌هاتوون ئه‌وه‌ش له به‌ر دوو هۆ: یه‌كه‌میان: قورئانی پێرۆز له بنهرِهتدا كتێبی هیدایه‌ته، كتێبی ئیمان و په‌رستن و ئاكارو مامهڵهكانه، ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ش مرۆڤ ناتوانێ به هه‌وڵی تاكی خۆی لێیان بگاته بۆچوونی رِاست، له به‌ر ئه‌وه مرۆڤ هه‌میشه پێویستی به هیدایه‌تی په‌روه‌ردگارو نیگای ئاسمانه. دووه‌میان: به له به‌رچاوگرتنی نهپچرِان و به‌رده‌وام بوونی سوننه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌و توانای سنورداری مرۆڤ و سروشتی كه‌ڵه‌كه‌بونی زانیاریه زانسیتیه‌كان، ئه‌وا پێ زانینی گه‌ردوون و خوێندنه‌وه‌ی سوننه‌ته‌كانی خوای گهورهوخستنه گهرِی ئه‌و زانیاری و سوننه‌تانه له ئاوه‌دانی ژیان له سه‌ر زه‌وی، وه هه‌ڵسان به واجبی جێ نشینی له زه‌ویدا، هه‌مووی بۆ تێكۆشانی مرۆڤ بواردراوه، ئه‌ویش له رِێی تێبینیه رِێكو پێكه‌كان و به‌رهه‌مه مهنیقیهكانی مرۆڤ له ماوه زه‌مه‌نیه درێژ خایهنهكاندا، بهلاَم به هۆی ئه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز كه‌لامی خوای گه‌وره‌یه كه گه‌ردونی به دانایی و توانای خۆی هێناوه‌ته‌بوون، وه له به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌حاڵیشه واقعی پێك هاتوو له گه‌ڵ ئاخاوتنی كردگاردا تهعاروز بكات، بۆیه ده‌بێ ئه‌و ئایه‌تانه‌ی قورئان كه باس له گه‌ردوون و پێك هاته‌كانی ده‌كه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌و رِاستیانه له خۆبگرێ كه ئه‌گه‌ر مسوڵمانان كه‌ڵكیان لێ وه‌ربگرتایه ئه‌وا له كردنه‌وه‌و دوزینهوهیاندا ده‌ست پێشكه‌ر ده‌بوون. كتێبی خوای گه‌وره له ئایه‌ته‌كانی گه‌ردوندا له (461) ئایه‌تی پێرۆزدا ناوی زه‌وی ده‌بات، هه‌ندێكی ئاماژه بۆ زه‌وی به گشتی ده‌كات و هه‌شه ئاماژه بۆ به‌رده بهردینیهكهی زه‌وی ده‌كات واته رِووی ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی كه له سه‌ری ده‌ژین، ده‌شتوانرێ ئه‌و ئایه‌تانه‌ی ژماره‌یه‌ك له رِاستیهكانی زانستی زه‌وی له خۆ ده‌گرن بۆ چه‌ند كۆمه‌ڵێك پۆلێن بكه‌ین: 1. چه‌ندین ئایه‌ت فه‌رمان به مرۆڤ ده‌كه‌ن به زه‌ویدا بگهرِێ و له چۆنیه‌تی سه‌ره‌تای دروستكردنی زه‌وی برِوانێت، ئه‌وه‌ش بناغه‌ی به‌رنامه‌ی زانستیه له خوێندنی زانستی زه‌ویدا. 2. چه‌ندین ئایه‌ت ئاماژه بۆ شێوه‌و جۆلاَنهوهی بنهرِهتی زه‌وی ده‌كه‌ن، هه‌یه وه‌سفی خرِی زه‌وی ده‌كات، هه‌شه ئاماژه بۆ خولانه‌وه‌ی ده‌كات، هه‌شیانه دوپاتی گه‌وره‌یی مه‌وقعی ئه‌ستێره‌كان ده‌كاته‌وه، یان باس له سه‌ره‌تای گه‌ردوون به یه‌ك لاشه‌ی ئاسمانی (جرم واحد) واته قۆناغی چنینه‌وه (مرحلة الرتق)، پاشان ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و لاشه ئاسمانیه ئهوڵیه قۆناغی لێك جیابونه‌وه (مرحلة الفتق)، یان باس له سه‌ره‌تای ئاسمان له یه‌كه‌م قۆناغه‌كانی دروستبونیدا به به‌رگێكی دوكه‌ڵ قۆناغی ته‌مومژ (مرحلة السدیم)، یان باس له بلاَو بونه‌وه‌ی مادده له نێوان ئاسمان و زه‌ویدا(ماده له نێوان ئه‌ستێره‌كاندا) یان باس له پرِاوپرِبونی هه‌موو ئاسمانه‌كان و زه‌وی (واته پرِاوپرِبونی گه‌ردون و چوون یه‌كبونی). 3.ئایه‌تێكی قورئانی دووپاتی ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌رچی ئاسنی سه‌رزه‌وی هه‌یه له ئاسمانه‌وه بۆی هاتۆته خواره‌وه. 4.ئایه‌تێكی قورئانی ته‌ئكید له‌و رِاستیه ده‌كات كه زه‌وی سیفه‌تێكی قه‌ڵش بوون (صدع)ی هه‌یه واته قڵش ده‌بێ و رِووهكی لێ دێته ده‌رێ ئه‌وه‌ش له سیفه‌ته بنهرِهتیهكانی ههسارهكهمانه. 5. ئایه‌تی قورئانی تر باس له ژماره‌یه‌ك دیارده‌ی گرنگی ده‌ریایی ده‌كات وه‌ك تاریكی ده‌ریاو ئۆقیانوسه‌كان و (ده‌وری شه‌پۆله‌كانی ناوه‌وه ده‌ره‌وه له پێكهێنانیدا)وه گه‌رم كردن و ته‌قینه‌وه‌ی بنی ده‌ریاكان به ئاگری زۆر گه‌رم، هه‌روه‌ها جیابونه‌وه‌و له یه‌ك بوونی ئاوی ناو ده‌ریاكان بۆ كوتله كوتله‌ی به یهكهوهبوو به شێوه‌یه‌ك تێكه‌ڵ نابن تێكه‌ڵ بونێكی ته‌واو ئه‌ویش له به‌ر بوونی به‌ربه‌ستی نه‌بینراو له نێوانیاندا، قورئانی پیرۆز ئه‌م جیابونه‌وه له نێوان كوتله‌كانی ئاودا به شێوه‌یه‌كی رِونتر له حاڵه‌تی به یه‌كگه‌یشتنی ئاوی شیرین به ئاوی سوێر دوپات ده‌كاته‌وه به تایبه‌تی له كاتی رِژانی رِوبارهكان بۆ ناو ده‌ریاكان، له گه‌ڵ بونی ئه‌و جیاییه له نێوان ئاوی یه‌ك ده‌ریا له خۆشی‌دا یان له نێوان ئاوی ده‌ریا به یهكگهیشتووهكاندا. 6. ئایه‌تی قورئانی هه‌یه له شاخه‌كان ده‌دوێت، هه‌ندێكیان وه‌سفی شاخه‌كان به رِهگ (مێخ) ده‌كه‌ن، به‌وه‌ش وه‌سفی هه‌ردوو شێوه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شاخ (به كهتهییهكهیوه نموونه‌ی به‌شه بچوكه‌كه‌ی شاخه) و شێوه درێژ بووهوهكهشی بۆ ناو زه‌وی (به شه هه‌ره زۆره‌كه‌ی لاشه‌ی شاخ پێكده‌هێنێ)هه‌روه‌ها وه‌سفی ده‌وری بنهرِهتی شاخه‌كان ده‌كات له جێگیر كردنی به‌رگی به‌ردینی زه‌وی، ئه‌مه‌ش له 22 ئایه‌تی تردا دوپات ده‌بێته‌وه، یان ده‌وروی شاخه‌كان له شه‌قكردنی شیوو ده‌لاقه‌كان یان بارینی باران و خورِی و تێزانی زێ و ئاوه‌كان، یان پێكهاتنی شاخه‌كان له به‌رد له رِهنگ و شێوه‌و هه‌یئه‌تی جیاوازدا. 7.ئایه‌تی قورئانی هه‌یه باس له دروستبون و نه‌شئه‌تی هه‌ردوو به‌رگی ئاوی و هه‌وایی زه‌وی ده‌كات، ئه‌ویش به ده‌رهێنانی پێك هاته‌كانی له ناوه‌وه‌ی زه‌وی، یان وه‌سفی سروشتی به‌رگه گازیهكهی زه‌وی ده‌كات كه خۆپارێزهرهو گهرِێنهرهوهیه، یان دوپاتی رِاستی تاریكایی بۆشایی ده‌ره‌وه‌ی ئاسمان ده‌كات، هه‌روه‌ها كه‌مبونه‌وه‌ی په‌ستانی هه‌وا له گه‌ڵ بڵندبونهوه له رِوی زه‌ویه‌وه، یان شه‌وی زه‌وی له سه‌ره‌تای دروستكردنی زه‌ویدا رِوناك بووه وه‌ك رِۆژگاری. 8.ئایه‌تی تر ئاماژه بۆ ته‌نكی به‌رگی به‌ردینی زه‌وی ده‌كا، وه بۆ ته‌خت كردن و چاكردن و شه‌قكردنی ده‌لاقه‌و رِێگاكان تیایدا، وه بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی زه‌وی لهملاولایدا. 9.ئایه‌تی تر دووپاتی مانه‌وه‌ی ئاوی باران له زه‌ویدا ئه‌كات، به‌وه‌ش ئاماژه بۆ سورِی ئاو به ده‌وری زه‌وی و له ناو بهردهكانیدا ده‌كات، یان دوپاتی په‌یوه‌ندی ژیان به ئاوه‌وه ده‌كات، یان سه‌رنج بۆ توانای پۆلێن كردنی بونه‌وه‌ره زیندووهكان رِادهكێشێ. 10.ئایه‌تی تر ته‌ئكید له‌وه ده‌كات پرۆسه‌ی دروستكردن به قۆناغی دوا به دوای یه‌ك و له ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی درێژخایه‌ندا ته‌واو بووه. 11.ئایه‌تی تر وه‌سفی كۆتایی هه‌ریه‌ك له زه‌وی و ئاسمانه‌كان و ئه‌وه‌ی ناویان (واته گه‌ردون هه‌مووی) به پرۆسه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی دروستكردنی یه‌كه‌م ده‌كات هه‌روه‌ها وه‌سفی دوباره‌كردنه‌وه‌ی دروستكردنیان سه‌ر له نوێ ده‌كاته‌وه، زه‌ویه‌ك غه‌یری ئه‌م زه‌ویه‌ی حاڵ حازر و ئاسمانه‌كان غه‌یری ئاسمانه‌كانی ئێستا. ئه‌م رِاستیه زانستیانه له پێش ئه‌م چاخه‌دا بۆ مرۆڤ زانراو نه‌بوون، به‌ڵكو زۆرێك له رِاستیهكان مۆرڤ له‌م ده ساڵه كه‌مانه‌ی دواییدا پێی گه‌یشتوون له رِێی تێكۆشانی به شه‌كه‌ت و شیكردنه‌وه‌ی وورد بۆ چه‌ندێكی گه‌وره له تێبینیه‌كان و ئه‌زمونه عه‌مه‌لیه‌كان له لایه‌نه جیاوازه‌كانی ئه‌و به‌شه‌ی گه‌ردوون كه ده‌ركی پێكراوه، وه پێش ده‌ستی قورئان له ئاماژه‌كردن بۆ نموونه‌ی ئه‌م رِاستیانه به شێوازێك ئه‌و پهرِی ورده‌كاری زانستی و زمانه‌وانی له دهربرِینیدا به كارهاتووه، وه پێداگێرِان و له خۆگرتن و گشتیه‌تی له بهڵگهكانیدا بۆ ئه‌وه‌یه دوپاتی لایه‌نێكی گرنگ له لایه‌نه‌كانی (ئیعجاز) له كتێبی خوای گه‌وره‌دا بكاته‌وه ئه‌ویش لایه‌نی ئیعجازی زانستیه، وه له گه‌ڵ ته‌سلیم بونمان به‌وه‌ی كه قورئانی پیرۆز موعجیزه‌یه له هه‌موو بوارێكیدا، له به‌ر ئه‌وه‌ی تاكه نیگای ئاسمانی كه له به‌ر ده‌ستی خه‌ڵكیدا ئهمرِۆ وه‌ك خۆی مابێ و به هه‌مان ئه‌و زمانه‌ی كه پێی دابه‌زیوه‌و خوای گه‌وره‌ش پاراستبێتی ووشه به ووشه و پیت به پیت، بهلاَم له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئیعجازی زانستی سهكهوتووترین شێوازی بانگه‌وازه بۆ لای خوای گه‌وره له‌م چاخی زانسته‌دا، ئه‌و چاخه‌ی كه هیچ نیگایه‌كی ئاسمانی تری تێدا نه‌ماوه جگه له قورئانی پیرۆز، له كاتێكا كتێبه پێشووه‌كانی تر هه‌ر له دابهزینیانهوه یان به ته‌واوی توشی شێواندن بوون یان بنهرِهت و ناوهرِۆكیان وون كردووه كاتێك لێیان وه‌رگیراوه بۆ زمانه‌كانی تری غه‌یری ئه‌و زمانه‌ی پێی دابه‌زیوه، به‌وه‌ش توشی كهموكورِیهكی زۆر زۆر هاتوون و له چوارچێوه خواییهكهی كردونیهته ده‌ره‌وه، هه‌رچه‌نده له بنهرِهتا ئاسمانین و ئیمانمان به‌وه هه‌یه كه له لایه‌ن خوا‌و هێنراونه‌ته خواره‌وه‌و تهسلمین به رِاستی ئهسڵكهیان. لێره‌وه گرنگی قورئانی پیرۆز له هیدایه‌ت و رِێنمونی مرۆڤدا رِوون ئه‌بێته‌وه له زه‌مه‌نێكدا كه مرۆڤایه‌تی له هه‌موو كات زیاتر پێویستی به هیدایه‌تی خواییه، هه‌روه‌ها گرنگی خوێندنی ئیعجازی زانستی به ته‌واوی ده‌رئه‌كه‌وێت له كتێبی خوای گه‌وره‌دا، هه‌رچه‌نده بوار‌و مه‌ودا زانستیه‌كان له زیادبوون وپهرهسهندندا بن زیاتر رِاستیهكانی قورئان له ئاسۆدا به ده‌ر ئه‌كه‌ون، ئه‌ویش له به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌لماندنی رِاستی ئاماژه‌كانی قورئان بۆ مه‌سه‌له‌كانی گه‌ردوون، به نموونه ئاماژه‌كانی بۆ ژماره‌یه‌ك له رِاستیهكانی زانستی زه‌وی كه ئه‌وانه كردارێكی ماددی مهلموسن و زاناكان ده‌توانن به ئه‌زموون بیانسهلمێنن، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری زیاتری ده‌بێ بۆ ته‌سلیم بوون به رِاستیهكانی تری قورئان به تایبه‌تی ئه‌و رِاستیانهی له بواری مه‌سه‌له‌ی غه‌یب و رِهوشت دا هاتوون، (بۆ نموونه مه‌سه‌له‌كانی ئیمان و په‌رستن و رِهوشت و موعامه‌له)، جا بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤیش له‌مانه‌وه بگاته بناغه‌ی دروست و سازشی رِاست رِێگای تری نیه ته‌نها رِێی خوای په‌روه‌ردگار نه‌بێت كه هیچ شتێك له بیروبۆچون وتێرِوانینی به‌شه‌ری تێكه‌ڵ نه‌بوبێ.