ئافرەتان چیان بۆ هەیە لەبەهەشت..؟! خوشکە بەڕێزەکەم لەبەهەشت پۆشاکی ئافرەت کە لە حەریر و ئاوریشمی یەکجار گرانبەهایە وەك خوای گەورە فەرمویەتی ( ولباسهم فیها حریر) هەرگیز کۆن نابێ کەواتە خۆت پێ بەش مەکە لە پۆشاکە یەکجار جوانەکانی بەهەشت بەهۆی توورەکردنی خودا و شکاندنی فەرمانەکانی خودا و پۆشینی جلی ڕووت و کورت و تەسك و وتەنك وناشەرعی چونکە پێغەمبەر صلی اللە علیە و سلم فەرمویەتی { ولا یبلی ثیابە } واتە جل و پۆشاکی ئەهلی بەهەشت هەرگیز کۆن نابێ..! خوشکە بەڕێزەکەم لەبەهەشت ئافرەت هەرگیز پیر نابێ هەمیشە بەگەنجی و جوانی دەمێنێتەوە کەواتە خۆت بێبەش مەکە لە جوانی و گەنجی هەمیشەیی بەهەشت بەهۆی تووڕە کردنی خودا و شکاندنی فەرمانەکانی خودا و پۆشینی جلی ڕووت و کورت و تەسك و و تەنك و ناشەرعی جونکە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمویەتی { وان لکم ان تشبوا فلا تهرموا ابدا } واتە ئەی بەهەشتییەکان ئێوە بۆتان هەیە هەتاهەتایە جوان و گەنج بن هەرگیز پیر نەبن..! خوشکە بەڕێزەکەم لەبەهەشت ئافرەت هەرگیز نەخۆش نابێ هەمیشە لەش ساغ و تەندرووستە کەواتە خۆت بێبەش مەکە لەتەندرووستی و لەش ساغی هەمیشەیی بەهەشت بەهۆی تووڕە کردنی خودا و شکاندنی فەرمانەکانی خودا و پۆشینی جلی ڕووت و کورت و تەسك و وتەنك وناشەرعی چونکە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمویەتی { وان لکم ان تصحوا فلا تسقموا ابدا } واتە ئەی بەهەشتییەکان ئێوە بۆتان هەیە هەتاهەتایە لەشساغ و تەندرووست بن و هەرگیز نەخۆش نەبن..! خوشکە بەڕێزەکەم لەبەهەشت ئافرەت هەرگیز ناخۆشی و نارەحەتی و بەدبەختی و خەم و خەفەت نابینێ هەمیشە بەخۆشگوزەرانی و ئاسوودەیی و بەختەوەری و خۆشی دەژی کەواتە خۆت بێبەش مەکە لە نیعمەتی خۆشگوزەرانی و بەختەوەری و ئاسوودەیی و خۆشیە هەمیشەییەکانی بەهەشت بەهۆی توورە کردنی خودا و شکاندنی فەرمانەکانی خودا و پۆشینی جلی ڕووت و کورت و تەسك و وتەنك و ناشەرعی چونکە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمویەتی { وان لکم ان تنعموا فلا تباسوا ابدا } واتە ئەی بەهەشتییەکان ئێوە بۆتان هەیە هەتاهەتایە بەخۆشی و بەختەوەری و ئاسوودەیی بژین هەرگیز ناخۆشی و ناڕەحەتی و بەدبەختی و خەم و خەفەت نەبینن..! خوشکە بەڕێزەکەم لەبەهەشت ئافرەت هەرگیز نامرێ بۆ هەتاهەتایە لەبەهەشت بەخۆشی و بەختەوەری و ئاسوودەیی دەژی کەواتە خۆت بێبەش مەکە لە نیعمەتی ژیانی هەمیشەیی بەهەشت بەهۆی تووڕە کردنی خودا و شکاندنی فەرمانەکانی خودا و پۆشینی جلی ڕووت و کورت و تەسك و وتەنك و ناشەرعی چونکە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمویەتی { وان لکم ان تحیوا فلا تموتوا ابدا } واتە ئەی بەهەشتیەکان ئێوە بۆتان هەیە هەتاهەتایە بەخۆشی و بەختەوەری و ئاسوودەیی بژین هەرگیز نەمرن..! خوشکە بەڕێزەکەم ئافرەت لەبەهەشت ئەگەر لەدونیا شووی کردبێ هاوسەرەکەی بۆ دەبێتە جوانترین گەنج بەڵام ئەگەر بەکچی مردبێ خوای گەورە پیاوێکی یەکجار گەنج و جوانی پێ دەبەخشێ چونکە لەبەهەشت هیچ کەسێك بێ هاوسەر نابێ..! ئەو خوشکە بەڕێزانەش کەتائێستا خودا لەخۆیان تووڕە دەکەن و جلی ڕووت و کورت و تەسك و تەنك و ناشەرعی دەپۆشن پێغەمبەر صلی اللە علیە و سلم دەربارەی ئەوان فەرمویەتی "{ صنفان من أهل النار لم أرهما بعد : رجال معهم سياط كأذناب البقر يضربون بها الناس ، ونساء كاسيات عاريات مائلات مميلات على رؤوسهن كأسنمة البخت المائلة ، لا يدخلن الجنة ولا يجد ريحها ، وإن ريحها ليوجد من مسيرة كذا وكذا } رواه أحمد ومسلم في الصحيح " واتە دووکۆمەڵ هەن نەمبینیون : پیاوانێکن قامچیان پێیە وەکو کلکی مانگا پێی لەخەڵکی دەدەن وە ئافرەتانێکی پۆشتە و ڕووتن بەخۆیان لایان داوە لەفەرمانی خودا و ( پۆشینی باڵاپۆشی ) و خەڵکی تریش هان دەدەن کەلابدەن لەفەرمانی خودا و ( هانیان دەدەن جلی ڕووت و کورت و تەسك و تەنك و ناشەرعی بپۆشن ) ، پرچیان لەئاست پشتی سەریان وەکو پشتی وشترە ئا ئەو جۆرە ئافرەتانە ناچنە بەهەشت! و بۆنی بەهەشتیش ناکەن! کەبۆنی بەهەشت لەدووری ئەوەندە و ئەوەندە ساڵە هەستی پێ دەکرێ..! جا خوشکە بەڕێزەکانم پێش ئەوەی لەقیامەت بێبەش بن لە ماڵی جوانی و بەختەوەری و خۆشیە هەمیشەیەکانی بەهەشت و تووشی ماڵی بەدبەختی هەمیشەیی ئاگری دۆزەخ بن بەهۆی تووڕە کردنی خودا و شکاندنی فەرمانەکانی خودا و پۆشینی جلی ڕووت و کورت و تەسك و تەنك و ناشەرعی لەدونیا بگەڕێنەوە لای خودا و دین وبەرنامەکەی و بڕیاری جێبەجێکردنی فەرمانەکانی خودا و پۆشینی باڵاپۆشی بدەن بۆئەوەی بەختەوەر بن لە دونیا و لەڕۆژی قیامەتیش بچنە ماڵی جوانی و بەختەوەری و خۆشیە هەمیشەیەکانی بەهەشت..! برای دڵسۆزی دونیا وقیامەتتان/ Muhammad Adam