سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  "١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان. (20)
گۆڕینی فۆنت



"١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان.

- گەیشتنی شێوازی خواردنی ئیسلامی بۆ ئەوروپا وعباسی کوڕی فیرناس و دروستکردنی شوشە .

- کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی بابەت | 00:03:07

- بەشی یەکەم: ناوماڵ - ژمارە 20
""""""""""""""""""""""""""""
لە ناو خانەدانی ئەوروپاییدا داخوازی لەسەر ئەم جۆرە خواردەمەنی و بەهاراتە ئیسلامییانە زیادی کرد و بە خێڕایی بڵاوبوویەوە. (پاپا ئاڤینیۆن) لە سەدەی چواردەیەمدا پێمان دەڵێت: کە کەشتییە دەرییایەکان لە بەیروتەوە مرەبا و خواردەمەنی ئامادەکراو و برنج و ئاردی تایبەت بە دروستکردنی کێکیان هەڵدەگرت لەگەڵ دەرمانی نەرمکەردا، وە کریستینای شاژنی دانیمارک و سوید و نەرویچ پێداگربوو لەسەر ڕەچاو کردنی شێوازی خواردنی ئیسلامی و بەرهەمەکانیان و میوەکانیانی هاوردە دەکرد. لەو سەردەمەدا دانیمارک تەنها دەیتوانی سێو و جاودار (ڕوەکێکی وەک جۆیە) پێشکەش بکات، ئەمەش لەوانەیە وامان لێبکات بە تەواوەتی بیر بکەینەوە لە ناسینی بنچینەی بەرهە هەویرکارییە دانیمارکییە بەناوبانگەکان. بەهۆی بەهرەمەندی و لێهاتوی زانای موسوڵمان عەباسی کوڕە فیرناسەوە کە لە ساڵی ٨٨٧ زاینیدا کۆچی دوایی کردوە، بلور لە ئەندەلوسدا گەشەی سەند و بڵاوبوویەوە، ئەو لە تاقیکردنەوەکانیەوە توانی لە لم و بەرد شوشە دروست بکات، وە بە سود وەرگرتن لە بەردە کانزاییەکان کە لە کانە بەردە کانزاییەکانی پەتلیۆس (بەداجۆز)دا هەبوو توانی پیشەسازی لە بلورسازی بنیاد بنێت. زۆرینەی ئەو کاڵایانەی کە لە بلور دروستکراون و بە دەستی ئێمە گەیشتوون ، لە کڵێسا و درێکاندا دۆزراونەتەوە. بەناوبانگترینییان کە مۆڵەیەکی گوێیە کە ئێستاکە لە کڵێسای (ئاستۆرگا)یە لە ئیسپانیا، وێنەی ڕووەک و نوسینی کوفی لەسەرە، ئەمەش یەکێک لە بەربڵاوترین نەخش و نیگارەکانی ئەو سەردەمە. عەباسی کوڕی فیرناس بەشێوەیەکی زۆر بلیمەتانە و زیرەکانە و دەگمەن شوشەی بەکار هێنا لە دروستکردنی نمونەی گومەزێکی شێوە ئاسمانی کە شێوەی هەور و هەورە بروسکە و هەورە گرمەی دەستکردی تێدا دەرکەوت، لە ڕاستیدا ئەم دیاردە لەلای خەڵکی سەدەی نۆیەمی زاینی گەلێک سەرسوڕهێنەرو پەکو بوو! دواتر گڵکارە موسڵمانەکان هونەری میوانداریکردنی شیک و سەردەمییانەیان لەسەر سفرە و خوان داهێناو چەندین جۆر لە نەخش و نیگار و هەڵکۆڵینیان لە سەر بەرهەمە گڵیەکانییان دروستکرد بە سود وەرگرتن لە سیرامیک و شوشە. مالاگا و ڤالێنسیا گەورەترین ناوەندی پیشەسازی فەخفوری بوون، موسوڵمانەکان بە دروستکردنی فەخفوری و زەخرەفەکانی سەری شۆڕشێکی نوێیان بەرپا کرد بەتایبەتی بە داهێنانی زێڕی کانزایی بریسکەدار کە دەتوانێت لە بەشەکانی بازاڕ و گڵکاریدا زیاتری لەسەر بخوێنیتەوە، گڵکارە ڤالێنسیایی و مالاگاییەکان دروستکراوەکانیان دەنارد بۆ ئەو ناوچانەی کە لە ژێر دەسەڵاتی مەسیحييه ئیسپانییەکاندا بوون، وەک باشوری فەڕەنسا و ئیتاڵیا. مێژوونوسان بڕوایان وایە کە لە گڵکارە مالاگاییەکان داهێنەرانی ئەو دەفرە فەخفورییە نەخشێنراوانانە کە بە (مایۆلیکا) بەناوبانگن، کە پیشەسازی سیرامیکی ئیتاڵیای گرتووەتەوە. کاتێک ژەمێکی خواردن دەخۆیت سەیرێکی پەرداخ و دەفرەکان بکە، ئایە ئەو پەرداخ و دەفرانە بە جۆرێک دروستکراون و بەهۆی ڕازاوەیی و سەرنجڕاکێشییەکەیانەوە لە کانزای گران بەها ناچن؟ ئایە پەرداخەکانتان تەنک و باریکن و ئەگەر بە سەری پەنجەکانت بە نەرمی پیایاندا بکێشیت دەنگ دەدەنەوە؟ هەندێکمان پێمان وایە کە نەوەکانی سەدەکانی پێشوو زۆر لە ئێمە سادەتر و نەشارەزا تر بوون و پێشکەوتوو بوبوون، بەتایبەتی کاتێک پێمان دەڵێن ئەو سەدە سەدەی تاریک بوون، بەڵام هەندێک خەڵک لە چەندین ناوچەی دیاریکراودا بە چەشنێک ژیاون کە زۆر بەرزتر و پێشکەوتووتر بووە لەو ژیانەی کە ئێمە ئێستا چێژی لێ وەردەگرین.
.....
لینکی کتاب بە زمانی ئینگلیزی PDF
https://muqith.files.wordpress.com/…/1001inventions-muslimh…
.....
لینکی کتاب بە زمانی عەرەبی PDF
https://archive.org/…/1001Inventions-TheEnduringLegacyOfMus…
.....

لەهەر ژمارەیەکی نوێدا ژمارەی پێشوو دادەنێین بۆ ئەوەی تۆی خوێنەر بە ئاسانی هەموو زنجیرەکە بەدوای یەکدا دەست بخەیت
ڕێکخستن و نەخشاندن: #YassinArt
.....
ژمارەی پێشوو
https://www.facebook.com/ahmadkakmahmood/photos/a.304749659616541.69624.303702429721264/1679974432094050/?type=3&theater

 1082

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram