"هیچ جێگا و دیمەنێکم نەبینیوە لە قەبر و ناوگۆڕ خراپتر و ترسناك تر بێت!!" عوسمانی کوڕی عەففان رەزای خوای لێبێت ڕۆژێکیان لەکاتی ناشتنی مردوویەك لە لێواری قەبرەکە دەگریا وتیان ئەی خەلیفەی ئیمانداران تۆ نابینین بۆ هیچ شتێك هێندەی بینینی قەبر بگریت ! لەوەڵامدا فەرمووی : "گوێم لێبوە لە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی: "بەڕاستی قەبر یەکەم ماڵە لەماڵەکانی ژیانی ئەو دونیا ئەوەی ڕزگاری ببێت لەسزای ناو گۆڕ ئەوەی لەدوای ناو گۆڕ بەسەری دێت ئاسان تر و خۆشترە ئەوەی رزگاری نەبێت لە سزای ناو گۆڕ هەرشتێ لەدوای ناگۆڕ دێت خراپتر و ناخۆشترە! ئیمام عوسمان فەرمووی: پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی: "هیچ جێگا و دیمەنێکم نەبینیوە لە قەبر و ناوگۆڕ خراپتر و ترسناك تر بێت!!" ______________ الراوي:عثمان بن عفان المحدث:الألباني المصدر:صحيح الترمذي الجزء أو الصفحة:2308 حكم المحدث:حسن