"١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان. - ئەم خواردن ئامادەکردنانە ببینە و بزانە ئێستا ئێمە لەسەردەمی چێژ داین یان موسڵمانە کۆنەکان! کەباب خۆرێکیش تاگ بکە😉 - کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی بابەت | 00:03:20 - بەشی یەکەم: ناوماڵ - ژمارە 21 """""""""""""""""""""""""""" لە پەرتوکێکی خواردن ئامادەکردنی ئەندەلوسییەوە وەرگیراوە کە هی سەدەی سیانزەمی زاینییەوە و ناوی نوسەرەکەی نەزانراوە و (چارلز پێری) وەریگێڕاوە بۆ ئینگلیزی. پێش خۆراک(مقبلات): شۆربای گۆشت لەگەڵ کەلەرمدا بڕێک گۆشت بهێنە و پارچەی وردی ڕێک و پێک وردی بکە، بڕێک پەنیری کۆن کە باشترین جۆر بێت بیهێنەو وردی بکە، پیازیک بکوتە و لەگەل زیرە دایبنێ، وە ناو کرۆکی کەلەرمیکی نوێ بهێنە و بیکوڵێنە، پاشان هەموو ئەو شتانە بکەرە ناو قاپێکی تەختەوە و بیکوتەوە، ئەم تێکەڵەیە بکەرە ناو قابلەمەیەکەوە و بیخە سەر ئاگر و جارێک تا دوو جار بکوڵێت، پاشان ئاردی جۆی و کەمێک زەنجەبیل و هەندێک بەهارات و سرکەی بۆ زیاد بکە، سەری ئەم تێکەڵەیە بە هەویرێکی ترش دابپۆشە و پاسان هێلکەی مریشک بکە بە سەریدا. میرکاس لەگەڵ پەنیری تازەدا بڕێک گۆشتی وردکراو بهێنە پەنیرێکی نوێی بۆ زیاد بکە کە زۆر نەرم نەبێت بۆ ئەوەی لە گۆشتەکە جیانەبێتەوە، هەروەها پارچەیەک گۆشت و هەندێک هێلکەی بۆ زیاد بکە بۆ ئەوەی تێکەڵەکە بە یەکگرتویی بهێڵیتەوە، بەهارات و مێخەکی هاڕاو و زیرەی وشکی بۆ زیاد بکە، بڕێک ئاوی نەعنا و گژنیژ بکەرە ناو تێکەڵەکەوە و تێکەڵەکە بەباشی تێکەڵ بکە، بەو تێکەلەیە ناو سکی ماسیەکە پڕبکە و بیئاخنەو بە بەنێک بیدورەوە، ئێستا لە ڕۆنێکی تازەدا سوریکەرەوە و دواتر بە بێ ساس یان هەر جۆرێکیتر کە خۆت پێت خۆشە بیخۆ. ژەمی سەرەکی: تریتی ماسی ماسیەکی گەورە پارچە پارچە بکە و بیجنە، دواتر سپێنەی هێلکە و هاراوەی بیبەری ڕەش و دارچینی و چەند جۆرێک لە بەهاراتی تێبکە، تێکەلەکە بەباشی تێکوەربدە تا بەباشی تێکەڵ ببن. پاشان بیخەرە ناو قابلەمەیەکەوە و کەوچکیک سرکە و کەوچکێک گیراوەی گژنیژ و یەک کەوچک و نیو ئاوی پیاز و یەک کەوچک ئاردی جۆی پوخت و بڕێک داو و دەرمانی تام و شەش کەوچک ڕۆنی تێبکە، بەبڕی پێویست خوی و ئاوی تێبکە و بیخەرە سەر ئاگرێکی گونجاو، وە کاتێک چەند کولی دا گۆشتی ماسییەکە لەسەر شێوەی ماسییەک کۆبکەرەوە و هێلکەیەک یان دوو هێلکەی کوڵاو بکەرە ناو ماسییەکەوە، وە ئەمەش بە ڕێک و پێکی بخەرە ناو ساسێکەوە کە دەکوڵێت، پارچەکانی گۆشتی ماسیەکە وەک شێوەی کفتەی خڕی لێبکە، وە زەردێنەی هێلکەکان دەربهێنە و بەو گۆشتی ماسییە دایپۆشە، هەموو ئەمانە بخەرە ناو قابلەمەیەکەوە تا ئامادە دەبێت ماسییەکە و زەردێنەی هێلکەکە کە بە گۆشت داپۆشراوە لە قابلەمەکە دەربهێنە و بیخەرە ناو تاوەیەکەوە لەسەر مەقڵیەک دایبنێ هەتا دەبرژێت، پاشان شەش هێلکەی مریشک بکە بەسەر ئەم پێکهاتەیەدا، بادامی کوتراو و وردەنانی بەسەردا بپڕژێنە،پاشان بە زەردێنەی هێلکە لەسەر ڕووەکەی بیڕازێنەرەوە. ...... کەباب لە تاجیندا نیو بزن بهێنە و بیخە ناو تاجینێکی گەورەوە(چاڵێکی ئاگرینی سەرقاپدارە و تا ئێستاش لە باکوری ئەفریقادا بەکاردێت)، لە ناو تەندورەکەدا دایبنێو بهێڵە لەوێدا بمێنێتەوە تا هێندە ببرژێتکە ڕەنگی وەک قاوەیی لێدێت، دواتر بیهێنێرە دەرەوەو هەڵیبگێڕەوە و دووبارە بیخەرەوە ناویەوە تا رووەکەی تریش چاک ببرژێت، پاشان خوێ و بیبەری هاڕاو و دارچینی بەسەردا بپڕژێنە، ئەم خواردنە گەلێک بە چێژ و بەتامە و باشترین کەبابێکە کە لە دنیادا هەیە، چونکە چەوری و ئاوەکەی لە بنی قاپەکەدا دەمێنێتەوە و هیچ لە ناو ئاگرەکەدا لەناو ناچێت. لە کاتێکدا ئەو کەبابەی لەسەر کورەی ئاگر دەبرژێندرێت زۆرێک لە ڕۆن و ئاوەکەی دەچێت و نامێنێتەوە. .... لینکی کتاب بە زمانی ئینگلیزی PDF https://muqith.files.wordpress.com/…/1001inventions-muslimh… ..... لینکی کتاب بە زمانی عەرەبی PDF https://archive.org/…/1001Inventions-TheEnduringLegacyOfMus… ..... لەهەر ژمارەیەکی نوێدا ژمارەی پێشوو دادەنێین بۆ ئەوەی تۆی خوێنەر بە ئاسانی هەموو زنجیرەکە بەدوای یەکدا دەست بخەیت ڕێکخستن و نەخشاندن: #YassinArt ..... ژمارەی پێشوو https://www.facebook.com/ahmadkakmahmood/photos/a.304749659616541.69624.303702429721264/1681047491986744/?type=3&theater