چیڕۆکی ئافره‌تێكى ئه‌مه‌ریكى !! گه‌نجێكى عه‌ره‌بى موسڵمان له گه‌ڵ خێزانه باڵاپۆشه‌كه‌ى ڕۆشتن بۆ ویلایه‌تى ئۆهایۆى ئه‌مه‌ریكى وه زۆرى نه‌خایه‌ند ئه‌م ئافره‌ته باڵاپۆشه سه‌رسام بوو به‌و ئازادى یه‌ى كه‌كچى ئه‌وروپى ڕه‌فتارى پێده‌كات، وه‌ئه‌ویش شێوازى هه‌ڵس وكه‌وتى ئافره‌تى ئه‌وروپى وه‌رگرت و تارایی سه‌ر ڕووخساى فرێداو پاشان جلی باڵاپۆشى گۆڕى به پانتۆڵ وبۆدى ته‌سك، به‌مه‌ش له شێوه‌و ڕواڵه‌ت بوو به كه‌سێكى ئه‌وروپى كه‌چى خۆى له بنه‌ڕه‌ت وخوێندا عه‌ره‌بێكى موسڵمان بوو.ڕۆژێك به ڕێكه‌وت له بازاڕدا وه له‌دوكانێكى بازرگانیدا چاوى ده‌كه‌وێ به‌ئافره‌تێكى باڵاپۆشى ته‌واو، ده‌یه‌وێت گاڵته‌و سوكایه‌تى به باڵاپۆشى یه‌كه‌ى بكا وه‌پێی ده‌ڵێت ـ ئێمه له وڵاتى سه‌ربه‌خۆیی ده‌ژین ئه‌م دواكه‌وتوویى یه چییه؟ وازى لێ بێنه، ئافره‌ته باڵاپۆشه‌كه‌ش لایه‌كى لێ كرده‌وه به‌ڵام وه‌ڵامى نه‌دایه‌وه، پاشان گاڵته پێكرنه‌كه‌ى دووباره كرده‌وه وه ئافره‌ته‌كه‌ش هیچ وه‌ڵامێكى نه‌دایه‌وه وه به‌زمانێكى ئینگلیزى یه‌وه ووتىـ ببوره نازانم به چ زمانێك قسه ده‌كه‌ى، من ئه‌مه‌ریكیم، ئافره‌ته عه‌ره‌به‌كه سه‌رسام بوو به‌وه‌ى كه ئافره‌تێكى ئه‌مه‌ریكی جلى باڵاپۆش بپۆشێ، ئافره‌ته ئه‌مه‌ریكىیه موسڵمانه‌كه به هه‌موو دڵنیایى یه‌كه‌وه ووتىـ گوێ بگره من ئه‌مه‌ریكیم و به‌ڕووتى وسفورى ژیاوم وه باش ده‌زانم كه چه‌نده تووشى به‌ڵاو كێشه بووینه به هۆى ڕووتى و سفورى یه‌وه، به‌ڵام سوپاسى خوا ده‌كه‌م كه هیدایه‌تمى داوه بۆ ئیسلام وه باڵاپۆشى بۆم ئاسان كرد.به‌ڕاستى به له‌به‌ركردنى جلی باڵاپۆشی گیان و له‌شمان نرخ و به‌هاى په‌یدا كردووه پاش ئه‌وه‌ى كه‌بووین به‌یارى ده‌ستى هه‌موو پیاوان. باش تێبگه له قسه‌كانم وه‌ئاگادارى خۆت به وه‌مه‌به به‌نموونه‌یه‌كى خراپ بۆ ئافره‌تانى عه‌ره‌بى موسڵمان، ئه‌وه‌نده ئامۆژگارى كرد تا ئافره‌ته سفوره‌كه ده‌ستى گرد به گریان، وه كه‌سانى نزیكى ووتیانـ تا هه‌فته‌یه‌كی ته‌واو له ماڵ نه‌ڕۆشتۆته ده‌ره‌وه وه‌پاش ئه‌وه دووباره جلى باڵاپۆشى له‌به‌ركرده‌وه.