سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  پەروەردەی_ئیمانی_منداڵ.... (4)
گۆڕینی فۆنت



#پەروەردەی_ئیمانی_منداڵ.... ٤

تەمێ كردنی منداڵ.... بەشی ١

ئێمەی باوان و پەروەرشكاران بەر پرسیارێتییەكی هەرە گەورەمان لەسەر شانە لە پەروەردەكردنی منداڵ لەسەر خێرو چاكە و بنەما ڕەوشتیە جوانەكانی ڕاستگۆیی و پاراستنی ئەمانەت و بەخشین و ڕێزگرتنی گەورەكان و خۆشەویستی كەسانی تر و پاراوكردنی زمانیان بە وتەی جوان و ڕێگە نەدان لە بەكارهێنانی هەروشەیەكی نەشیاو و بێزراو، هەروەها ڕاهێنانیان لەسەر جێبەجێ كردنی هەستە مرۆڤایەتییەكانی وەك بەسۆزی و میهرەبانی و چاكە كردن لەگەڵ هەژاران و بێ نەوایان وە هەر ئاكارێك كە پەیوەندی بە ڕەوشتە جوانەكانەوە هەیە.

گومانی تێدا نییە قورئانی پیرۆز و فەرموودەكانی سەروەرمان درودی خوای لێبێت و ژیاننامەی پێغەمبەرو هاوەڵە بەڕێزەكانی گەنجینەیەكی پڕگەوهەری ئامۆژگاری و ڕێنیشاندەرن، ئەگەر پابەند بین پێیانەوە ئەوا نەوەیەكی بەهێز و بە ڕەوشت و بە توانا بەرهەم دەهێنین، باشترین و سەركەوتووترین ڕێگە بۆ تێگەیاندنی منداڵ لە بنەما ڕەوشتی و ئیمانیەكان لەو تەمەنە بچووكەدا گفتووگۆو گێڕانەوەی چیرۆك لە مێشكیدا جێگر دەبێت كە دەیانبیستێت، وە تێبینی كردنی ڕەفتاری گەورەكان كە دەبنە پێشەنگ بۆی، چونكە منداڵ لاسایی ڕەفتاری گەورەكان دەكاتەوە، بینین زیاتر كاریگەری دەبێت وەك لە بیستن، بۆ نموونە كاتێك دایك یان باوك هەمیشە بە منداڵەكانیان دەڵێن ڕاستگۆ بن و لە درۆ دوور بكەونەوە، لە هەان كاتدا دەبینێت لە خۆیاندا جێ بەجێی ناكەن بۆ نموونە: لە دەرگا دەدرێت یان تەلەفۆن دەكرێت بە منداڵەكە دەڵێن تۆ وەڵام بدەرەوە ئەگەر فڵانە كەس بوو بڵێ دایكم یان باوكم لە ماڵەوە نییە، یان بەڵێنێك بە منداڵ دەدەن بەرامبەر كردنی كارێك كە پێیان سپاردووە، پاش ئەوەی فەرمانەكەی جێبەجێ كردووە بەڵێنەكەیان نەبردووەتە سەر، ئەو كاتە دەبنە پێشەنگێكی خراپ كە هۆكارە بۆ دروست بوونی نەوەیەكی نادروست، لەبەرئەوە پێویستە باوان هەمیشە ڕاستگۆیانە لەگەڵ منداڵەكەیان بدوێن و بۆ ئارامكردنەوە و ژیركردنەوەیان لە گریان پەنا نەبەنە بەر درۆكردن و پەیمان پێدانیان بە ناڕاستی، بۆ ئەوەی نەوەكانیان لەسەر درۆكردن ڕانەهێنن بێ ئەوەی خۆیان بیانەوێت، بە داخەوە هەندێك باوان بۆ پەروەردەكردنی منداڵەكانیان ئەو ڕێگەیە بەکاردەهێنن.

#سایەفارس



 1431

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram