#ڕامان_لە_قوڕئان .-٣- جیاوازی نێوان ( النوم و الرقاد ) .. الرقود ، بريتی یە لەو خەوتنە قوڵ و بەهێزەی کە مرۆڤ هەستەکانی لەدەست دەدات بە هیچ جۆرێک ئاگاداری ئەو ڕوداوانە نیە کە لەدەوروبەری دا ڕودەدەن ، تەنانەت ئەگەر گیانەوەرێکیش بیگەزێت هەستی پێ ناکات ، خوای گەرە لەبارەی أصحاب الكهف دەفەرموێت : وَتَحْسَبُهُمْ أَيْقَاظًا وَهُمْ رُقُودٌ ..الكهف 18 ـ الرقود کۆی الراقدە ـ نافەرموێت ـ وهم نیام .. بەڵام النوم بریتیە لەو خەوتنەی کە بۆ پشودانە ، ماوەکەی کەمە و شتێکی عادەتی و دوبارەبوەوەیە و مرۆڤ هەست بە ڕوداوەکان دەکات واتە گوێی لەدەنگی گەورە دەبێت و هەستی بەرکەوتنی کارایە و لەهەر ساتێک دا ئەگەری بەئاگا هاتنەوەی هەیە ، خوای گەورە لەبارەی خەوتنی ئاساییەوە دەفەرموێت : وَهُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ اللَّيْلَ لِبَاسًا وَالنَّوْمَ سُبَاتًا الفرقان 47 .. م. #حسن_عبدالله