سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  پەروەردەى ئیمانی منداڵ.... ٥
گۆڕینی فۆنت


پەروەردەی_ئیمانی_منداڵ.... ٥

تەمێ كردنی منداڵ.... بەشی ٢

بە دڵنیاییەوە ڕەوشتی جوان بەندە لەسەر باوەڕ بە خوای گەورەو ئیسلامیش زۆر جەخت لەسەر ڕەوشتی جوان دەكاتەوە لە هەموو حاڵەتەكاندا، هەروەك خوای گەورە دەفەرموێت: [خُذِ الْعَفْوَ وَأْمُرْ بِالْعُرْفِ وَأَعْرِضْ عَنِ الْجَاهِلِينَ (199) ﴿١٩٩﴾] الاعراف 

واتە: كاری ئاسان لەخەڵكی داوا بكەو چاوپۆشی لە هەڵەو كەموكوڕیەكانیان بكەو، فەرمان بدە بە چاكەو كردەوەیەك كە پەسەندی شەرعە، ڕووش وەرگێڕەو پشت بكە لە نەفام و تێ نەگەیشتوان.
وە لە سورەتی فصلت لە ئایەتی 34- 35 دەفەرموێت: [وَلَا تَسْتَوِي الْحَسَنَةُ وَلَا السَّيِّئَةُ ۚ ادْفَعْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ فَإِذَا الَّذِي بَيْنَكَ وَبَيْنَهُ عَدَاوَةٌ كَأَنَّهُ وَلِيٌّ حَمِيمٌ (34) وَمَا يُلَقَّاهَا إِلَّا الَّذِينَ صَبَرُوا وَمَا يُلَقَّاهَا إِلَّا ذُو حَظٍّ عَظِيمٍ (35)]

واتە: بێگومان چاكە و خراپە وەك یەك نین، (تۆ ئەی باوەڕدار) بەجوانترین و چاكترین شێوە بەرەنگاری خراپە و نادروستی بكە، ئەو كاتە ئیتر دەبینیت ئەوەی كە لە نێوان تۆ و ئەودا دوژمنایەتی و ساردیەك هەیە؛ دەبێتە دۆستێكی دڵسۆز و گیانی بەگیانی.

جا كەسیش ناتوانێت بەو ڕەفتارە هەستێت جگە لەوانەی كە ئارامیان گرتووە، هەروەها كەسیش ناتوانێت هەڵوێستی وا بنوێنێت جگە لە كەسێك نەبێت كە خاوەنی بەهرەیەكی گەورە بێت.
هەروەها لە سورەتی ال عمران ئایەتی 134 دەفەرموێت: [ الَّذِينَ يُنفِقُونَ فِي السَّرَّاءِ وَالضَّرَّاءِ وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ ۗ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ (134)] واتە: ئەوانەی لە خۆشی و ناخۆشیدا، لە هەرزانی و گرانیدا ماڵ و سامانیان دەبەخشن، ڕق و كینەی خۆیان دەخۆنەوەو خۆگرن، لە خەڵكی خۆش دەبن و لێبووردەن، خوای میهرەبانیش چاكەكارو چاكەخوازانی خۆش دەوێت.
پێغەمبەری خۆشەویستمان دەفەرموێت: ("ما من شيء أثقل في ميزان العبد يوم القيامة من حسن الخلق" يان (( إنما بعثت لأتمم مكارم الأخلاق ))

#سایەفارس



 689

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram