نــــامـــەیـــەک بۆ هەموو دایکێک کە منداڵی هەیە دایکی ئازیز منداڵەکەت فێر بکە ئێمە ناژین تەنها بۆئەوەی بژین، بەڵکو ئێمە بۆ خودا پەرستی خلق کراوین، فێری جیاوازی نێوان یەکتاپەرستی و هاوبەشدانانیان بکە دوو ڕێسایان فێرکە " هەموو شتێک سوک و کەم دەبێ بەڵام ئیسلام هەرگیز سوک و کەم نابێت، هەموو شتێک سوک دەبێ بەڵام دۆسیەکان (قەضيەکان) ی ئێمە هەرگیز نە سوک دەبێت نە کەم دەبێت." فێریان بکە دین یەکەم شتە دواتر دونیا نەک پێچەوانەکەی، ڕاستی دەمەقاڵیان پێ بناسێنە، باسی ئومەتی ئیسلامیان بۆ بکە کە لە ژێر چ ستەمێک دایە، فێریان بکە چۆن هەوڵ بدەن بۆ سەرخستنی دینەکەیان... پێش ئەوەی منداڵەکەت بخەوێنی چیڕۆکی ساندرێلا و ئەمیرە خراپەکەیان بۆ باس مەکە، باسی پاڵەوانیەتی خالیدی کوری وەلیدیان بۆ بکە سیفی خوا لە جەنگەکانی یرموک و یەمامە... باسی دادپەروەری و توندی عمری کوری ختاب یان بۆ بکە کە چۆن ئیمپڕاتۆری فارسی لەناو برد، باسی زیرەکی ابوبکری الصدیق و پاکیزەی و زانستی عائیشە و یەکەم شەهیدی ئیسلام سمیە یان بۆ بکە... باسی صلاح الدین ایوبی بکە کە چۆن دەوڵەتی شیعەی تێک شکاند و صەلیبی لە قدس وەدەرنا... باسی عمر المختار بکە کە گیراوە دەڵێت: "ئێمە هەرگیز خۆمان نادەین بە دەستەوە... یان دەمرین یان سەردەکەوین" فێریان بکە زانست و جێ بەجێ کردنی پێکەوە لکاون. ماڵت بکە دەزگایەک کە زانا و بانگخواز و تێکۆشەر لە پێناو دینی ئیسلامی لێ پەروەردە دەبێت.. فێریان بکە کە یەکەم و گۆتا ویست بەرزکردنەوی لا الە الا اللە یە پێیان بڵێ کەبەوان ئەم دینە ڕاوەستاو دەبێ لەم زەویە.. فرتو فێڵی علمانی و دیموکراسیان پێ بناسێنە، وە هیچ حکومێک نییە تەنها حکومی خودای واحد القهار نەبێ، ئەوانی تر هەموو درۆ و دەلەسەن... فێریان بکە ئەوەی بۆ ئەم دینە بژیێت هەر لە ناخۆشی و تەنگ دایە بەڵام مژدەی خوا زۆر گەورەترو خۆشترە کە ئەویش بەهەشتە وایان لێ بکە چاویان بریسکە بکات ، فێریان بکە کە خودا پێویستی بەوان نییە تا دینەکەی سەربێخێت بەڵکو ئەوان لەهەموو کات و ساتێکدا پێویستیان بە خودایە، فێریان بکە کە خۆشەویستی و ڕق لێ بوونەوە تەنها لەبەر خودا بێت دەبێ، قورئانیان پێ لەبەربکە نەک بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە پێشبرکێکان بەڵکو بۆ ئەوە بێ کە کاری پێ بکەن و جێ بەجێی بکەن، فێریان بکە کە ئیماندار هەرگیز تەنازول ناکات لە دینەکەی لەبەر رزق چونکە هەر خودا دەبەخشێ و رازقە... چی دەبێ گەر هەموو موسڵمانێک بەم جۆرە منداڵەکەی پەروەردە کرد... چی دەبێ...!!!