سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  گه‌وره‌ییى زیكر و كۆڕى زیكر..!
گۆڕینی فۆنت


گه‌وره‌ییى زیكر و كۆڕى زیكر

مامۆستا عه‌فان شێخ سديق سه‌رگه‌تی 


(عن ابى هريرة (رضی الله عنه)، عن النبي (صلى الله عليه وسلم) قال: ‏إِنَّ لِلَّهِ تَبَارَكَ وَتَعَالَى مَلَائِكَةً سَيَّارَةً فُضُلًا يَتَتَبَّعُونَ مَجَالِسَ الذِّكْرِ فَإِذَا وَجَدُوا مَجْلِسًا فِيهِ ذِكْرٌ قَعَدُوا مَعَهُمْ وَحَفَّ بَعْضُهُمْ بَعْضًا بِأَجْنِحَتِهِمْ حَتَّى يَمْلَئُوا مَا بَيْنَهُمْ وَبَيْنَ السَّمَاءِ الدُّنْيَا فَإِذَا تَفَرَّقُوا عَرَجُوا وَصَعِدُوا إِلَى السَّمَاءِ قَالَ فَيَسْأَلُهُمْ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ وَهُوَ أَعْلَمُ بِهِمْ مِنْ أَيْنَ جِئْتُمْ فَيَقُولُونَ جِئْنَا مِنْ عِنْدِ عِبَادٍ لَكَ فِي الْأَرْضِ يُسَبِّحُونَكَ وَيُكَبِّرُونَكَ وَيُهَلِّلُونَكَ وَيَحْمَدُونَكَ وَيَسْأَلُونَكَ قَالَ وَمَاذَا يَسْأَلُونِي قَالُوا يَسْأَلُونَكَ جَنَّتَكَ قَالَ وَهَلْ رَأَوْا جَنَّتِي قَالُوا لَا أَيْ رَبِّ قَالَ فَكَيْفَ لَوْ رَأَوْا جَنَّتِي قَالُوا وَيَسْتَجِيرُونَكَ قَالَ وَمِمَّ يَسْتَجِيرُونَنِي قَالُوا مِنْ نَارِكَ يَا رَبِّ قَالَ وَهَلْ رَأَوْا نَارِي قَالُوا لَا قَالَ فَكَيْفَ لَوْ رَأَوْا نَارِي قَالُوا وَيَسْتَغْفِرُونَكَ قَالَ فَيَقُولُ قَدْ غَفَرْتُ لَهُمْ فَأَعْطَيْتُهُمْ مَا سَأَلُوا وَأَجَرْتُهُمْ مِمَّا اسْتَجَارُوا قَالَ فَيَقُولُونَ رَبِّ فِيهِمْ فُلَانٌ عَبْدٌ خَطَّاءٌ إِنَّمَا مَرَّ فَجَلَسَ مَعَهُمْ قَالَ فَيَقُولُ وَلَهُ غَفَرْتُ هُمْ الْقَوْمُ لَا يَشْقَى بِهِمْ جَلِيسُهُمْ ـٍ) خواى گه‌وره‌ كۆمه‌ڵه‌ فریشته‌یه‌كى گه‌ڕۆكى زۆر به‌ قه‌درى هه‌یه‌ . منه‌ى كۆڕى یادى خوا ده‌كه‌ن و هه‌ر كۆڕێكى زیكریان ده‌ست كه‌وێت له‌وێدا ده‌گیرسێنه‌وه‌، گه‌مارۆى كۆڕه‌كه‌ ده‌ده‌ن به‌باڵیان ده‌خولێنه‌وه‌ به‌ده‌وریاندا و له‌سه‌ریه‌ك كه‌ڵه‌كه‌ ده‌به‌ستن ، هه‌تا نێوانى زه‌وى و ئاسمانى دونیا پڕ ده‌كه‌ن. كاتىَ خه‌ڵكى بلێوه‌ى لىَ ده‌كه‌ن ئه‌وانیش به‌رز ده‌بنه‌وه‌ و ده‌چنه‌وه‌ به‌ره‌و ئاسمان. خواى گه‌وره‌ له‌كاتێكدا خۆى باشتر ده‌زانىَ لێیان ده‌پرسێت:له‌كوێوه‌ هاتوون؟ ده‌ڵێن: له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ به‌نده‌یه‌كته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر زه‌وین، خه‌ریكى ( سبحان الله ـ الله اكبر ـ لا اله‌ الا الله ـ الحمد لله ) و نزاو پاڕانه‌وه‌ن. داواى به‌خشش له‌ تۆ ده‌كه‌ن،خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رمێت: داواى چیم لىَ ده‌كه‌ن؟ عه‌رزى ده‌كه‌ن : به‌هه‌شت ، ده‌فه‌رمێت به‌هه‌شتى منیان دیوه‌؟ عه‌رزى ده‌كه‌ن : نه‌خێر خواى گه‌وره‌،ده‌فه‌رمێت: ئه‌گه‌ر به‌هه‌شتى من به‌چاو ببینن ده‌بێت حاڵیان چۆن بێت؟ عه‌رزى ده‌كه‌ن: داوات لىَ ده‌كه‌ن په‌نایان بده‌یت ، ده‌فه‌رمێت: له‌چى په‌نایان بده‌م و(بیان پاڕێزم)؟ عه‌رزى ده‌كه‌ن: له‌ئاگرى دۆزه‌خ ،ده‌فه‌رمێت : ده‌ى ئاگرى دۆزه‌خیان دیوه‌؟ عه‌رزى ده‌كه‌ن : نه‌خێر ،ده‌فه‌رمێت : ده‌ى ئه‌گه‌ر بیبینن ده‌بىَ حاڵیان ئه‌و ده‌م چۆن بێت ؟ عه‌رزى ده‌كه‌ن : داواى ڵێخۆشبونیشت لێده‌كه‌ن ،ده‌فه‌رمێت: ده‌ى والێیان خۆش بوم و ئه‌وى داواى ده‌كه‌ن پێیان ده‌به‌خشم و په‌ناشیان ده‌ده‌م له‌وى په‌ناى لىَ ده‌گرن.عه‌رزى ده‌كه‌ن كابرایه‌كیان له‌ نێودایه‌ زۆر به‌دكاره‌ ، له‌وان نییه‌ ، بۆ زیكریش نه‌هاتووه‌ ، له‌وێوه‌ تێپه‌ڕیوه‌ ، ئیتر هاته‌ناویانو له‌گه‌ڵیان دانیشت ،ده‌فه‌رمێت له‌ویش خۆش بووم ، هۆزى وا هاو نیشینان هه‌رگیز به‌د به‌خت نابێت. 

زانایان فه‌رمویانه‌:1)
فُضُلًا : كۆمه‌ڵه‌ فریشته‌یه‌كى جودا له‌و فریشتانه‌ى چاكه‌و خرابه‌ى مرۆڤ ده‌نووسن ، ئه‌ركو كاریان ته‌نها ئاماده‌ بوونه‌ له‌كۆڕو حه‌ڵقه‌ى زیكردا . 
2) عَرَجُوا: العروج : به‌رز بوونه‌وه‌ سه‌ركه‌وتن ، واته‌ به‌رز بونه‌وه‌و سه‌ركه‌وتن ى فریشته‌كان به‌ره‌و ئاسمانو چوون بۆ خزمه‌تى خواى گه‌وره‌ 
لاباسێك سه‌باره‌ى به‌ په‌یوه‌ندى نێوان فریشته‌و مرۆڤ : 

یه‌كه‌م: په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ برَواداراندا:1) 
بڕوادارانیان خۆش ده‌وێت، پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست (صلى الله عليه وسلم)ده‌فه‌رمێ: ( إِنَّ اللَّهَ إِذَا أَحَبَّ عَبْدًا دَعَا جِبْرِيلَ فَقَالَ إِنِّي أُحِبُّ فُلَانًا فَأَحِبَّهُ قَالَ فَيُحِبُّهُ جِبْرِيلُ ثُمَّ يُنَادِي فِي السَّمَاءِ فَيَقُولُ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ فُلَانًا فَأَحِبُّوهُ فَيُحِبُّهُ أَهْلُ السَّمَاءِ ... ) هه‌ر كات خواى گه‌وره‌ به‌ندیه‌كى خۆش ویست، جوبرئیل بانگ ده‌كات و پىَ ده‌فه‌رمێت من فلاَنه‌ به‌نده‌م خۆش ده‌وێت تۆش خۆشت بوێت ، فه‌رموى جوبره‌ئیلیش خۆشى ده‌وێت ئێوه‌ش خۆشتان بوێت، ئه‌وسا دانیشتوانى ئاسمانیش خۆشیان ده‌وێت،... 
2) داواى لێخۆشبوون ده‌كه‌ن بۆ بڕواداران، الَّذِينَ يَحْمِلُونَ الْعَرْشَ وَمَنْ حَوْلَهُ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَيُؤْمِنُونَ بِهِ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِلَّذِينَ آَمَنُوا (7) واته‌:ئه‌وانه‌ى عه‌رش هه‌ڵده‌گرنو ئه‌وانه‌ى له‌ده‌ورووبه‌ریدان ته‌سبیحاتى خوا ئه‌كه‌ن وباوه‌ڕیان پێیه‌تى وه‌ داواى لێخۆشبوون ده‌كه‌ن بۆ بڕواداران. 
3) به‌شدارى كردنى غه‌زا، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌له‌غه‌زاى به‌دردا به‌شدار بوون. 
4) ئاماده‌ بوونى گیانكێشانى بڕواداران، الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ طَيِّبِينَ يَقُولُونَ سَلَامٌ عَلَيْكُمُ ادْخُلُوا الْجَنَّةَ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (32) واته‌: ئه‌وانه‌ى كه‌ فریشته‌كانى گیان كێشان گیانیان ده‌كێشن به‌پاكى پێیان ده‌ڵێن سه‌لامتان لێبێت،بچنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ له‌دونیادا ده‌تانكرد. 
5) پێشوازى كردنى بڕواداران له‌كاتى چوونه‌ به‌هه‌شته‌وه‌، سَلَامٌ عَلَيْكُمْ بِمَا صَبَرْتُمْ فَنِعْمَ عُقْبَى الدَّارِ (24) واته‌: (فریشته‌كان كاتێ بڕواداران ده‌چنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ پێیان ده‌ڵێن) سه‌لامتان لێبێت، چونكه‌ له‌دونیادا ئارمگر بوون، به‌ه ئه‌و سه‌رئه‌نجامه‌ چاكه‌. 
دوهه‌م: په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ بێبروایاندا : 
1) موژده‌یان به‌دۆزه‌خ پێده‌ده‌ن له‌سه‌ر مه‌رگیاندا،كاتێ داواى گیانكێشانیان لێده‌كه‌ن، وَلَوْ تَرَى إِذِ الظَّالِمُونَ فِي غَمَرَاتِ الْمَوْتِ وَالْمَلَائِكَةُ بَاسِطُو أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُوا أَنْفُسَكُمُ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنْتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ غَيْرَ الْحَقِّ وَكُنْتُمْ عَنْ آَيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُونَ (93) واته‌ : خۆزگه‌ سته‌مكارانت ده‌بینى كاتێوان له‌ناڕه‌حه‌تى و سه‌ختى سه‌ره‌مه‌رگدا، و فریشته‌ ده‌ستیان بۆ درێژ ده‌كه‌ن،پێیان ده‌ڵێن خۆتان ده‌رباز بكه‌ن،ئه‌مڕۆ پاداشتى ریسواكه‌ر ده‌درێنه‌وه‌،به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌قسه‌ى ناڕستتان هه‌ڵده‌به‌ست،به‌ده‌م خواوه‌و خۆتان له‌ئاست ئایه‌ته‌كانى خوادا به‌گه‌وره‌ ده‌زانى. 

له‌ وانه‌كانى: 
1) خۆشه‌ویستى فریشته‌ بۆ مرۆڤ و گرنگى دانیان پێى . 
2) فه‌زڵ و گه‌وره‌یی كۆڕى زیكرو زیكر كردن . 
3) ئه‌وه‌ى هاونشینى پیاو چاك و كۆڕى زیكربێت حوكمى ئه‌وانى هه‌یه‌ لاى خواى گه‌وره‌. 
4) له‌ پرسیار كردنى خواى گه‌وره‌ له‌فریشته‌كان ئه‌وه‌ فێر ده‌بین {ولله المثل الاعلى} ماموستا پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌فێر خوازه‌كانى خۆى بپرسێته‌وه‌ و گرنگیان پىَ بدات . 
5) كۆڕى فێر بونى زانستیش حوكمى كۆڕى زیكرى هه‌یه‌ . 
6) موسڵمان هه‌میشه‌ ده‌بێت ده‌مى به‌ یادى خوا پاراو بێت . 
7) ره‌وا بوونى سوێند خواردن له‌سه‌ر شتێ كه‌ راسته‌و روودانى حه‌قیقه‌تێكه‌، بۆ زیاتر داكۆكى و دڵنیابوون له‌سه‌رى. 
8) ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێ كه‌ ئه‌و زیكره‌ ده‌بێ له‌روى سیفاتو چۆنایه‌تیه‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ بێت كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا  ئه‌نجامى داوه‌، چونكه‌ هه‌موو داهێنراوێك گومڕاییه‌وه‌ و دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ ڕاستى و شه‌ریعه‌ت.


 1564

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram