"١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان. - ئەم خواردن ئامادەکردنانە ببینە و بزانە ئێستا ئێمە لەسەردەمی چێژ داین یان موسڵمانە کۆنەکان! کەباب خۆرێکیش تاگ بکە😉 - کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی بابەت | 00:02:31 - بەشی یەکەم: ناوماڵ - ژمارە 22 """""""""""""""""""""""""""" چەند مریشکێکی ناسک و قەڵەو بهێنە، سەریان ببڕە و جوان پاکیان بکە و دواتر لەگەڵ ئاو و خوێ و بیبەری هاڕاو و بەهاراتدا بیانخەرە ناو قابلەمەیەکەوە هەتا دەکوڵێت، دەریان بهێنە لە قابلەمەکە و ئاو گۆشت و ڕۆناوی مریشکەکە بکەرە ناو دەفرێکەوە و ئەو شتانە تێبکە کە لە ( کەبابی ناو تاجیندا) باسمانکرد، ڕووی مریشکە کوڵاوەکە بەم گیراوە دابپۆشە و پاشان بیخەرە سەر ئاگرێکی لەسەر خۆ و بەردەوام بیسوڕێنەرەوە و لەسەر ئاگرەکە و ناوبەناو بەو ڕۆناوە مریشکەکە چەور بکە تا بەباشی دەبرژێت و ئامادە دەبێت، پاشان ساس بکە بەسەریدا و دایبنێ بۆ خواردن. تامەکە گەلێک بەچێژترە لە گۆشتی سووری برژاو و مریشکی ئاسایی تر . گۆشتی هەر باڵندەیەکی تریش دەتوانرێت بەم سێوەیە ئامادە بکرێت و ببرژێنرێت. شیرینی: سەریدی شاهانەیی ئاردی سپی لەگەڵ ئاو و کەمێک زەیت و خومرەدا بەباشی بکە بە هەویر و باش بیشێلە، بە هەندێک لەم هەویرە چوار نانی تەنک و باریک و بچوک ئامادە بکە، لە ناو تاوەیەکی پڕ لە ڕۆندا سوریانبکەرەوە تا کەمێک ڕەنگیان سوور هەڵدەگەڕێت. دواتر دەریان بهێنە و باش بیان کوتە، وە لە هەویرە ماوەکە سێوەی ناو بۆش دروست بکە، وە لە هەویرەکە چەند چینێکی بەسەردا دروست بکە. وە لە ناو ڕۆنێکی نوێدا سوریان بکەرەوە ئاگاداربە ڕەنگیان بە رونی بمێنێتەوە و قاوەیی نەبێت. دواتر هەندێک فستەق و گوێز و ناوکی سنەوبەر و بڕێکی پێویست شەکر تێکەڵ بکە و بیانکوتەرەوە بەجۆرێک زۆر نەرم نەبن و دەرمانی تایبەتی تێبکەن و بڕێک گوڵاو و کوتراوە نانەکان تێکەڵ بکەن هەتا بەباشی تێکەڵ دەبن. ئێستا ئەو سێوە ناو بۆشانەی کە پێشتر لە هەویرەکە دروستت کرد و سورتکردنەوە ، بەم تێکەڵەیە پڕ بکەرەوە، ئەم چینانەی کە ئامادەت کردوە بەدەوریدا بیپێچێنەوە. ئەمانە لە دەفرێکدا زۆر بە جوانی و ڕێک و پێکی دابنێ و نێوانیان پڕ بکەرەوە بەو تێکەڵەیەی کە ماوەتەوە، پاسان بڕێک گوڵاو بەسەریدا بپڕژێنە و چین چین ئەمە بکە تا دەفرەکە پڕدەبێت، ئێستا بڕێک شەکری نەرم کراو بەسەر شیرینییەکەدا بسوو و بەم شیرینییە پێشوازی لە میوانەکانت بکە، ئەگەر بڕێک شەربەتی خەست بکەی بەسەریدا ئەوا ان شاء اللە گەلێک بەتامتت دەبێت. خواردنەوەکان: شەربەتی هەنار نزیکەی یەکی نیو کیلۆی لە هەریەکە لە هەناری هەناری ترش و هەناری شیرین بهێنە و نزیکەی نیو کیلۆ شەکر بکەرە ناو گیراوەکەیانەوە. ئەم تێکەڵەیە بکوڵێنە هەتا وەک شەربەتی لێدێت و بە جێی بهێڵە هەتا سارد دەبێتەوە. لە سوودەکانی: بەسوودە بۆ نەهێشتنی نەخۆشی تا و گەرم بوونی جەستە، تینوێتی ناهێڵێت، تای زەردوویی دادەبەزینێت، وە جەست دەبوژێنێتەوە و ڕەنگی ڕوخسار دەکاتەوە. .... لینکی کتاب بە زمانی ئینگلیزی PDF https://muqith.files.wordpress.com/…/1001inventions-muslimh… ..... لینکی کتاب بە زمانی عەرەبی PDF https://archive.org/…/1001Inventions-TheEnduringLegacyOfMus… ..... لەهەر ژمارەیەکی نوێدا ژمارەی پێشوو دادەنێین بۆ ئەوەی تۆی خوێنەر بە ئاسانی هەموو زنجیرەکە بەدوای یەکدا دەست بخەیت ڕێکخستن و نەخشاندن: #YassinArt ..... ژمارەی پێشوو https://www.facebook.com/ahmadkakmahmood/photos/a.304749659616541.69624.303702429721264/1682076345217192/?type=3&theater tagTag photopinAdd locationpencilEdit