به‌ستنه‌وه‌ی هێنانی زیاتر له یه‌ك ژن و هۆکاری ڕێگرتن لێی .! باوکی ئه‌سمائـ خراپی به‌جێ هێنان و گوی نه‌دان به ئامۆژگاریه‌کانی ئیسلام بووه‌ته به‌ڵگه‌ی ڕاپه‌ڕین بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌یانه‌وێ هێنانی زیاتر له یه‌ك ژن ببه‌ستنه‌وه به‌وه‌ی که ڕه‌وا نه‌بێت بۆ پیاو ژنێکی تر بهێنێت هه‌تا قاضی یان ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئه‌و کاره یان خراوه ته ئه‌ستۆ ته‌واو له حاڵ و توانای ماڵی ئه‌و که‌سه نه کۆڵنه‌وه ، ئینجا ڕێ یان داوه به‌و پیاوه ژنێکی تر بهێنێت. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ژیانی ماڵداری پێویستی به نه‌فه‌قه‌یه‌کی زۆر هه‌یه ، جا ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌ندامی خێزان زیادی کرد به هۆی چه‌ند ژنه‌وه ، ئه‌وه باری پیاوه‌که گران ده‌بێت و له‌په‌روه‌رده کردنیان په‌روه‌رده یه‌کی وا که بیان کاته ئه‌ندامی چاکی کۆمه‌ڵه‌که‌یان ، وه که‌م توانا ئه‌بێت له په‌روه‌رده‌کردنیان په‌روه‌رده‌یه‌کی وا که بیانکاته ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌که‌یان، که له پاشه ڕۆژدا بتوانن هه‌ڵسن به به‌جێ هێنانی ئه‌رکی گرانی ژیان ، وه به‌وه‌ش نه‌زانی و نه‌خوێنده واری بڵاو ده‌بێته‌وه و بێ‌کاری ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌دا ده‌کێشێت و ژماره‌یه‌کی زۆریان لێ ده‌ربه‌ده‌ر ده‌بیت وه تاوه‌کو پیر ده‌بن هێشتا هه‌ر هه‌ڵگری ئه‌و میکرۆبه پیسانه‌ن که ئێسکه‌کانیانی خواردووه. پاشان پیاو له‌م ڕۆژگاره‌دا زیاتر له ژنێك ناهێنێت مه‌گه‌ر له‌به‌ر تێرکردنی ئاره‌زوو ده‌ستکه‌وتنی سامان نه‌بێت ، بێ ئه‌وه بگه‌ڕێت به‌شووێن حیکمه‌تی چه‌ند ژن هێنان، وه له‌و هێنانه‌شدا مه‌به‌ستی لایه‌نی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌که‌ی نی یه ، له به‌ر ئه‌وه زۆر جار سته‌م له مافی ئه‌و ژنه‌ی که ژنی به‌سه‌ردا هێناوه ده‌کات و به منداڵه‌کانی زیان ده‌گه‌یه‌نێت ، که بێبه‌شیان ده‌کات له میرات ، و به‌وه ئاگری ناکۆکی له نێوان براو خوسکه کان له‌و هه‌وێ یانه هه‌ڵده‌گیرسێنێت ، له پاشاندا ئه‌م ناکۆکی یه بڵاو ده‌بێته‌وه له نێوان خێزانه‌کاندا ، دووژمنایه‌تی زۆر ده‌بێت و هه‌ر ژنه تێده‌کۆشێت تۆڵه له‌وی تر بستێنێت، ئیتر ئه‌و سته بچوکانه گه‌وره ده‌بن هه‌تا ده‌گه‌نه ڕاده‌ی کووشتن له هه‌ندێک جاردا. ئه‌وه هه‌ندێکه له شوێنه‌واره‌کانی هێنانی چه‌ند ژن که به‌ڵگه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی لێ وه‌رگیراوه ، جا ئێمه‌ش ئه‌ڵێین: چارسه‌ر کردن به‌وه ناکرێ که رێ له‌وه بگیرێ که خوا ڕه وای کردووه ، به‌ڵکو به په‌روه‌رده‌کردن و شاره‌زاکردنی خه‌ڵکی به یاسای خوا ئه‌بێت. ئایا نابینی که خوا ڕێی داوه به مرۆڤ بخواو بخواته‌وه بێ ئه‌وه له ڕاده‌ی خۆی تێ په‌ڕێت، جا ئه‌گه‌ر له خواردن خواردنه‌وه‌دا زیاده ڕه‌وی کرد و تووشی نه‌خۆشی درم بوو ئه‌وه ئه‌و نه‌خۆشی و درمه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ خواردن و خواردنه‌که ، ئه‌وه‌نده‌ی که ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆر خواردن و ئیسراف کردنه‌که. وه چاره سه‌ر کردنی ئه‌وه‌ش به‌وه نابێ که ڕێی خواردن و خواردنه‌وه بگیرێ له‌وانه، به‌ڵکو به فێر کردنی ئه‌و ره‌وشتانه‌ی که پێویسته ئاگاداری بکری بۆ خۆپاراستن له ڕوودانی ئه‌و زیانه. له پاشاندا ئه‌وانه‌ی بۆ ئه‌وه چوون که چه‌ند ژن هێنان قه‌ده‌غه بکرێ هه‌تا قاضی ڕێ نه‌دات وه به‌ڵگه‌شیان واقیعی حاڵی ئه‌وانه‌یه که له ژنێك زیاتریان هێناوه ، یان پێ نازانن یان خۆیان گێل ده‌که‌ن له‌و خراپه‌یه‌ی که ڕوو ده‌دات له ئه‌نجامی ئه‌و قه‌ده‌غه کردنه ، چوونکه زیانی دروست بوو له ئه‌نجامی ڕه‌وایی چه‌ند ژن‌دا زۆر هێواش تره له زیانی قه‌ده‌غه‌کردنی. وه پێویست ئه‌وه‌یه که خۆ له تووند ترینی ئه‌م دوو زیانه بپارێزرێ به‌وه‌ی که سوکه که‌یان ڕه‌وا بکرێ به پێی قاعیده ی(سوك ترین زیان له‌دوو زیان)وه سپاردنی ئه‌و کاره به قاضی شتێکه که ناتوانێ زه‌وتی بکات ، چونکه هیچ کێش و پێوانێکی راست نی یه بتوانرێ بار‌و زروفی خه‌ڵکی پێ بزانرێ ، وه له‌وانه‌یه زیانی نزیك تر بێ له سووده‌که‌ی. وه مسوڵمانان له‌سه‌رده‌می یه‌که‌مه‌وه هه‌تا ئێستا له ژنێك زیاتریان هێناوه ، وه پێمان نه‌گه‌یشتوه که‌سێك هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دابێت قه‌ده‌غه‌ی بکات ، یا بیبه‌ستێته‌وه به‌و شێوه‌ی که ئه‌مانه پێشنیازیان کردووه ، جا با ئێمه‌ش ئه‌و توانایه‌ی ئه‌وانمان ببێت ، وه پێویست نی یه ڕه‌حمه‌تی فراوانی خوای گه‌وره له‌سه‌ر خۆمان ته‌سك بکه‌ینه‌وه ، وه له‌و یاسایه که‌م بکه‌ینه‌وه که هه‌رچی خوو ڕه وشتی جوانه تێیدا کۆ بۆته‌وه به شایه‌تی دووژمنان جگه له دۆستان. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه ئێمه ناڵێین وه‌رن با چاره‌سه‌ری گه‌وره کچی به ده‌زگای ده‌سکردی نێرینه‌ی پیاو بکه‌ین که نه له گه‌ڵ ئاین دا یه‌ك ده‌گرێته‌وه نه له‌گه‌ڵ داب و نه‌ریتدا! به‌ڵکو ده ڵێین با ئه‌و ئافره تانه بێن شو بکه‌ن به پیاوێكی باوه‌ڕدار که خاوه نی خێزانێکی تره واته نیوه‌ی پیاوه‌که بۆ خۆی بێت باشتره له‌وه‌ی که ته‌نها پارچه‌یه‌کی ده‌سکرد به‌کار بهێنیت وه‌ك ئه‌و بانگه‌شانه‌ی که هه‌ندێك له ڕێکخراوه‌کانی مافی ئافره‌تان ده‌یکه‌ن خۆ ژیان هه‌ر پێك نه هاتووه له کاری سه‌ر جێ به‌ڵکو ئافره‌ت کاتێك هه‌ست به بوونی راسته قینه‌ی خۆی ده‌کات که له ژێر سێبه‌ری پیاوێکدا بحه‌سێته‌وه و پیاوه‌که‌ی وه‌ك چه‌ترێك وا بێت به‌سه‌ری یه‌وه من بۆ خۆم ئاگادار بووم خوشکێک که ته‌ڵاق درا بوو خاوه‌نی کچێكی (9) ساڵان بوو له ماڵی برایه‌کی ده‌ژیا براژنه‌که‌ی نه‌یده‌هێشت ده‌رگای سه‌لاجه‌که‌ش بکاته‌وه ! هه‌ر بۆیه ئه‌م ئافره‌ته ئه‌وه‌نده بێزار بوو ئاماده‌یی تێدا بوو که شو بکات به‌سه‌ر چه‌ند ژنی دیکه‌ش دا به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌جاتی بێت له‌و ژیانه ناڕه‌حه‌ته‌ی، جا من به‌ڕێکخراوه‌کانی مافی ئافره‌ت ده‌ڵێم ئایا ئه‌م ئافره‌ته شوی بکردایه باش بوو یان بهاتایه‌ته یه‌کێك له ڕێکخراوه‌کانی ئێوه که ده‌یان ئافره‌تتان پشت گوێ خستووه‌و وه ده‌رتان ناون له ماڵ و حاڵی خۆیان و ئێستاش له‌ترسی که‌س و کاریان چونه‌ته شاره‌کانی دیکه‌و به کاری له‌ش فرۆشی ژیانی خۆیان ده‌به‌نه سه‌ر، هه‌ر بۆیه سوپاس بۆ خوا ئه‌و خوشکه شوی کرد به برایه‌کی به‌ڕێزی خاوه‌ن خێزان ئه‌وه‌نده‌ی که ئاگادارم ژیانێکی خۆش به‌سه‌ر ده‌به‌ن پێکه‌وه له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی تریش دا وه بڕواتان هه‌بێت ئه‌م ئافره‌ته به‌ڕێزه زانکۆشی ته‌واو کردبوو وه فه‌رمانبه‌ریش بوو پاره‌یه‌کی باشیشی هه‌بوو مانگانه تاوه‌کو نه‌ڵێن خوا ده‌زانێت چی داماوێکه، له‌به‌ر ئه‌وه که‌سی ئاقڵ ژیانی ماده هه‌ڵنابژێرێت به‌سه‌ر ژیانی هاوسه‌ریدا. مێژوو‌ی چه‌ند ژن هێنان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش ئیسلام : له راستیدا ئه‌م یاسایه له پێش ده‌رکه‌وتنی ئیسلامیشدا هه‌ر بڵاو بووه له نێوان زۆر له‌گه‌لانی سه‌ر زه‌وی دا له‌وانه(عیبری یه‌کان)و(عه‌ره‌ب) له‌سه‌رده‌می نه‌زانی دا، وه گه‌لانی(صه‌قالییه) یا(سلافیون)ه‌کان ، که‌به‌شی زۆری خه‌ڵکی ئه‌م ووڵاتانه ئه‌چنه‌وه سه‌ریان که ئه‌مڕۆ ناو ئه‌برێن به:(روسیا و لیتوانیا و لیثوانیاو بولونیا و چیکسلۆڤاکییا و یوغسلافیا). وه لای هه‌ندێ گه‌لانی (جه‌رمه‌نی) و (سه‌کسۆنی) که‌به‌شی زۆری خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاتانه ئه‌گرێته‌وه که ئه‌مڕۆ پێی ئه‌ڵێن: (ئه‌ڵمانیاو نه‌مساو سویسرا‌و به‌لجیکاو هۆڵه‌نداو دانیمارك و سوید‌و نه‌رویج و ئینگلته‌را). که‌واته ڕاست نی یه ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێن هه‌ر ئیسلام ئه‌م یاسایه‌ی هێناوه، له‌ڕاستی دا ئه‌م یاسای چه‌ند ژنه هه‌تا ئێستا بڵاوه له نێوان زۆر گه‌لانی جیهاندا که‌له‌سه‌ر ئاینی ئیسلامیش نین وه‌ك ووڵاتانی:(ئه‌فریقاو هیندو چین و یابان). که‌واته ئه‌وه‌ش ڕاست نی یه که ئه‌ڵێن ئه‌م یاسایه ته‌نها له نێو ئه‌و ووڵاتانه‌دا هه‌یه که‌له‌سه‌ر ئاینی ئیسلامن. وه له‌ڕاستی دا ئاینی مه‌سیحی هیچ په‌یوه‌ندی نیه به حه‌رام کردنی چه‌ند ژنه‌وه، چونکه له ئینجیل‌دا ده‌قێکی ڕاست و ڕه‌وان نی یه که به‌ڵگه بێت بۆ حه‌رام کردنی. جا ئه‌گه‌ر به‌شی زۆری مه‌سیحی یه دێرینه‌کان له‌خه‌ڵکی ئه‌وروپا له‌سه‌ر یاسای یه‌ك ژن هێنان بوون له‌به‌ر ئه‌وه بووه به‌شی زۆری نه‌ته‌وه ئه‌وروپی یه‌کان بت په‌رستی له نێوانیان دا بڵاو بووه که‌واته ئه‌و یاسایه هه‌ر له‌وانه‌وه بۆیان ماوه‌ته‌وه ، وه‌ك گه‌لانی یۆنانی و ڕۆمان که ڕه‌وشتیان وه‌ها بووه چه‌ند ژن حه‌رام بووه که‌ماره بکرێن، ئیتر خه‌ڵکه‌که هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه ڕۆیشتوون که باو باپیرانیانی له‌سه‌ر بووه. که‌واته یاسای یه‌ك ژنی یاسایه‌کی کوت و پڕ نه‌بووه هاتبێته ناویان به‌هۆی ئاینه تازه‌که‌یانه‌وه که چونه ناوی، به‌ڵکو یاسایه‌کی کۆن بووه له‌کاتی بت په‌رستی یه‌وه کاری پێکراوه ،ته‌نها شتێك لێره‌دا ئه‌وه‌یه که یاساکانی که‌نیسه‌ی تازه داهێنراو دووای ئه‌وه جێگیر بووه له‌سه‌ر حه‌رامی چه‌ند ژنی ، وه وای داناوه که له ته‌علیماتی ئاین نی یه، هه‌رچه‌نده له کتێبی ئینجیله‌کاندا شتێکی وه‌ها نه‌هاتووه به‌ڵگه بێت له‌سه‌ر ئه‌و حه‌رامی یه. وه ڕاستی یه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که یاسای چه‌ند ژنی له‌گه‌لانی پێش که‌وتوو له‌شارستانی یه‌تیدا نه‌بێت به‌و شێوه ڕوونه ده‌رنه‌که‌وتووه ، له کاتێکدا له‌ناو گه‌له دواکه‌وتووه‌کاندا زۆر که‌م بووه وه‌ك زانا کۆمه‌ڵناسه‌کان و مێژوو نوسه‌کانی شارستانی یه‌ت بڕیاریان له‌سه‌ر داوه، وه له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه(ویسترمارك و هوبهوس و هیلیر و جنربرج). وه تێبینی ئه‌وه کراوه که یاسای یه‌ك ژنی له‌ناو به‌شی زۆری گه‌له دواکه‌وتووه‌کاندا باو بووه به‌تایبه‌تی ئه‌و گه‌لانه‌ی له‌سه‌ر ڕاو کردن ژیاون، یان ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر داهاتی میوه‌ی سروشتی ژیاون که له‌سروشتدا هه‌بوون ، وه هه‌روه‌ها له‌ناو ئه‌و گه‌لانه‌دا باو بووه که زۆر زۆر له‌سه‌ر دواکه‌وتویی سه‌ره تا نه‌ماونه‌ته‌وه، وه‌ك ئه‌و گه‌لانه‌ی که‌تازه کار بوون له کشتوکاڵ دا. له کاتێکیشدا که یاسای چه‌ند ژن به‌شێوه ی ڕوون و ئاشکرا ده‌رنه‌که‌وتووه له‌ناو ئه‌و گه‌لانه‌دا نه‌بێت که زۆر پێشکه‌وتوو بون ، ئه‌وانیش ئه‌و گه‌لانه بوون که مه‌رحه‌له‌ی ڕاوی سه‌ره‌تاییان بڕیوه وه گه‌یشتوونه‌ته مه‌رحه‌له‌ی په‌روه‌رده‌کردنی ئاژه‌ڵ و به‌کارهێنانی به‌روبوومیان، وه ئه‌و گه‌لانه‌ی له مه‌رحه‌له‌ی کۆکردنه‌وه‌ی به‌روبوومی سروشتی تێپه‌ڕیون بۆ مه‌رحه‌له‌ی کشتوکاڵ. وه زۆر له‌زانایانی کۆمه‌ڵ ناسی مێژوو نوسی شارستانی یه‌کان ڕایان وه‌هایه که‌یاسای چه‌ند ژن به‌رفراوان ئه‌بێت و ئه‌و گه‌لانه زۆر ده‌بن که به‌و یاسایه ئیش بکه‌ن ،هه‌تا له شارستانی یه‌تیدا پێش بکه‌ون، که‌واته راست نی یه ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن: یاسای چه‌ند ژن به‌ستراوه به دوا که‌وتووی شارستانی یه‌تی یه‌وه ، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که له‌گه‌ڵ واقیعدا ڕێك دێته‌وه به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه. ئائه‌وه‌یه که‌ڕاست و ئاشکرایه ده‌رباره‌ی ئاسای چه‌ند ژنی له لایه‌ن مێژوو‌ی یه‌وه، وه ئه‌وه‌شه هه‌ڵوێستی مه‌سیحی یه‌ت له‌و باره یه‌وه ، وه ئه‌وه‌شه ڕاستی ده‌رباره‌ی سنووری بڵاو بوونه‌وه یی و په‌یوه‌ندی به پێشکه‌وتنی شارستانی یه‌تی یه‌وه ، وه ئێمه بۆ ئه‌وه باسی ئه‌مانه‌مان نه‌کردووه که پڕوپاگه‌نده بۆ ئه‌م یاسایه بکه‌ین تاوه‌کو به‌خه‌ڵکی بڵێین فه‌رموو به‌یانی چوار ژن بهێنه به‌ڵکو ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رشته‌و له شوێنی خۆیدا دابنێین وه بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که ڕۆژئاوایی یه‌کان و کۆمه‌ڵێك له‌قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستی ئیفلاسی لای خۆمان ده‌یکه‌ن ده‌رباره‌ی شاردنه‌وه‌و گۆڕینی ڕاستی و مێژوویی. له کۆتایی دا ئه‌وه‌ی که‌ماوه بڵێین ئێستا بۆت ڕوون بۆیه‌وه که‌وا ئاینی پیرۆزی ئیسلام چۆن له خه‌می تاك به تاکی کۆمه‌ڵگاکه‌یدایه‌و وه چۆن به به‌رنامه ڕێژیه‌کی جوان و تێر‌و ته‌سه‌ل کۆمه‌ڵگا‌که‌ی به پاکی راده‌گرێت و وه وه‌ڵامی هه‌مو ئه‌و تۆمه‌ت و درۆ‌و ده‌له‌سانه‌ی داوه‌ته‌وه که‌وا کۆمه‌ڵێك که‌سی نه‌فس نزم و بێ ئابڕوو که‌وتوونه‌ته به‌ره‌ی دژ به باوه‌ڕی یه‌کخواناسی و به ئاره‌زووی نه‌فس و شه‌یطانه‌کانییان یاساکانی خوا ده‌گۆڕن، و هه‌ریه‌که‌یان له‌سه‌ر ده‌رگایه‌کی دۆزه‌خ ڕاوه‌ستاوه و بانگه‌شه‌ی بێ‌بڕوایی و دژ به‌دین ده‌کات بۆ بردنه سه‌ری پیلانی گڵاویان وه ده‌زانن ئه‌م پیلانه ژه‌هراویانه‌ش ته‌نها دین که‌شفی ده‌کات بۆیه ده‌بینین زۆر بێ ویژدان و بێ ئابڕوانه که‌وتونه‌ته‌وه سه‌ر بانگه‌شه‌ی نه‌فامی، سوپاسی خوای گه‌وره ده‌که‌م که یارمه‌تی دام پاش ئه‌وه‌ی خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌ی کتێبی فیقهی به ناو بانگی(فقه السنة)ی زانای پایه‌به‌رز سه‌ید سابق بووم ئه‌وه‌ی که مامۆستای به‌ڕێز مامۆستا حمه ئه‌مین ئه‌حمه‌د به‌رزنجی وه‌ری گێڕاوه بۆ زمانی ره‌سه‌نی کووردی له به‌رگی دووه م دا له باسی ژن هێنان و شوکردندا گه‌شتمه سه‌ر ئه‌م باسه گرنگه‌و به پێویستم زانی وه‌ك ئه‌هلی نقڵ بیکه‌م به نامیلکه‌یه‌ك و له‌خزمه‌تی مسوڵمانانی کووردستاندا بڵاوی بکه‌مه‌وه به‌و هیوایه‌ی ببێته چه‌مکێك بۆ ڕۆشن کردنه‌وه‌ی ڕێگا تاریکی یه‌کانی سه‌رده‌می نه‌فامی ئه‌مڕۆ و زه‌نگێکی ووریا که‌ره‌وه بێت بۆ هه‌موو ئه‌و ڕێکخراو سه‌نته‌رانه‌ی که باس له ئازادی و مافی ئافره‌ت ده‌که‌ن به ناوی داکۆکی کردن له مافی ئافره‌تان به بێ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌رکی ئافره‌ت چی یه لای ئه‌م ڕێخراوانه؟ ئه‌گه‌ر له به‌ڕه‌ڵا کردنی ئافره‌ت و نه هێشتنی شه‌رم و حه‌یاو ڕه‌وشتی به‌رزو پیرۆزی ئافره تانی مسوڵمانی کووردستان نه‌بێت زیاتر بێگومان هیچ ئه‌رکێکی تر نابینم که دیاری کرابێت. داواکارم له‌خوای گه‌وره بیکاته تووێشوی قیامه‌تمان و له‌هه‌ڵه‌و که‌م و کوڕی یه‌کانی منیش ببورێت.اللهم امین. سه‌رچاوه:فقه السنة ی سه‌ید سابق