سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  پەروەردەی ئیمانی منداڵ.... (8)
گۆڕینی فۆنت



پەروەردەی ئیمانی منداڵ.... ٨

بۆ ئەوەی منداڵێکی سوودمەند بۆ خودی خۆی و کۆمەڵگەکەی بەرهەم بێت .... ٢

سێیەم. كاتێك منداڵ لە دایك بوو و هاتە دوونیاوە و چەند ساڵێكی سەرەتای تەمەنی بڕی و بە باشی تێ دەگەیشت هەوڵ بدە هەمیشە ناوی خودای گەورە بە باشی لەلایدا ببرێت، بەتایبەتی لە كاتی هەڵویستە دڵخۆشكەرەكان و خۆش ویستراوەكان، هەرگیز باسی ئەو سزایانە نەكات لەلای منداڵ كە ببێتەهۆی ترسان و ڕق لێبوونەوەی منداڵ بە تایبەتی ئەو كاتانەی كە توڕەو دڵتەنگە، یان كاتێك هەڵەیەك دەكات، بۆ نموونە: منداڵ كارێكی نادروست یان درۆیەك دەكات، پێی مەڵێن خودا كوێرت دەكات یان دەتخاتە ناو ئاگر ..... هتد، وە یاخود ئەو كاتەی دەتەوێ سزای بدەیت سوێن مەخۆ كە بڵێی ئاواو ئاوات لێ دەكەم، چونكە هەموو ئەم جۆرە هەڕەشانە منداڵ لە خودا دوور دەخاتەوە و هیچ خۆشەویستی بۆ خودا نابێت چونكە ئەو هەمیشە لە كاتی سزاو هەڕەشە لێكردن ناوی دەبیستێت، ئەمەش هەڵەیەكی زۆر و ستەمێكی گەورەیە لە منداڵەكانیان دەكەن، بۆ دووركەوتنەوە لەم هەڵویستە پێویستە هەمیشە باس لە جوانیەكانی بكرێت و ئەو هەستەش لای منداڵ بخولقێنێت كە خالقێكی هەیە و هەموو دەمێ چاودێری دەكات و ئەوی خۆش دەوێت و یارمەتی دەدات، بیرخستنەوەی ئەو بەخششانەی بیربخرێتەوە كە خودای گەورە پێی بەخشیوە.

#سایەفارس



 881

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram