فه‌رمووده‌یه‌كی قودسی عه‌فان شێخ سه‌دیق سه‌رگه‌تی عن ابى سعيد الخدرى (رضی الله عنه)قال سمعت رسول الله (صلى الله عليه وسلم)يقول: ان الله ليسأل العبد يوم القيامة حتى يقول : ما منعك اذ رأيت المنكر ان تنكره؟ فأذا لقن الله عبدا حجته قال : يا رب رجوتك وفرقت الناس ( اي خفت الناس) ـ خوای گه‌وره له قیامه‌تدا پرسیار له به‌نده‌ی ده‌كات (له باره‌ی هه‌موو شتێكه‌وه) تا پرسیاری لێ ده‌كات و پێی ده‌ڵێت : چی وای لێ كردی كه خراپه‌ت ده‌بینی و نه‌هیت لێ نه‌كرد؟ پاش ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره هیچ قسه و بیانویه‌كی بۆ ناهێڵیته‌وه . عه‌رزی ده‌كات: خوای گه‌وره ئومێدم پێت هه‌بوو له خه‌ڵكی ده‌ترسام . ئه‌م فه‌رموده‌یه: ئیبنو ماجه له ژێر ژماره‌ی (4017) دا ریوایه‌تی ده‌كات و فه‌رموده‌یه‌كی صحیحه . له وانه‌كانی: 1ـ ئه‌ركێكی سه‌ر شانی موسڵمان نه‌هی كردنه له خراپه و فه‌رمانكردنه به چاكه. 2ـ مرۆڤ له قیامه‌ت دا خوای گه‌وره پرسیاری هه‌مو شتێكی لێ ده‌كات .