#پەروەردەی_ئیمانی_منداڵ.... ٩ بۆ ئەوەی منداڵێکی سوودمەند بۆ خودی خۆی و کۆمەڵگەکەی بەرهەم بێت .... ٣ چوارەم: ئاڕاستە كردنی منداڵ و ئاشنا كردنی بە جوانییەكانی سروشت كە لەلایەن خودای گەورەوە فەراهەم هێنراوە، بۆ ئەوەی هەست بە گەورەیی و دەسەڵاتی خودا بكەن. پێنجەم: خۆشەویستی دەوروبەر لەناخی منداڵ بچێنرێت ئەویش بە بەخشینی خۆشەویستی و دەربڕینی بۆی، وە خۆشەویستی خودای گەورە، لەبەر ئەوی خودا ئەوی خۆش دەوێت هەموو دوونیای خستووەتە ژێر ڕكێفییەوە. شەشەم: فێركردنی شێوازی گفتوگۆو گوێگرتن لە بەرامبەر و ڕاهێنانی لەسەر بەزەیی پێداهاتنەوەو میهرەبانی و هاوكاری كردنی كەسانی تر، چاندنی بەها جوانەكانی ئیسلام لەناو دڵیدا لە ڕێی پێشەنگی باشەوە، چونكە منداڵ هەموو ئاكاری بەخێوكەر و پەروەرشكارەكەی وەردەگرێت، كاتێك ئەو شتانە بەكردار دەبینێت ئەویش بەهەمان شێوە دووبارەی دەكاتەوە و تێیدا دەبێتە خوو وە كاتێك تێگەیشت لەبەرامبەر هەر كارێكی باشدا پاداشتی لای خوای گەورە هەیە، ئەو كات هەركارێك پێی هەڵسا پەیوەستی دەكات بە خوای گەورەوە ئەمەش دەبێتە مایەی ئاسوودەیی ڕۆح و دەروونی. حەوتەم: بەهەل زانینی ئەو كاتانەی كە منداڵ تووشی كێشەو ڕووداوی نەخوازراو لەگەڵ دەوروبەر یان هاوڕێكانی دەبێت، بۆ گەیاندنی مەبەستە پەروەردەییەكە ئەویش بە ئاڕاستەكردنێكی ژیرانە كە چاكەی خۆش بوێت و لە خراپە دوور بكەوێتەوە، وە دووركەوتنەوە لە سەركۆنە كردنی منداڵ، تەنانەت ئەگەر كارێكی زۆر هەڵەشی كردبێت، پێویستە بە شێوازی هێمنانە پرسیاری لێ بكرێت و بە دڵێكی فراوانەوە وەڵامەكەی وەربگرێت دوور لە هەر توند و تیژییەك و بە شێوازێك گفتووگۆی لەگەڵ بكرێت لەگەڵ تەمەنی تێگەیشتنی ئەودا بگونجێت، ئەمە كاریگەرییەكی گەورەی هەیە لە بەدەست هێنانی دڵی منداڵدا لە هەمان كاتیشدا ئەو هەڵوێستانە دەبنە هۆی چاندنی بەها و ڕەوشتی جوان لای منداڵ و گۆڕینی ڕەفتارەكانی بەرەو باشتر. #سایەفارس