"١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان. - پێتوایە دیزاین و پۆشتە و فاشیۆن بەرهەمی ئەم سەدەیەیە!؟ نەخێر موسوڵمانەکان ١٢٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا پەیان زیاتر بە زۆر شتی تریش بردووە! - کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی بابەت | 00:02:28 - بەشی یەکەم: ناوماڵ - ژمارە 23 """""""""""""""""""""""""""" مۆدێلەکان باویان دادێت و تەواو دەبێت،بەڵام ئەو دیزاینەی پەیوەست نیە بە کاتەوە هەمیشە دەبێتە بنچینەی سەلیقەی ناوازە لای خەڵکی. لەبەر ئەوە سەرمان سوڕ نامێنێت کاتێک بۆمان دەردەکەوێت کە زۆرینەی دیزایین و بیرۆکە ئەوروپییەکانی ئێستای پەیوەندیدار بە پۆشاکەوە دەگەڕێتەوە بۆ هەزار و دوسەد ساڵ بەر لە ئێستا کاتێک ئیسپانیا بەشێک بووە لە جیهانی ئیسلامی. (زەریابی) مۆسیقازان و مامۆستای ڕەوشت، لە سەدەی نۆیەمی زاینیدا لە شاری قورتوبە داهێنەر و دیزاینەری پۆشاک و خۆڕازاندنەوە بوو. نووسەر (جەیسۆن وێبستەر) لە گفتۆیەکدا لەگەڵ (راجح عمر) دا لە کەناڵی تەلەڤزیۆنی (بی بی سی) دا لە بەرنامەی (مێژوویەکی ئیسلامییانەی ئەوروپا) دا لەبارەی (زەریاب)ەوە دەڵێت: (زەریاب) هەموو جۆرە پۆشاک و خۆڕازاندنەوەی لەگەڵ خۆیدا هێنا. (بەغداد)ی ئەو کاتە (نیۆرک) و (پاریس) ی ئێستای سەردەمی خۆی بوو. ئەو (مەعجونی ددان) و(بۆنبەری جەستە) و (شێوازی قژی کورت)ی لەگەڵ خۆیدا هێنا بۆ قورتوبە. ئەوە ڕاستییەکەیە کە لەو سەردەمەدا لە شاری قورتوبەدا کۆڵانەکان چرای ڕوناککەرەوەیان تێدابوو زێرابی پاشەڕۆ و ئاوی بە فیڕۆ چوو هەبوو، هەروەها جۆگەلە ئاوی پاک بۆ مناڵان دەچوو، (بەغداد) لە (عێراق) گەورەترین ناوەندی هزری و فەرهەنگی بوو لە جیهانی ئیسلامیدا ، هەروەها (زەریاب) لەوێوە شێوازی نوێی ڕازاندنەوە و ئامادەکردنی مێزی نانخواردن و دیزاینی نوێی جل و بەرگی پیاوانە و تەنانەت یاری شەترەنج و یاری پۆڵۆی لەگەڵ خۆیدا هێنا بۆ قورتوبە. ئەو ناوبانگی دەرکردبوو بە پیاوێکی سەلیقە جوان کە بەردەوام باشترین بژاردەکانی هەیە و ناوی دەرکردبوو بە شیک پۆشی و ڕازاوەیی. بە دیزاینە دانسقە و جوانەکانی دەربارەی خەلیفەی دەڕازاندەوە، لە هەمان کاتدا خەڵکەکەی قورتوبەش لاسایی لە شێوازی قژبڕینی کورتی ئەو دەکردەوە و چێژیان وەردەگرت لەو کەلوپەلە پێستییانەی کە لەگەڵ خۆیدا هێنای بۆ ئیسپانیا. لەپاش ١٢٠٠ لە (زەریاب)، مێژوو نووسی فەڕەنسایی (هێنری تێرەیس) وتوویەتی: (زەریاب) شێوازی جل و بەرگی زستانە و هاوینەی ناساند، وە بە وردی ئەو ڕۆژانەشی دیاریکرد کە دەبێت چ جۆرە جل و بەرگێک بپۆشرێت، هەروەها پۆشاکی نیو وەرزی زیادکرد کە گونجاو بوو بە ماوەی نێوان دوو وەرزی جیاواز. وە پۆشاک و بەرگی جوان و سەرنج ڕاکێشی ڕۆژهەڵاتی لەگەڵ خۆیدا هێنا بۆ ئیسپانیا. لە ژێر کاریگەری ئەودا پیشەسازی جل و بەرگ سەری هەڵدا کە جل و بەرگی هێڵ هێڵی ڕەنگاو ڕەنگ و چاکەتیان لە کوتاڵی ڕوون دروست دەکرد کە تا ئێستاش لە وڵاتی مەغریب دەبینرێت. (زەریاب) لە ڕێگەی دەست کەوتەکانیەوە توانی ڕێز و شکۆی نەوە یەک بە دوای یەکەکان بەدەست بهێنێت هەتا ئەم سەدەی ئێستا، وڵات نیە لەناو جیهانی ئیسلامییدا کە شەقامێک یان ئوتێلێک یان یانەیەک یان قاوە خانەیەکی تەدا نەبێت بە ناوی زەریابەوە. وە تا ئێستاش زانایان و مۆسیقارەکانی ڕۆژئاوا قەرزداری ئەون و ڕێزی دەگرن. .... لینکی کتاب بە زمانی ئینگلیزی PDF https://muqith.files.wordpress.com/…/1001inventions-muslimh… ..... لینکی کتاب بە زمانی عەرەبی PDF https://archive.org/…/1001Inventions-TheEnduringLegacyOfMus… ..... لەهەر ژمارەیەکی نوێدا ژمارەی پێشوو دادەنێین بۆ ئەوەی تۆی خوێنەر بە ئاسانی هەموو زنجیرەکە بەدوای یەکدا دەست بخەیت ڕێکخستن و نەخشاندن: #YassinArt ..... ژمارەی پێشوو https://www.facebook.com/ahmadkakmahmood/photos/a.304749659616541.69624.303702429721264/1686389841452509/?type=3&theater