فه‌رموده‌ى قودسى (4) مامۆستا عه‌فان شێخ صديق سه‌رگه‌تی عن عبدالله بن عمرو بن العاص ، ان النبى يحكى قول الله عزوجل فى ابراهيم ( رب انهن اضللن كثيرا من الناس فمن تبعنى فانه منى ) ( ابراهيم 36) وقول عيسى ( ان تعذبهم فانهم عبادك و ان تغفر له‌م فانك انت العزيز الحكيم) (مائده 118)، فرفع يديه و قال اللهم امتى امتى. وبكى فقال الله عز وجل: يا جبريل اذهب الى محمد وربك اعلم فاسأله ما يبكيه فأتاه جبريل ، فاخبره رسول الله بما قال : وهو اعلم . فقال الله تعالى: يا جبريل اذهب الى محمد فقل انا سنرضيك فى امتك ولا نسوؤك. ـ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ى خوا ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه كه باس له ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر علية السلام ده‌كات و ده‌فه‌رمێت ( په‌روه‌ردگارم به رِاستى ئه‌و بتانه زۆر له خه‌ڵكیان گومرِا كردووه جا هه‌ر كه‌سىَ شوێن من كه‌وت ئه‌وه بێگومان له منه هه‌ركه‌سیش سه‌ر پێچى كردم ئه‌وه بێگومان تۆ لێبورده‌ى میهره‌بانى ) وه ئه‌م ئایه‌ته‌شی خوێنده‌وه كه باس له عیسا پێغه‌مبه‌ر علية السلام ده‌كات و ده‌فه‌رمێت ( ئه‌گه‌ر سزایان بده‌یت ئه‌وه بێگومان به‌نده‌ى خۆتن وه ئه‌گه‌ر لێشیان خۆش بیت ئه‌وه بێگومان ته‌نها خۆتى به ده‌سه‌لاَتى كار دروست).ئه‌و جا هه‌ر دوو ده‌ستى خۆیی به‌رز كرده‌وه‌و فه‌رموى : ئه‌ى خودایه ئومه‌ته‌كه‌م .ئومه‌ته‌كه‌م. ئه‌و جا ده‌ستى كرد به گریان . خواى گه‌وره‌ش فه‌رموى: ئه‌ى جوبره‌ئیل ، برِۆ بۆ لاى محمد . دیاره خواى گه‌وره خۆى باشتر ده‌زانىَ كه بۆ چى ده‌گرى. به لىَ ى بپرسه له به‌ر چى ده‌گرى، جوبره‌ئیل هات بۆ لاى، هه‌ر چه‌ند كه خواى گه‌وره خۆى ده‌زانىَ كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) چى وتبوو، به‌لاَم پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) چى گوتبو بۆ جوبره‌ئیلى باس كرد، سه‌ر ئه‌نجام خواى گه‌وره فه‌رموى: ئه‌ى جوبره‌ئیل، برِۆ وه بۆ لاى محمد و پىَ ى بڵىَ كه ئێمه له باره‌ى ئومه‌تته‌وه به دڵى تۆ ده‌كه‌ین و دڵت ناشكێنین). ئه‌م فه‌رموده‌یه: ئیمامى مسلم له ژێر ژماره‌ى (202) ریوایه‌تى كردوه . له وانه‌كانى: 1ـ میهره‌بانى و سۆزى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست (صلى الله عليه وسلم) به‌رامبه‌ر ئومه‌ته‌كه‌ى. 2ـ گه‌وره‌یی پله‌و پایه‌ى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) لاى خواى گه‌وره. 3ـ ده‌ست به‌رزكردنه‌وه له دوعادا سونه‌ته ، به‌لاَم هه‌ر دوعایه‌ك شێواز‌و تایبه‌تمه‌ندى خۆیی هه‌یه. 4ـ ئه‌م فه‌رموده‌یه ئه‌مێدوارترین فه‌رمووده‌یه بۆ ئومه‌تى ئیسلامى،چونكه ئه‌وه‌تا خواى گه‌وره به پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رمێت (ئێمه له باره‌ى ئومه‌تته‌وه به دڵى تۆ ده‌كه‌ین و دڵت ناشكێنین ).