"١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان. - تائێستا پرسیوتە بیرۆکەی فەڕش چۆن هاتە کایەوە! - کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی بابەت | 00:01:44 - بەشی یەکەم: ناوماڵ - ژمارە 25 """""""""""""""""""""""""""" خۆشبەختانە نزیکەی ٥٠٠ ساڵ پێش ئێستا فەرش جێگای حەسیرە قامیشیە ئاساییەکانی گرتەوە کە لە هەموو شوێنێکدا هەبوو، بەپێی گۆڕانی سەردەمەکانیش ئەمیش گۆڕانی بەسەر داهات. (ئیراسموس) فەیلەسوفی بەناوبانگی سەدەی پانزەیەم باسی ئەو حەسیر و زەلانە دەکات کە ڕەیاخی ناو ژوورەکان بوو لە ئینگلتەرادا کە شارەزاییەکی تەواوی هەبوو لە بارەیانەوە وتویەتی: "زەمینی ژوورەکە بە چینێک لە قوڕی سپی دادەپۆشرێت و پاشان بەو حەسیرانە دادەپۆشرێت کە بەپێی سەردەمەکان گۆڕانکاری بەسەر شێوازیان دادێت،بەڵام شێوەیەکی ناتەواوانە بە جۆرێک کە چینی بنەوە تێک نادرێت کە هەندێک کات بیست ساڵ دەمێنێتەوە بەمەش ئاوو چەوری و پیسی و پیسایی سەگ و چەندین شتی پیسی تر کە شیاو نیە باسیان بکرێت ،بەسەریان دا دەڕژێت و کاتێک هەوا گۆرانی بەسەردادێت هەڵاو و بۆنێکی پیسی لێوە بەرز دەبێتەوە کە بەزیان بەخشی دەزانم بۆ تەندروستی. دەتوانم ئەوەش زیاد بکەم کە ئەگەر ئینگلتەرا واز لەو حەسیرانە بهێنێت ئەوا تاکەکانی لە تەندروستییەکی باش دەبن." وە بۆ نەهێشتنی ئەم بۆنەی لە ڕەیاخە حەسیرییەکانەوە بەرز دەبویەوە دەوترێت کە (کۆشکی هامپتۆن) هەموو ڕۆژێک ڕەیاخە حەسیرییەکانیان دەگۆڕی ئەمەش بە بڕیاری ( کاندیناڵ وۆڵزی).لە( باڵە خانەی لامبێث) ی بارەگای سەرۆکی ئوسقوفەکانی کەنیسەی ئینگلیزی وێنەیەکی شا (ئیدواردی چوارەهەم ١٤٨١_١٤٦١) هەیە کە لە ژوورێکدا دانیشتوە کە ڕەیاخەکانی حەسیری سەوزی ڕوونن. خۆشبەختانە (کاردینال وۆڵزی) لەلایەن خۆیەوە گرنگی دەدا بە ڕەیاخەکانی ژوورەکەی و لە کۆتاییدا (کۆشکی هامپتۆن) ڕزگاری بوو لە حەسیری ڕووەکی، ئەمەش کاتێک بوو کە (کاردیناڵ وۆڵزی) لەساڵی ١٥٢٠ زاینیدا فرمانی کرد بە هێنانی حەوت فەرش لە (ڤێنیسیا) و شەست فەرشی (دیمەشق)ی. ..... وێنەی لای ڕاست: لە سەدەی نۆزدەیەم دا “کاردیناڵ وۆڵز” بڕیاریدا کە کۆشکی هامپتۆن پاکبکاتەوە لە “الاسل” کە ڕووەکێکی پەلاوی بووە و بۆ ڕاخستن بەکاریان هێناوە و لەبری ئەو فەڕشی ڕاخست، داوای شەست فەڕشی دیمەشقی کرد، وە بڕێکی کەمیش لە بەندەقییە وێنەی لای چەپ: بەکارهێنانی فەڕش لە گەشتە دوور و درێژەکان بۆ ئەوەی با ئاسوودەیی گەشت بکەن و ئاستی وەستان لەسەری بەباشی ڕابگرێت. *ئەم ڕوونکردنەوەی سەر وێنەکان لە وەرگێڕانە کوردیەکە نیە و ئێمە خۆمان لە وەرگێڕە عەرەبیکە وەرمان گرتووە. *بابەتی فەڕش سێ بەشی تری ماوە. .... لینکی کتاب بە زمانی ئینگلیزی PDF https://muqith.files.wordpress.com/…/1001inventions-muslimh… ..... لینکی کتاب بە زمانی عەرەبی PDF https://archive.org/…/1001Inventions-TheEnduringLegacyOfMus… ..... لەهەر ژمارەیەکی نوێدا ژمارەی پێشوو دادەنێین بۆ ئەوەی تۆی خوێنەر بە ئاسانی هەموو زنجیرەکە بەدوای یەکدا دەست بخەیت ڕێکخستن و نەخشاندن: #YassinArt ..... ژمارەی پێشوو https://www.facebook.com/ahmadkakmahmood/photos/a.304749659616541.69624.303702429721264/1690405874384239/?type=3&theater