سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  پەروەردەی ئیمانی منداڵ.... (١١)
گۆڕینی فۆنت



#پەروەردەی_ئیمانی_منداڵ.... ١١

بۆ ئەوەی منداڵێکی سوودمەند بۆ خودی خۆی و کۆمەڵگەکەی بەرهەم بێت .... 5

یازدەیەم: میانڕەو بوون لە پەروەردەی ئیمانی بۆ منداڵ واتە كارێكی پێ نەسپێردرێت كە لە توانای ئەودا نییە، یان بەر پرسیارێتی گران نەخرێتە ئەستۆی هەتا دوور نەكەوێتەوە لەو ئەركەی پێی سپێردراوە، پێغەمبەر دروودی خودای لەسەر بێت ئاماژە بەهەڵبژاردنی ئاسانی كارێك دەكات كە لە نێوان دوو كاردایە، بەمەرجێك لە سنووری شەرعدا بێت، 
بیرتان نەچێت یاری و گەمەكردن جیهانی تایبەتی منداڵن بۆ ئەوەی ماندوو نەكرێن بە شتێك ڕێ لە گەشەی سروشتی و لاشەییان بگرێت، واتە كارێك نەكرێت قۆناغی منداڵیان لێ بسەنرێتەوە، بەڵكو پێویستە ڕێگە بدرێت منداڵی خۆی ببینێت و لەهەمان كاتیشدا خۆی بتوانێت بە هەندێ كار هەڵسێت و تواناكانی خۆی دەربخات و متمانەی بە خۆی لا دروست ببێت، بۆ ئەوەی تەنها پشت بە دەوروبەری نەبەستێت.

دوازدەیەم: هاندانی منداڵ كاریگەری باش لەسەر منداڵ دروست دەكات و هەوڵ دەدات خۆی بە دواداچوون بكات بۆ ئەو شتەی لای بووەتە پرسیار، هەر ئەمەش خۆشەویستی بۆ ئەو كارەی پێی هەڵدەسێت دروست دەكات، لێكۆڵینەوەكان سەلماندوویانە هەركاتێك پەروەردەو باشكردنی ڕەفتاری منداڵا لەسەر بنەمای ڕێز و خۆشەویستی بێت، ئەوا دەبێتە هۆی بەدەست هێنانی ڕەفتاری ڕێك و دروست، وە پێویستە یارمەتی منداڵ بدرێت لە بە دەست هێنانی مافەكانی خۆی و دیاری كردنی راستی و ناڕاستیەكان، بەڵام بە شێوازێكی جوان و نەرم و نیانی، بۆ ئەوەی منداڵ هەست بە كەرامەت و مەكانەتی خۆی بكات لەناو خێزان و كۆمەڵگەكەیدا، ئەمەش بە ڕێكخستنێكی جوان و دوور لە ناز پێدانی زیاد لە پێویست.

سیازدەیەم: چاندنی ڕێز و خۆشەویستنی قورئانی پیرۆز و بەرز ڕاگرتنی لە دڵی منداڵدا، ئەوەش وا دەكات هەست بە پیرۆزی و پابەندبوون بە فەرمانەكانی بكات، بە شێوازێكی سەرنج ڕاكێش و ئاسان، تێگەیاندنی منداڵ بەوەی هەوڵدان بۆ فێربوون و خوێندنی قورئان پلەی لە فریشتەكان نزیك دەكاتەوە، ئەمەش وا لە منداڵ دەكات لە كەشێكی ئیمانی و بنەماو زانیارییەكانی ئیسلام وەربگرێت.

پەروەرشیار پێویستە بە هیمەت و هۆشیارییەوە هەنگاوی جێگیر ببڕێت بۆ بنیاتنانی موسڵمانێكی هۆشیار.

سایە فارس

 1070

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram