فه‌رمووده قودسییه‌کان به‌شی (3). عه‌فان شێخ سه‌دیق سه‌رگه‌تی عن ابى سعيد (رضی الله عنه)وابى هريرة (رضی الله عنه) ، ان رسول الله (صلى الله عليه وسلم) قال: اذا دخل اهل الجنة جنة، يناد مناد : ان لكم ان تحيوا فلا تموتوا ابدا وان لكم ان تصحوا فلا تسقموا ابدا، وان لكم ان تشبوا فلا تهرموا ابدا،وان لكم ان تنعموا فلا تيأسوا ابدا ـ ) كاتێ به‌هه‌شتیه‌كان سه‌ر جه‌م چونه ناو به‌هه‌شته‌وه بانگده‌رێ بانگ ده‌كات ژیانی نه‌بڕاوه‌ی پڕ خێرتان بۆ هه‌یه بۆ هه‌تاهه‌تایی و هه‌رگیز نامرن ، هه‌تا هه‌تایه به له‌ش ساغی و به‌بێ نه‌خۆشی بۆ خۆتان ده‌ژین و هه‌رگیز نه‌خۆش ناكه‌ون ، هه‌میشه لاو و جه‌هێڵ ده‌بن و هه‌رگیز پیرو كه‌نه‌فته نابن، هه‌رده‌م له خۆشی و نازو نیعمه‌تدا ده‌بن هه‌رگیز هه‌ژارو كه‌ساس ناكه‌ون. ئه‌م فه‌رموده‌یه: ئیمامی مسلم له ژێر ژماره‌ی (2837) دا ریوایه‌تی ئه‌كات . له وانه‌كانی: 1ـ خۆشیه‌كانی به‌هه‌شت هه‌میشه‌یین و دواییان ناێیت . 2ـ به‌هه‌شت نه نه‌خۆشی تێدایه نه پیری و نه هه‌ژاری . له خوای گه‌وره ده‌خوازم كه به‌و به‌هه‌شته‌مان شاد بكات و له خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ران و شه‌هیدان وراستگۆیان و پیاو چاكاندا حه‌شرمان بكات . ئامین ...