#ڕامان_لە_قوڕئان .. ـ ۹ ـ لە سوڕەتی الأنعام دا لە کۆتایی ۳ ئایەت دا ئەفەرموێت (حكيم عليم) بە پێش خستنی سیفەتی حیکمەت بەسەر عیلم دا بەڵام لە سوڕەتی یوسف دا و لە کۆتایی ۳ ئایەت دا دەفەرموێت (عليم حكيم) واتە سەرەتا عیلم ئینجا حیکمەت .. بۆ ؟ چونکە سوڕەتی الأنعام باسی ئەحکام دەکات و ئەحکامیش پەیوەستە بە حیکمەت ئینجا عیلم ! بەڵام سوڕەتی یوسف باسی أخباره ، لە ئةخباريش دا عیلم لەپێشترە تا حیکمەت ..! م. #حسن_عبدالله