#ڕامان_لە_قوڕئان .. ـ ۱٠ ـ خواى تعالى لە وەسفی فریشتەکان دا دەفەرموێت : كِرَامًا كَاتِبِينَ (11) واتە زۆر بەڕێز و نوسەری کردەوەکانی مرۆڤن ، دواتر دەفەرموێت : يَعْلَمُونَ مَا تَفْعَلُونَ (12) نا فەرموێ ( يكتبون ما تفعلون ) ! بۆ ؟ چونکە مەرج نیە هەمو ئەو کردەوانەی کە مرۆڤ بیکات لەسەری بنوسرێت ، بەڵکو پێغەمبەر ـ صلى الله عليه و سلم ـ دەفەرموێت : ( إن الله تجاوز عن أمتي الخطأ والنسيان وما استُكرهوا عليه ) حديث حسن رواه ابن ماجة والبيهقي وغيرهما . ئەو کارەی کە مرۆڤ بە هەڵە دەیکات یان بە هۆی لە بیرچونەوە بیکات یان زۆری لێ کرا بێت ، خوای گەورە سزای بۆ دانەناوە .. بۆیە فریشتەکانیش هەمو کردەوەکان نانوسن ..! م. #حسن_عبدالله