شـوێنی نیشتەجێبوونی یەئجـوج و مــەئجـوج دەکەوێـتە کـوێ.؟ ♦️ تەحەدایەکی زانستی گرنگ لەو بارەوە.! خوای گەورە لە سورەتی (الکهف)دا دەفەرموێ: ((حَتَّى إِذَا بَلَغَ بَيْنَ السَّدَّيْنِ وَجَدَ مِنْ دُونِهِمَا قَوْمًا لا يَكَادُونَ يَفْقَهُونَ قَوْلا (93). قَالُوا يَا ذَا الْقَرْنَيْنِ إِنَّ يَأْجُوجَ وَمَأْجُوجَ مُفْسِدُونَ فِي الأَرْضِ فَهَلْ نَجْعَلُ لَكَ خَرْجًا عَلَى أَنْ تَجْعَلَ بَيْنَنَا وَبَيْنَهُمْ سَدًّا (94). قَالَ مَا مَكَّنِّي فِيهِ رَبِّي خَيْرٌ فَأَعِينُونِي بِقُوَّةٍ أَجْعَلْ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ رَدْمًا (95). آتُونِي زُبَرَ الْحَدِيدِ حَتَّى إِذَا سَاوَى بَيْنَ الصَّدَفَيْنِ قَالَ انْفُخُوا حَتَّى إِذَا جَعَلَهُ نَارًا قَالَ آتُونِي أُفْرِغْ عَلَيْهِ قِطْرًا (96) )). واتە: هەتا ئەوان گەیشتە نێوانی دوو بەربەست (نێوان دوو چیا) لە نزیك ئەو دوو بەربەستەدا گەلێکی دی کە لە هیچ وتەیەك تێ نەدەگەیشتن (بە زمانی خۆیان نەبێ).. وتیان ئەی (ذو القرنین) بەڕاستی (یأجوج و مأجوج) لەم خاکەدا خراپەکارن ئاخۆ خەرجێکت پێ بدەین بۆ ئەوەی بەربەستێ لە نێوان ئێمەو ئەواندا دروست بکەیت.؟ وتی ئەو سامان و دەسەڵاتەی پەروەردگارم پێی داوم چاکترە (لەوەی ئێوە باسی دەکەن) جا ئێوە بەهێز و بازوو یارمەتیم بدەن لەنێوان ئێوەو ئەواندا بەربەستێك دروست دەکەم.. پارچە ئاسنم بۆ بێنن (لەسەر یەك داینێن) هەتا نێوانی هەردوو کێوەکەی پڕ کردو ڕێکی یەك بوون، ئەوسا وتی: (بە موشە دەمە) فوو بکەن (لەو ئاگرەی لە ژێریدا کرابۆوە) هەتا کاتێ ئەو (پارچە ئاسنانە)ی کرد بە ئاگر، (ذو القرنین) وتی: مسی تواوەم بۆ بێنن بیکەم بەسەریدا.. کۆتایی تەفسیرەکە. * ئەگەر تەماشایەکی ئایەتەکانی ۹۳ و ۹٦ بکەین دەبینین باسی دوو زنجیرە چیا دەکات کە گەلێک لێی دەژین، وە ذوالقرنین بەرەو ڕۆژهەڵات ڕۆشتووە، بۆیە دیارە دوو زنجیرە چیای هێندە بەهێزن کە ئەستەمە سەرکەوتن بەسەریدا، وە ئایا لە ڕۆژهەڵاتدا دوو زنجیرە چیا هەیە کە ئەوەندە درێژو بەرز بن؟ بێگومان هەیە ئەویش دوو زنجیرە چیای قەوقازە. زۆربەی زانایان لەوانە (د.محمد راطب نابلوسی، د.نجار زغلول، د.علی کیالی و زۆرێکی دیکەش.. هتد). بۆچوونیان لەسەر یەک شوێنە کە شوێنی نیشتەجێبوونی یەئجوج و مەئجوج بێت، شوێنەکەش نێوان دوو زنجیرە چیای قەوقازە کە سەرەتاکەی بەدەریای ڕەش داخراوە و کۆتاییەکەشی بەدەریای قەزوین داخراوە کە دەکاتە (داغستان و قراتشای)، بەپێی ئایەتەکە یەئجوج و مەئجوج دەکەوێتە نێوان دوو زنجیرە چیاو دوو سەدەوە، دوو زنجیرە چیاکە دوو زنجیرە چیای قەوقازە وە دوو سەدەکە هەردوو دەریای ڕەش و قەزوینە. واللە اعلم. ئەمەش زانستێکی ئیعجازی قورئانەو تەحەدایەکی زانستییە بۆزانست پەرستان و پێیان وایە زانستی ئەمڕۆ لەگەڵ قورئان نایەتەوە.! پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.