سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  چۆن خۆشەویستی خودا لە دڵی منداڵەكەم بچێنم؟ ...(3)
گۆڕینی فۆنت



چۆن خۆشەویستی خودا لە دڵی منداڵەكەم بچێنم؟ ...٣

قۆناغی سێیەم: سەرەتای لە دایك بوون _ تەمەنی دوو ساڵی
كاتێك منداڵ لە دایك دەبێت تا دوو ساڵ و قۆناغی شیرخواردن گەشەی خێراتر دەبێت لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی ژیان بەراورد بە گەنجێكی پێگەیشتوو، لەبەرئەوەی منداڵەكە وەك پەڕەیەكی سپی وایە ئەوەی بتەوێ لەسەری دەنووسیت، بەڵام گەنجەكە زۆرگرانە قەناعەت پێكردنی، بۆیە ئەو كاتانەی كە لە ئامێزی دایكەكەدایە باش وایە تەسبیحات و روقیەی شەرعی بەسەردا بخووێنێت، یان بە دەنگ بۆی لێ بدرێت و گوێی لێ بگرێت، لەگەڵ گەشەی منداڵەكەو سەرەتای فێربوونی قسەكردندا لە باتی وتنی هەندێ ووشەی بێ سوود بەرامبەر منداڵەكە وشەی (الله) بدرێ بە گوێی منداڵەكەدا، یان هەوڵ بدرێت زۆرترین وشە گوێی لێ دەبێت وشەی (الله) بێت، وە كاتێك پێ دەگرێت و هەوڵی ڕۆشتنی دا دەستی بگیرێت و پێی بووترێت یا الله وەك یارمەتییەك بۆی، دایكی ژیر و هۆشیار هەمیشە لە ساتە خۆشەكاندا ناوی خوای گەورە بیری نەوەكەی دەخاتەوە و وای لێ دەكات دڵی پەیوەست بكات بە خوای گەورەوە نەك بە ترساندن و دوور خستنەوەو ڕق خستنە ناو دڵی بەرامبەر پەروەردگار.

#سایەفارس

 932

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram