"١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان. - دەزانیت فەڕش چۆن پەرەی سەند لە دیزایین و بڵاوبونەوەی لە ئەوروپادا! - کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی بابەت | 00:02:45 - بەشی یەکەم: ناوماڵ - ژمارە 26 """""""""""""""""""""""""""" ڕستن و چنینی فەرش دەگەڕیتەوە بۆ پێش ئیسلام، وە هەر لە سەرەتاکی شارستانیەتی میسیڕیەوە ناوبانگی هەبوە و هەروەها بەربڵاو بوە لەلای هۆزە عەرەبییە دەشتەکیەکان و فارسەکان و هۆزەکانی ئەنادۆڵ، کە دەیانکرد لە دەوار و دەیپاراستن لە شەپۆلە لمییەکان یان ڕەیاخ بۆ ژێریان کە ئاسودەیی پێ دەبەخشین یان دیوار بۆ ژوانە تایبەتییەکانیان یان چەندین مەبەستی تری وەک پێخەف و جانتاو زین. موسوڵمان خۆشەویستیەکی تایبەت و سەرنجڕاکێشیان هەیە بۆ فەرش، چونکە پێیان وایە بەشێکە لە بەهەشت، وە بەم هۆیەشەوە گەشەیان دا بە ئامێرەکانی ڕستن و چنین و فەرشەکانیان ڕازاندەوە بە ڕەنگ و زەخرەفەی سەرنج ڕاکێش. پێشکەوتنی موسوڵمان لەم بوارەدا دەگەڕێتەوە بۆ گەشە سەندن و پێشکەوتنی زانستی کیمییای لەلایان، چونکە بۆیاخ و رەنگی نوێیان دروست دەکرد کە بەکار دەهات لە ڕەنگ کردن و ڕووپۆشکردنی دەزوو و بەن و پێستەدا. وە ئەو ڕەنگانەی کە زانای تونسی (المعز بنی بادیس التمیمی الصنهاجی) لە سەدەی یانزەیەمدا دایهێنا و لە نمونەی ئەم ڕەنگانە بوون کە لە پەرتوکەکەیدا بەناوی (عمدة الکتاب و عدة الالباب) باسی لێکردون وە ئەم پەرتوکە باسی چۆنیەتی هێڵکێشان و پێنوس و مرەکەب و ڕەنگ و ئامێری بەرگگرتنی تێدایە. هەر وەک چۆن فەرشی ئیسلامی بەناوبانگ بوو بە ڕەنگەکانی، هەروەها بەناوبانگ بوو بە باشی جۆرەکانی ئەو شێوازە ئەندازەییەی کە هەیبوو کە تیایدا ئەستێرەی پێنج لا و هەشت لا و سێگۆشە و گوڵ هەبوو کە هەموویان بە دەوری حەوزێکی گەورەی چەقدا دابەس بووبوون. وە بۆشاییەکانی دەوری ئەم شیوازە ئەندازەییانەش پڕ کرابونەوە بە زەخڕەفەی ئیسلامی و شێوەی ڕووەک کە بەرەو یەکتری کشابوون کە هاوسەنگی و گونجاوێتی لە نێوانیاندا بوو. دەکرێت فەرش گەلێک گەورە بێت کە ڕووێکی فراوانی هۆڵێکی پێشوازی بە تەواوەتی دابپۆشێت یان زۆر بچوک بێت کە تەنها یەک کەس بتوانێت لەسەری دابنیشێت و گونجاوبێت بۆ نوێژ لەسەر کردنیش وەک بەرماڵ، لە هەر جێگەیەکدا هەر کەسێک بەرماڵەکەی یان فەرشەکەی ڕابخات ئەوا دەزانریت کە ئەم جێگەیە خاوێنە. فەرس لە ئەوروپا بایەخ و برەوێکی خێرای پەیدا کرد و بوو بە نیشانەی پایە و شکۆمەندی. زانراوە کە ( شا هێنری هەشتەم) کە لە ماوەی نێوان ساڵانی ١٥٠٩ بۆ ١٥٤٩ ی زاینی حوکومرانی کردووە، زیاتر لە چوارسەد مافور و فەرشی دەستکاری جیهانی ئیسلامی هەبووە، وە پارجە وێنەیەک کە لە ساڵی ١٥٣٧دا بۆی کێشراوە ئەوە پیشان دەدات کە لەسەر فەرشیکی تورکی ڕاوەستاوە و جل و بەرگ و پەردەکانیشی بە دیزایینی ئیسلامی رازێنراونەتەوە. بەلام یەکەمین پەیوەندی ئینگلیزی لەگەل فەرشی ئیسللامیدا دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی دوانزەیەمی زاینی، ئەو کاتەی کە نەوەیەکی (ویلیامی فاتح) کە لە (دێری و فەیلەسوفی موسوڵمان (ئیدریسی) باسی ئەوەی کردووە کە فەرشی دروستکراو لە خوری لە شارەکانی (چینچییا) و (مورسیا) بەرهەم دەهێنرا، کە ئێستا ئەم دوو شارە سەر بە ئیسپانیان، کە بەرهەمەکانیان هەناردەی هاموو جیهان دەکرا،چەندین پارچە وێنەی کێشراوی کۆتاییەکانی سەدەکانی ناوەڕاست هەن کە چۆنیەتی شێوازی بەکار هێنان و شوێنەکانی ڕاخستن و دانانی فەرشمان پشان دەدەن، وە هەروەها بۆچوونی خەڵکیشمان لە بارەی فەرشەوە بۆ ڕوون دەکاتەوە. لە ئەورووپا لە نێوان سەدەکانی چواردەیەم و پانزەیەمدا لە سەرەتادا فەرش وەک پارچەی هونەریی ئایینی مەسیحییەکان بەکار دەهێنرا. .... لینکی کتاب بە زمانی ئینگلیزی PDF https://muqith.files.wordpress.com/…/1001inventions-muslimh… ..... لینکی کتاب بە زمانی عەرەبی PDF https://archive.org/…/1001Inventions-TheEnduringLegacyOfMus… ..... لەهەر ژمارەیەکی نوێدا ژمارەی پێشوو دادەنێین بۆ ئەوەی تۆی خوێنەر بە ئاسانی هەموو زنجیرەکە بەدوای یەکدا دەست بخەیت ڕێکخستن و نەخشاندن: #YassinArt ..... ژمارەی پێشوو https://www.facebook.com/ahmadkakmahmood/photos/a.304749659616541.69624.303702429721264/1691532037604956/?type=3&theater