سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  💢 ئەوئافرەتانەی پێیان دەوترێ بڕۆنە بەهەشتەوە لە هەر دەرگایەک ئەتانەوێ.!
گۆڕینی فۆنت




💢 ئەوئافرەتانەی پێیان دەوترێ بڕۆنە بەهەشتەوە لە هەر دەرگایەک ئەتانەوێ!

👈 گرنگە ئافرەتیش ڕەچاوی ئەوە بکات بزانێ مێردی مافی هەیە بەسەریەوەو بە قسەی بکات تەنها لە تاوان نابێ بە قسەی بکات! چۆن باشترین پیاو ئەوەیە باشترین بێت لەگەڵ خێزانی باشترین ئافرەتیش ئەوەیە باشترین بێ بۆ مێردی و بەقسەی بکات، ئەوەش هۆکاری چوونە بەهەشتیتی وەک چۆن ئینکار کردنی چاکەی مێردی هۆکارە بۆ چوونە ئاگر!
# پێغەمبەرمانםבםבﷺدەفەرموێت : (اريت النار فاذا اكثر اهلها النساء يكفرن قيل ايكفرن بالله قال يكفرن العشير ويكفرن الاحسان لو احسنت الى احداهن الدهر ثم رات منك شيئا قالت ما رايت منك خيرا قط) متفق علیه واتە : (ئاگرم نیشان درا زۆربەی خەڵکەکەی ئافرەت بوون کوفر ئەکەن ووتیان : کوفر بەخوا ئەکەن ؟ فەرمووی کوفر بە چاکەی پیاویان ئەکەن وە کوفر بەچاکە ئەکەن -ئینکاری چاکەو چاکەی پیاویان ئەکەن- ئەگەر چاکە لەگەڵ یەکێکیان بکەی لە هەموو زەمەنا پاشان شتێکت لێ ببینێ ئەڵێت خێرم لەتۆ نەبینیە قەت).

# پێغەمبەرمانםבםבﷺدەفەرموێت : (إذا صلت المرأة خمسها و صامت شهرها و حصنت فرجها و أطاعت زوجها قيل لها : ادخلي الجنة من أي أبواب الجنة شئت) (صحيح الجامع : 660) واتە : ( ئەگەر ئافرەت پێنج نوێژەکەی بکات وە مانگەکەی بە ڕۆژوو بێت وە داوێنی بپارێزی بە پاکی وە گوێ ڕایەڵی مێردەکەی بکات پێی ئەوترێ : بڕۆ بەهەشتەوە لە هەر دەرگایەکی بەهەشت ئەتەوێ ) .

جا ئەی خوشکی بەڕێز هەوڵ بدە خۆت بپارێزە لە دەرچوون لە قسەی مێردت وە ئینکاری چاکە مەکەو نوێژەکانت بەجوانی ئەنجام بدەو ڕۆژوو بگرە لە ڕەمەزان بۆ ئەوەی دەربازت بێ لە ئاگری جەهەننەم و پێشوازیت لێ بکرێ بۆ بەهەشت و پێت بڵێن فەرموو لەهەر دەرگایەک پێت خۆشە بڕۆ بەهەشتەوە!.

# وە پێغەمبەرمانםבםבﷺدەفەرموێت: (ألا أخبركم برجالكم من أهل الجنة ؟ النبي في الجنة ، و الصديق في الجنة ، و الشهيد في الجنة ، و المولود في الجنة ، و الرجل يزور أخاه في ناحية المصر لا يزوره إلا لله عز وجل ، و نساؤكم من أهل الجنة الودود الولود العؤود على زوجها التي إذا غضب جاءت حتى تضع يدها في يد زوجها ، و تقول : لا أذوق غمضا حتى ترضى) (سلسلة الاحاديث الصحيحة : 287) واتە : (ئایا هەواڵتان بدەمێ کە کام پیاوەتان ئەهلی بەهەشتن ؟ پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم لە بەهەشتە ، وە زۆر ڕاست گۆیەکان -صدیق- لە بەهەشتە ، وە شەهید لە بەهەشتە ، وە مناڵی بالغ نەبوو -بمرێ پێشی بالغ بوون- لە بەهەشتە ، وە پیاوێک کە سەردانی برایەکی دەکات لە لایەکی شارا سەردانیشی ناکا بۆ هیچ مەبەستێک تەنها لە پێناوی خوا عز وجل ، وە ئافرەتەکانتان لە ئەهلی بەهەشت -ئەوانەن کە- زۆر خۆشەویستن و خۆیان خۆشەویست ئەکەن لای مێردیان -پیاوی خۆیان خۆش ئەوێ و ئەوانیش خۆشیان ئەوێن و ئێسک سوک و خوێن شیرنن- وە مناڵیان زۆر ئەبێت -حەز بە مناڵ و بەخێوکردنی ئەکەن- وە زۆر سوود ئەگەڕێنێتەوە بۆ لای پیاوەکەی بە شێوەیەک ئەگەر پیاوەکەی لێی توڕە بێت یەتە لای تا دەستی ئەخاتە نێو دەستی مێردیەوەو پێی ئەڵێ : چاوم خەو ناچێژێ تا تۆ لێم ڕازی نەبی!) .

ئەتەوێ لە ئەهلی بەهەشت بیت !؟

دە هەوڵ بدە ئەو سیفەتانەت هەبێ زۆر ڕاست گۆ بە هەر فەرمانێکی خواو پێغەمبەرت صلى الله علیه وعلى اله وسلم بیست یەکسەر بڕوای پێ بکەو جێبەجێی بکە وەک ئەبو بەکری سیددیق خوای لێ ڕازی بێ ، وە لە مردن مەترسە لە بەرامبەری دوژمنانی ئیسلام بزانە شەهیدی پلەیەکە ئاسان دەست ناکەوێ! وە ئەتگەیەنێتە ناو بەهەشت ، وە شتێکی زۆر ئاسان کە پێی ئەچیتە بەهەشت سەردان کردنی برای موسڵمانت بەڵام تەنها لە بەر خوا ! نەک هیچ مەبەستێکی تر ، وە ئەی ئەو خوشکانەی کە تامەزرۆی چوونە نێو بەهەشتن دەبا ئاوابن وەسفتان لە قسەی مێردەکانتان دەرمەچوون وە مەهێڵن توڕە ببن لێتان و با لێتان ڕازی بن و هەوڵ بدە با لای مێردەکەت خۆشەویست بی تا بچیە بەهەشت خوای بەرز هەموومان لە بەهەشت کۆ بکاتەوە .
وەرم گرتووە لە کتابی (ئادابی خواردن وخواردنەوە...)

 نوسینی : باوکى حارث

 2915

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram